نووسینی: هیوا مه‌حموود
جان دۆست، ڕۆماننووسی خودان ناوی کورد، بۆ خۆی باسێکی به‌سفت و سوێیه، وا ده‌زانم لێره‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نییه بچمه بنج و بنه‌وانی، له سه‌رێکی تریشه‌وه لێم عه‌یانه به‌ئاسانی دهبهرهی وه‌ها کارێک ناوه‌م، بۆیه خۆ له‌و شه‌ڕه‌ی ده‌بوێرم و خۆم و ئێوه‌یش ناخه‌مه تالوکه‌وه، ئیتر پێ به‌ره‌و چه‌ند سه‌رنجێکی خاکهڕایانهی ماجه‌راکانی نێو ڕۆمانی «سێ هه‌نگاو و سێداره‌یه‌ک» هه‌ڵده‌گرم.
عاده‌ته‌ن له ڕۆماندا خه‌یاڵ فه‌رمانڕه‌وا و سه‌رده‌سته، لێ ڕۆمانه‌کانی جان دۆست و تایبه‌تتر "سێ هه‌نگاو و سێداره‌یه‌ک" سه‌بک و شێوه‌یه‌کی مێژووویی و بڕێکی زۆریش واقیعیی هه‌یه. لێتان ناشارمه‌وه سه‌ر تا پای ڕۆمانه‌که چیرۆکی کۆستکه‌وتوویی، ماڵوێرانی، ده‌ربه‌ده‌ری، هه‌شبه‌سه‌ری، بێکه‌سی و بێنهواییی کوردان ده‌گێڕێته‌وه، به چه‌شنێک، هه‌ر ئێژیت ئه‌مه جه‌برێکه و ده‌ستی قه‌ده‌ر له ئه‌زه‌له‌وه به باڵای کورددا بڕیویه‌تی، بگره لێ نه‌گه‌ڕاوه تاوێک، ڕۆژێک، ده‌مێک، ئان و ساتێک هه‌ناسه‌ی ئۆخه‌ی هه‌ڵبمژێت!
ته‌واوی ڕۆمانه‌که باسه له سێ هه‌نگاوی قورس و گران به‌ره‌و قه‌ناره. ئاخر گه‌وره‌ییی ڕۆماننووس و هه‌ر بنووسێکی دیکه له‌وه‌دایه، له که‌ره‌سته‌ی گچکه کۆشکی گه‌وره و جوان چێ بکات، هه‌رچه‌نده بابه‌تی «سێ هه‌نگاو و سێداره‌یه‌ک» باسی شێخی کوردان "سه‌عیدی پیران" و شۆڕشه نه‌پشکوتوو یاخود به‌زۆر پشکوتوو و ژاکێنراوهکهیهتی، لێ توانیویه‌تی ئه‌و حه‌فتا-هه‌شتا ساڵه‌ی ته‌مه‌نی شێخ، به ئه‌وپه‌ڕی وه‌ستایانه و وردهکارانهوه، له سێ هه‌نگاوی به پلیکانه هه‌ڵگه‌ڕاندا، بهێنێته‌وه یاد و بیگێڕێته‌وه.
له‌م ڕۆمانه‌دا خوێنه‌ر چه‌شنی شێخ تینووه و، به زمانی بهپهڵاسبووهوه لاپه‌ڕه‌کان هه‌ڵده‌داته‌وه، هه‌ر چاوه‌چاویه‌تی قومێک، گوێلێک، تنۆکێک ئاو گه‌رووی نووساوی ته‌ڕ بکات، وه‌لێ ئه‌وه‌ی ده‌یچێژێت هه‌ر سوێرییه، دوور نییه ئه‌وه‌یش ئاوی به ڕۆندکبوو نه‌بێت! هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ک، تینووی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی دوای خۆیه‌تی، هه‌ر په‌یڤێک په‌یڤی دواتر به تینووێتییه‌کی سه‌یر ده‌سپێرێت، بۆ مه‌گه‌ر ژیان جگه له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی تینووێتی شتێکی تره؟
سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تینووێتی تووندترین سزا و عه‌زابه که به‌رۆکی مرۆ ده‌گرێت. ده‌شێت خوێی برینی زیندهگانیش بێت!
شێخ هه‌تا ده‌مرێت قه‌ت پاراو نابێت، هه‌ر گاهێک وه‌خته جام بۆ لێو ببات شته‌ک ده‌قه‌ومێت و تینووێتی ده‌بێته به‌شی، ئه‌مه‌یش قه‌ده‌ر و به‌شی هه‌موو ئه‌وانه‌یه که خودان خه‌ون و ئاواتی گه‌وره‌ن. ئاخر شۆڕشه‌که‌ی نێوبراویش له گشت لایه‌که‌وه ئاوی لێ بڕا، جارێک به‌ده‌مه‌وه‌نه‌هاتنی کوردان، سه‌رێک به خۆفرۆشی و خیانه‌ت، بارێکیش به چاونوقاندنی وڵاته زله‌کان له ئاست داوا ڕه‌واکانیدا، ئه‌مانه گشتیان ئاویان له ئاشی تازه‌کاری کورد بڕی و کوێریان کرده‌وه.
کاتێک پهریجانی خۆشه‌ویستی ئاو بۆ شێخی ئه‌وینداری هه‌ڵده‌گۆزێت، شێخ نه‌ک هه‌ر ئاوی ده‌ستگیر نه‌بوو، بگره پهریجانیش وه‌نێو بیر که‌وت و شێخ له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تا ملی کرا به په‌ته‌وه شێوه‌ی له زه‌ینیدا لا نه‌ده‌چوو، به‌م شێوه‌یه عیشقهکهیشی به تینووێتی مایه‌وه، تۆ دیقه‌ت بده گوێزی شێخ –هیی کوردیش- هه‌رگیز به‌سه‌ر مناره‌وه نه‌گیرساوه‌ته‌وه.
له‌وه‌ته‌ی مرۆ هه‌یه، هیی وایه قه‌ت تێر به سکی خۆی نانی نه‌خواردووه، هه‌یشه هیچ کاتێک گه‌رمی نه‌بووه‌ته‌وه، چله‌ی زستان هه‌ڵده‌له‌رزێت، تیاماندایه به ئاواته‌وه‌یه تێر به چاوی خۆی بنووێت، له‌وه‌یش کڵۆڵتر ئاواتخوازانی هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌یه‌کی ئۆخهین.
ئایا ئه‌مانه گلۆربوونه‌وه‌ی گوێز نین به‌سه‌ر مناره‌وه؟ کورد و شۆرشهکانیشی هه‌ر وا بوون و هه‌ر وایش ده‌بن، هه‌تا گوێز قۆقز و منارهیش کووڕ بێت!
شێخ هه‌تا په‌تی سێداره‌یش خرایه گه‌ردنی هه‌ر تینووی پرسیارێکی گه‌وره بوو، گه‌ره‌کی بوو بپرسێت، لێ خۆی خوارده‌وه و هه‌ڵیگرت بۆ قیامه‌ت-دیداری یار-، ئه‌ویش ئه‌وه بوو، خودایه ئه‌ی تۆ بۆ؟ بۆیه به‌م حه‌مکه تینووێتی و گهروونووساوییهوه به‌ره‌و دیداری خودا که‌وته ڕێ!
له‌م ڕۆمانه‌دا چاوت به بڕێک په‌یڤی جوان ده‌گه‌شێته‌وه، وه‌کو:
- مردن، ڕووی ئه‌ودیوی ژیانه، مرۆڤ ناچاره هه‌ردوو ڕووه‌که ببینێت.
- هه‌نگاوه‌کانی مرۆڤ ژمێردراون، هه‌موو هه‌نگاوێک له مردن نزیکی ده‌خاته‌وه، وه‌ک چۆن له ڕۆژی له‌دایکبوون دووری ده‌خاته‌وه.
- له زمانی شێخه‌وه وه‌ختێک چاوی به هاوه‌ڵه له‌سێداره‌دراوه‌کانی ده‌که‌وێت، ده‌ڵێت: ئه‌م دارانه میوه‌ی گیان ده‌گرن، یان ئێژێت: مردن وه‌ک هه‌تاو وایه، ئه‌ستێره‌کانی ژیان له شه‌وقی خۆیدا ده‌شارێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ستێره‌کان نامرن.