باوکی یه‌کێ له‌و دۆستانه‌ی هاتوچۆمان به‌سه‌ر یه‌کدا
زۆره، به ته‌مه‌ن زۆر له ئێمه گه‌وره‌تره، هه‌ندێ جار دێته لامان و تێکه‌ڵمان
ده‌بێت و به قسه و نوکته‌ی خۆش کۆڕمان گه‌رمتر ده‌کات، یه‌ک دوو جارێک خۆی گوتوویه‌تی
”به خوا زۆر جار حه‌ز ئه‌که‌م بێمه ناوتان و ته‌کتانا دانیشم، به‌س ئه‌ترسم دهمهتهقێکهتان
لێ تێکبده‌م و بێژن مه‌جلیسمان ده‌شێوێنێت“. چه‌ند جارێکیش له زوبانی خێزانی و کوڕه‌که‌یه‌وه
که هاوڕێمانه هه‌مان ئه‌م قسه‌یه‌م بیستووه. ئه‌م هه‌ست و ده‌ربڕینه‌ی منی
بردووه‌ته نێو خه‌یاڵی زۆره‌وه، تاوێک دڵم بۆی ده‌سووتێت و گاهێک خه‌یاڵمی پێ ده‌بزوێت.
لێره‌دا کورته‌کی یه‌کجار خێرای ئه‌و بیر و خه‌یاڵانه‌م ده‌نووسمه‌وه که زاده‌ی
ئه‌و قسه‌یه‌ن.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، هیچ که‌سێک هه‌ست ناکات پیر
بووه و پیر ده‌بێت، یا وردتر بێژم، حه‌ز ناکات ددانی پێدا بنێت که پیر بووه، ئه‌وه‌ی
وا له گه‌وره‌کان ده‌کات ده‌ستبه‌رداری زۆر شتی حه‌زلێکراو و که‌یف و خۆشی و گاڵته‌کردن
ببن و بۆ پیربوونیان کۆڵ بده‌ن، چاوه‌ڕوانیی نابه‌جێی ده‌وروبه‌ر و گچکه‌کانه، نه‌ک
ویستێکی ناخی خۆیان.
مرۆڤ که ته‌مه‌نی هه‌ڵکشا، ئه‌وانی له ته‌مه‌ندا
لێی به خوارن، بۆ په‌ڕی پاڵ ده‌نێن و له خۆیانی دوور ده‌خه‌نه‌وه، کهنارگری ده‌که‌ن
و ئه‌وه‌نده ڕووی لێ وه‌رده‌گێڕن و له سووچی ژوور و ماڵ و کۆڵانانی توند ده‌که‌ن،
تا حه‌وسه‌ڵه‌ی هیچ شت و که‌سێکی نامێنێت، به‌م کاره نه‌شیاوه‌یان زۆر زووتر له کاتی
خۆی پیر و په‌ککه‌وته‌ی ده‌که‌ن. ئه‌و، هه‌ر وه‌ختێک بیه‌وێت سوعبه‌تێک بکات، یا
جووڵه‌یه‌کی چالاکانه بنوێنێت، وه‌ها لێی تێڕوماش ده‌بنه‌وه و به جۆرێک چاوی تێ
ده‌بڕن، که خێرا به‌سه‌ر خۆیدا بشکێته‌وه و هه‌موو جه‌سته‌ی به عه‌ره‌قه‌ی ساردی
شه‌رمه‌زاری ته‌ڕ ببێت!
مرۆڤ گه‌ر لێی گه‌ڕێن، به ئاسانی نازانێت پیر
بووه، به‌شێکی زۆری پیری، هه‌ستکردنه به پیری. یا به جۆرێکی تر بیڵێم: هه‌ستکردن
به پیری، کرۆکی پیربوونه. به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت، ئه‌گه‌ر که‌مێک له هه‌ڵکشانی
ته‌مه‌نمان غافڵ بین، هه‌ر به ڕاست جه‌سته و ته‌مه‌نیشمان دهغافڵێن و دره‌نگتر
سست و کۆن ده‌بن!
یه‌کێک له‌و پاکی و جوانییه‌ی منداڵان هه‌یانه
و جڵه‌وی گشتمانی کێشاوه و هه‌مووانی وا لێ کردووه منداڵمان خۆش بوێت، هه‌ر ئه‌وه‌یه
منداڵان به پێچه‌وانه‌ی گه‌وره‌کانه‌وه، حه‌ز ده‌که‌ن هه‌ر که‌س، له هه‌ر ته‌مه‌نێکدایه
منداڵ ببێته‌وه و له‌ته‌کیاندا کایه بکات. ئه‌گه‌ر پیرێک زمانی خۆی خوار و ده‌موله‌وسی
لار کرد و ڕوخسارۆچکهی ساوایانه‌ی ده‌رهێنا و جووڵه‌ی گچکانه‌ی نواند، ئه‌وان نه‌ک
زویر نابن و توڕانه‌ی پێ ناکه‌ن، زۆریشیان دڵ پێ خۆش ده‌بێت و دنیایه‌ک که‌یفیان پێ
دێت، هێنده‌ی تر له ده‌وری جه‌م ده‌بن و داوای زیاتر مناڵبوونه‌وه‌ی لێ ده‌که‌ن.
به‌ڵێ گوتم ده‌کرێت پیری بغافڵێنین، وه‌لێ ئه‌مه
بۆ به‌شێک له پیری و بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو ڕاسته، ئه‌گه‌رنا هیچ که‌سێک
ناتوانێت به‌ر به گه‌وره‌بوون بگرێت و به هیچ فێڵێک تا سه‌ر کڵاو له سه‌ر پیری
نانرێت، هیچ که‌سێکی ساغ و ته‌واویش کارێک ناکات، له گه‌وره‌ییدا هه‌رزه ببێته‌وه،
وه‌لێ جارجاره و ناوه‌ناوه گشت مرۆیێ پێی خۆشه بگه‌ڕێته‌وه ساڵانی پێشووی عومری
ڕۆیشتووی، ئیتر ئه‌رکێکی مرۆییه له‌و ده‌مانه‌دا لێ گه‌ڕێین لاوێتی بکات و خۆی به
گه‌نج و ته‌ڕ و تازه بنوێنێت، هه‌ر ڕه‌وتار و ئاکارێکی په‌یامێکی خراپ ناگه‌یه‌نێت
و نیشانه‌ی لادان نییه، عه‌یبێکی نییه و مرۆڤ له هه‌ر قۆناغێکی ژیان و وێستگه‌یه‌کی
ته‌مه‌نیدایه، ئاساییه ئه‌نجامیان بدات، ئیتر بۆچی ئێمه گڕ و تینی ئه‌و حه‌زه‌ی
بکوژێنینه‌وه و ئاوێکی سه‌ردی به قاڵبدا بکه‌ین؟! له‌مه ناخۆشتر ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی
ئه‌و کارانه‌ی که‌سێکی سه‌روو په‌نجا ساڵ ده‌یانکات، نه‌ک نه‌نگی و خراپ نین، به‌ڵکو
زۆر شیاو و سروشتین، به‌ڵام ئێمه به وێنای هه‌ڵه‌مان بۆ ته‌مه‌ن و به چاوه‌ڕوانیی
نابه‌جێمان بۆ پێگه‌یشتوویی، به حه‌رام و شه‌رم و کاره‌ساتیان ده‌زانین و ڕێگه
له سه‌ره‌تاییترین حه‌ز و هه‌ستی مرۆڤه‌کانی چوارده‌ورمان ده‌گرین و ناخیان ڕه‌ش
ده‌که‌ینه‌وه و چرۆی ده‌یان خه‌ونی جوان و خه‌یاڵی ناسکیان له دڵ و مێشک‌دا له
بار ده‌به‌ین. ڕه‌وای حه‌ق نییه به گێلێتی و بێئاگاییمان خۆ کاس بکه‌ین و ئاوه‌ها
بجووڵێینه‌وه و ئه‌و هه‌موو وزه‌یه به خه‌سار بده‌ین و ئه‌م چه‌ند ڕۆژه که‌مه‌ی
عومر که‌متر بکه‌ینه‌وه و ببینه بایزی خه‌فه‌ت و ژاکانی ئازیزانمان.