نووسینی: قانع خورشید
3/ 3
نیشتیمان: خاكه، له شێوه‌ی دایك و مه‌عشووقدا، یا دایك و مه‌عشووقه له وێنه‌ی خاكدا... كه‌سی وا هه‌یه دره‌نگ ده‌رك به‌م حه‌قیقه‌ته ده‌كات و له كۆتایی عومریدا ئه‌م ڕاستییه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وجا ده‌ڵێت: "ئێستا ژنێك نیشتیمانمه"!
نیشتیمانیش ژنئاسا ڕازێكی ئاشكرانه‌كراوه، هه‌ر وه‌كو ژن جار جاره كه نزیكییت، لێی وه‌ڕس ده‌بیت و دڵت بۆ نیشتیمانی ئه‌وانی دی لێده‌دات، حه‌ز به سه‌فه‌ر ده‌كه‌یت و ده‌ته‌وێت له باوه‌شی هه‌ڵبێیت و خۆت بهاویته ئامێزی واری وانی دیكه‌وه... وه‌لـێ هه‌ر كه لێی دوور كه‌وتیته‌وه هه‌موو خانه‌كانی له‌شت داوای گه‌ڕانه‌وه‌ت لـێ ده‌كه‌ن، هه‌ستی غوربه‌ت وه‌ك خۆره به‌رده‌بێته گیانت، خه‌یاڵت پڕ ده‌بێت له دیمه‌نی وڵات، لووتت بیری بۆنی خاكی وه‌ته‌ن ده‌كات، چاوت بۆ بینینی كه‌ژ و كێ‌و و ده‌شت و ده‌ر و دار و بار و كانیاو و ڕووباری زێدت ئه‌سرین ده‌ڕێژێت، گوێت موشتاقی ئاوازی ڕه‌سه‌نی هاونیشتیمانیانت ده‌بێت...
ئه‌وه چییه ئێمه به وڵاتمانه‌وه ده‌به‌ستێت؟ ئه‌و چییه وا ده‌كات ڕۆڵه‌كانی هه‌ر نیشتیمانێك به زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێشوازی له مه‌رگ له پێناوی خاك و ئاویدا، بكه‌ن؟ بۆچی ئه‌وه‌نده هۆگری وڵاتی خۆمانین؟ بۆچی دوای دابڕانی ده‌یان ساڵیش له زێدی خۆ، پاڵه‌وانی خه‌ونه‌كانمان هه‌ر هاووڵاتیانمانن؟ بۆچی له خه‌وندا، كه به قسه‌ی فرۆید له گشت كاتێك زیاتر له‌گه‌ل خۆماندا ڕاستگۆین، هه‌ر له نیشتیمانی خۆمانین؟! داوی ڕووحمان له كام قولابه‌ی خاكی باب و باپیرانمان گیری كردووه، كه نامانكرێت زۆر لێی دوور بكه‌وینه‌وه و ده‌ترسین گه‌ر زۆر بڕۆین ڕووحمان ده‌رچێت و به یه‌كجاری له دنیا بڕۆین؟
ئه‌م دوو سێ دانی وشه‌یه‌ی لێره‌دا وه‌شێندران، په‌یامی فیلمێكی ناوازه‌ی (به‌همه‌نی قوبادی) بوون به نێوی (نیوه‌مانگ)! ئه‌و ئه‌م فیلمه‌یشی وه‌ك فیلمه‌كانی تری، بۆ ده‌ستبژێر نووسیوه و ده‌رهێناوه، بێ گومان كه‌سی ساده و ڕه‌شۆكی خه‌ڵك له سه‌یركردنی وه‌ڕس ده‌بن و دوور نییه دوای ته‌واوبوونی، دوو سێ جنێوی مزریشی پێ بده‌ن و تفێكیشی له جێی ده‌ستخۆشی بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن! به‌ڵام ئه‌لحه‌ق كه‌سی خاوه‌ن خولیا غه‌رقی خه‌یاڵا ده‌كات و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌یحه‌په‌سێنێت. هونه‌ری جوان یانی كاری له‌م جۆره.
نیوه‌مانگ تێكه‌ڵه‌یه‌كه له واقیعی تاڵی كورد و خه‌یاڵی ناسك و فه‌نتازیی هونه‌رمه‌ند... له‌م كاره هونه‌رییه‌دا پارچه‌پارچه‌كردنی خاكی كوردستان له دابه‌شكردنێكی سیاسی و جوگرافییه‌وه ده‌بێته ده‌ردێكی واقیعی و تراژیدیای گه‌لێك, كه‌ڵه‌كه به‌ردێكی به ناحه‌ق هه‌ڵچنراوی ده‌ستی سته‌مكاران ده‌بێته به‌ربه‌ستێكی سه‌خت له ڕێی ده‌سته‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌ن و شه‌یدای مۆسیقای كوردیدا، كه به‌ره‌و ئامانجێكی پیرۆز و حه‌زێكی ئه‌زه‌لیی خۆیان له به‌شێكی تری خاكی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان هه‌نگاو هه‌ڵگرن. هاوزمانان و هاونه‌ته‌وه‌كانیان ده‌بینن له‌و به‌ری كه‌ڵه‌كه به‌رده به‌ناو سنووره‌كه‌وه ته‌رمی برایه‌كیان ڕاده‌كێشن و ئه‌مان ناتوانن بستێك لێیان نزیك ببنه‌وه و بچنه ده‌میانه‌وه!
مۆسیقا و شه‌یدایی مامۆستایه‌كی مۆسیقازان و ئاوازدانه‌ر (مامۆ), خوێنی ناو گشت ده‌ماره‌كانی ئه‌م فیلمه‌یه, هونه‌رمه‌ندێكی هێنده شه‌یدا كه ئاماده‌یه ڕووح و ڕاحه‌تیی خۆی و خۆشیی مناڵه‌كانی و گیانیان و ساز و ده‌ف و ئامێره‌كانیشیان بكاته قوربانیی عیشقه‌كه‌ی، پیاوێك كه ده كوڕی هونه‌رمه‌ند و مۆسیقاری بڵاوه‌كردووی به شار و گونده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، كۆده‌كاته‌وه و به‌ره‌و هه‌ولێری باشووری كوردستان ده‌یانخاته ڕێ تا به خۆشیی ئازادیی كوردانه‌وه له ده‌ستی سه‌ددام ئاهه‌نگێك ساز بكه‌ن, كاتێك دوو توخمی مۆسیقا و نیشتیمانپه‌روه‌ری له دڵێكدا جه‌م ده‌بن، ئیدی ئه‌و دڵه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی چه‌م و جۆگه‌ی خوێن به گشت گیان و جه‌سته‌دا په‌خش ده‌كات...
مۆسیقا به‌و به‌رزی و كاریگه‌رییه‌ی وه‌ختێك به عیشقی خاك و ئاوه‌وه ده‌ژه‌نرێت ده‌بێته شتێكی تر و ده هێنده ئاگر له ده‌روون به‌ر ده‌دا. ئه‌وان دانه دانه له ڕێگه، به هۆكاری سیاسی و ئایدیۆلۆجیی ده‌سه‌ڵاتدارانی له هونه‌ر و جوانی بێئاگای ئه‌مدیو و ئه‌ودیوه‌وه و به هۆی شتگه‌لێكی په‌نهان و نهێنیئامێزه‌وه له نێو ده‌چن و كه‌م ده‌كه‌ن، تا كار به خودی مامۆی ئوستادیش ده‌گات، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند كوڕه‌ی تێ ناچن و ده‌مێنن به ته‌رمی باوكی له تابووت نراویانه‌وه ده‌گه‌نه جێ و كۆنسێرتی خۆیان له شاری هه‌ولێر ساز ده‌كه‌ن. مامۆ، هه‌روه‌كو كاك خه‌لیلی هاوڕێی به بیستنی ده‌نگی مۆسیقا و سه‌دای دڵڕفێنی نیوه‌مانگ، ڕووحی ده‌چێته‌وه به‌ردا و له نێو كفن و تابووتا ده‌جووڵێت و پێده‌كه‌نێت. قوبادی توانیویه‌تی زۆر زه‌ریف خه‌یاڵا و حه‌قیقه‌ت تێكه‌ڵی یه‌كتر و خه‌ون و واقیع، ئامێته‌ی یه‌كدی بكات.
وه‌ختێك مامۆ ده‌چێته ئه‌و گونده‌ی 1334 ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند و شیفته‌ی مۆسیقای تێدا كۆكراونه‌ته‌وه و خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه، یان ڕاستتر بڵێم زیندانی كراون و ئه‌وان، به ده‌فژه‌نین پێشوازی لـێ ده‌كه‌ن و دواتر به هه‌ڵهه‌ڵه و ده‌فه‌وه له‌گه‌ڵ (هێشوو)دا به‌ڕێیان ده‌كه‌ن, دیمه‌نێك ده‌خولقێت زیاتر به خه‌ون ده‌چێت تا ڕاستی, ده‌ڵێیت گه‌ڕاویته‌ته‌وه نێو حیكایه‌ته ئه‌فسانه‌ییه‌كانی مێژووی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، ڕێك ده‌بیته‌وه به منداڵ و ئه‌و تابلۆیه‌ت ته‌مومژاوی و ناڕوون به‌ر دیده ده‌كه‌وێت!
ئه‌و ده‌مه‌ی هێشوو له نێو مینوبووسه‌كه‌ی كاكۆدا، له‌گه‌ڵ مامۆدا خه‌ریكی ڕاهێنانن و به ده‌نگێكی پڕ سۆز و غه‌م و گه‌روویه‌كی به هۆی سیگاره‌وه خراپ چه‌ند جارێك، ئه‌م دێڕه پاته ده‌كاته‌وه:
ئه‌وا هات وه‌هار، ده‌شت و كێ‌و ڕه‌نگین
دڵی عـاله‌م شاد، دڵـی مـن غه‌مگین
له سیحری مۆسیقا و ده‌نگی ژن و هه‌ستی نیشتیماندۆستی و به‌سترانه‌وه به فۆلكلۆر و زمانی دایك تێده‌گه‌یت... ده‌زانیت ئه‌م سێ توخمه گه‌ر تێكه‌ڵ به یه‌كدی بن چ غه‌وغایه‌ك له ناخدا به‌رپا ده‌كه‌ن و چ ئاشووبێك له نێو دڵدا ده‌نێنه‌وه!
ئه‌و كاته‌یشی نیوه‌مانگ -ئه‌و فریشته‌یه‌ی له شێوه‌ی كچێكدا و له‌بری هێشوو دێته لای مامۆ تا له‌گه‌ڵیاندا بچێته هه‌ولێر و گۆرانی‌یان بۆ بڵێت، ئه‌و كه دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنوور دۆزراوه‌ته ناویان گۆڕیوه بۆ په‌پووله- به ده‌نگێكی ئه‌فسووناوی و له شێوه‌ی هۆره‌دا ئه‌م وشانه زه‌مزه‌مه ده‌كات:
هاوار له من و وااااى... يار ئازيزه‌كه‌م... گیان، گیااان، وه‌ی باوانم، یار ئازیزه‌كه‌م...
یان كه ده‌ڵێت:
ڕه‌نگزه‌ردیـی خــه‌زان خه‌تای پاییزه
ڕه‌نگزه‌ردییه‌كه‌ی من دووریی ئازیزه
زياتر و زياتر په‌ی به ڕازبوونی ئه‌م سێ توخمه ده‌به‌ی، تێده‌گه‌ی زیندووبوونه‌وه‌ی كاك خه‌لیل و جووڵانی جه‌سته‌ی له‌نێو كفن و ناو گۆڕدا و پێكه‌نینی ته‌رمی مامۆ له‌نێو تابووت‌دا له كاتی ده‌نگهه‌ڵبڕینی نیوه‌مانگدا، هه‌رچه‌ن له ئه‌فسانه‌وه نێزیكتره تا ڕاسته‌قینه، به‌ڵام زۆریش له حه‌قیقه‌ته‌وه دوور نییه!
من نامه‌وێت له‌مه زیاتر درێژه‌ی پێ بده‌م، خۆت ده‌توانیت فیلمه‌كه‌ی (قوبادی) ببینیت و لێكدانه‌وه‌ی خۆتی بۆ بكه‌یت. من زۆرم په‌یام لێ هه‌ڵگۆزی، هه‌ندێكیم لێره‌دا بۆ تۆی خوێنه‌ر هه‌ڵڕشت و ئه‌ودوایشی با له پێچ و په‌نای ناخ و گیانی خۆمدا بێت...
help me find a girlfriend
open watching my girlfriend cheat
ways to terminate an early pregnancy at home
link uterine dilation and curettage
kamagra
go dutasteride pill