نووسینی: قانع خورشید
پێشكه‌شه
به ئازیزم جووتیار حه‌سه‌ن
نووسین،
ژانری زۆروزه‌وه‌ندی هه‌س، یه‌كێك له
ژانره ئه‌ده‌بییه حهزپێكراوهكان،
ڕۆمانه.
ده‌كرێت
نووسه‌رێكی لێزان و كارامه ڕۆمان بكاته
كه‌ره‌سته‌ی گه‌یاندنی قووڵترین بیری
فه‌لسه‌فی، ڕوونترین دنیابینیی دینی و
كاریگه‌رترین پاڵنه‌ری ده‌روونی و
كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ك ڕێی تێ ده‌چێت
له ڕێگه‌ی ڕۆمانه‌وه مێژووی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك یا ژیاننامه‌ی
كه‌سێتییه‌كی دیار بگێڕدرێته‌وه.
ڕوونیشه
ئه‌م شێوازی گه‌یاندنه، زۆر له
گێڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ شیرینتره و
فره زیاتر له خه‌یاڵدانی خوێنه‌ردا
ده‌مێنێته‌وه و له نێو دڵیدا جێ
ده‌گرێت.
ئه‌ده‌بییاتی
كوردی تا ساڵانێكی نه‌چه‌ندان دوور له
ڕۆمان خاڵی بوو، وه‌لێ ئێستاكێ ڕۆماننووسی
باشی هه‌ن و كاری وه‌رگێڕانیش هێنده‌ی
تر كتێبخانه‌ی كوردیمانی به‌م ژانره
سه‌رنجكێش و دڵگره ده‌وڵه‌مه‌ند
كردووه، كه شوكر بۆ خوا، له پاڵ
وه‌رگێڕه ماڵخهساركهرهكاندا، بۆ
ڕۆمان وه‌رگێڕی به‌سه‌لیقه‌ی باش
كه‌وتوونه‌ته كار و به‌رهه‌می
جوانیان كورداندووه.
یه‌كێك
له ڕۆماننووسه جیدی و كارجوانهكان،
ئه‌دیبی كۆبانێیی (جاندۆست)ه،
وا ده‌زانم خوێنه‌ران له منی باشتر
ده‌ناسن و ئاتاجی ناساندن و پێداهه‌ڵگوتنی
به‌نده نییه.
ئه‌و،
به‌رهه‌م و كاری دانسقه و جوانی فره‌ن،
وه‌لێ وا ده‌زانم نایابترین كاری، ڕۆمانی
(میرنامه)یه.
ئه‌وی
به‌نده بناسێت، ده‌زانێت ئه‌هلی
ماریفه‌ت و ستایشی زۆر نیم و فره به‌كه‌می
به باڵای شت‌دا هه‌ڵده‌ڵێم، ئیتر نه‌ك
هه‌ر په‌سنی زیاده‌م نییه و به‌س،
به‌ڵكو زۆر جار ڕووڕاستییهكهم له
تام ده‌رده‌چێت و ده‌بێته ڕووتاڵی و
ڕه‌زاگرانی!
بۆیه
بێ زێده‌ڕۆیی ده‌ڵێم:
ئه‌م
ڕۆمانه، حه‌قێتی پێی بگوترێت شاكار و
پێویسته خوێندنه‌وه و گفتوگۆی
تێروته‌سه‌لی له‌باره‌وه بكرێت.
ئه‌وی
وای كردووه خوێنه‌ری كورد له كاتی
موتاڵای ئه‌م ڕۆمانه‌دا، نه‌زانێت
نووسینێكی وه‌رگێڕدراو ده‌خوێنێته‌وه،
ته‌نیا ئه‌وه نییه نووسه‌ره‌كه
كوردێكی ڕۆژئاوایه، ئیتر بۆیه بیری
بۆ ئه‌وه نه‌چێت زمانی نووسینی
ڕۆمانه‌كه كوردی نییه، به‌ڵكو ئه‌و
كورداندنه ناسك و پاراوه‌ی سه‌باح
ئیسماعیله، كه وا ده‌كات به قه‌د
جاندۆست سوپاسی بكه‌ین و خۆمانی به
قه‌رزار بزانین.
بابه‌تی
ڕۆمانه‌كه، ده‌رباره‌ی ژیان و كه‌سێتیی
عاریف و عهقیدهناس و شاعیر و زمانزانی
گه‌وره‌ی كورد، ئه‌حمه‌دی خانییه.
خانی،
مایه‌ی شانازی و به‌خۆنازینی گه‌لێكه،
ماده‌ی نووسینی ده‌یان و سه‌دان
لێكۆڵینه‌وه و ڕۆمان و چیرۆك و شانۆیه.
مێژزه‌مانه
ده‌یناسم و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م و
له نووسین و فیكری به‌هره ده‌به‌م،
وا ده‌زانم هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه
ڕۆمانی میرنامهم جیاواز خۆشبوێت و
وه‌های بۆ بچم تایبه‌ت بۆ من نووسراوه!
كه
ده‌بینین ئه‌م گشت توخمی هێزه -بابه‌تێكی
گرنگ و پڕچێژ و نووسه‌رێكی ورد و به‌ئاگا
و وه‌رگێڕێكی به‌سه‌لیقه-
یه‌ك
ده‌گرن، ئیتر نابێت سه‌یرمان لێ بێت،
ڕۆمانێكی تایبه‌ت و لهیادماو بخولقێت.
وا
ده‌زانم بابه‌ت و ورده‌بابه‌تی زۆر
ده‌رباره‌ی میرنامه نووسراون، منیش
پێش چه‌ند ساڵێك كه خوێندمه‌وه،
بیرۆكه‌ی نووسینی شتێكم له زه‌یندا
گه‌ڵاڵه بوو، به‌ڵام هه‌ر ته‌مبه‌ڵیم
لێ كرد و دوامخست، بریا وه‌هام نه‌كردبا،
چون دڵنیام ئه‌گه‌ر گه‌رماوگه‌رم
بمنووسیبا، شتێكی جوانی لێ ده‌رده‌چوو.
ئه‌و
نیازه‌ی ئه‌وكات هه‌مبوو، بووه خۆره‌ی
مێشكم و له‌و زه‌مانه‌وه تا ئێستا
ئازارم ده‌دات، به‌تایبه‌ت كه واده‌م
به جووتیاری قوتابیم دا شتێك ده‌رباره‌ی
بنووسم، چون ئه‌ویش خوێندبوویه‌وه و
زۆری به دڵ بوو، ئیتر وا ئێستا بۆ
كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و پنگرهی ناو هه‌ناوم
و به‌جێهێنانی ئه‌و گفته‌ی به جووتیارم
گوت، ده‌ستم داوه‌ته نووسینه‌وه‌ی
ئه‌م وشه و دێڕانه.
له‌وه
دڵنیام خوێنه‌رێكی باش و ورد نیم و له
عانی خوێندنه‌وه‌دا خه‌یاڵم ده‌ڕوات
و هه‌ندێ ئاماژه و ده‌ربڕینی نووسه‌ر،
وه‌هام به خۆیانه‌وه خهركاو و
سه‌رگه‌رم ده‌كه‌ن، سه‌ره‌داوی
بابه‌ته‌كه‌م له ده‌ستان ده‌رده‌چێت
و به هاسانی نایه‌مه‌وه سه‌ر خۆم.
وه‌لێ
ئهوهندهیشم لێ ڕوونه په‌ی به
هه‌ندێ پێچ و پڵووچی ئه‌و نووسینانه
ده‌به‌م وا ده‌یانخوێنمه‌وه، ڕه‌نگه
زۆر كه‌س لایه‌كیشیان لێ نه‌كاته‌وه،
زۆر جاران نووسه‌ر به‌مه‌به‌ست شتێك
وه‌ك مه‌ته‌ڵ داده‌نێت و له نێو باسی
ڕووندا ده‌یشارێته‌وه، له‌م حاڵه‌تانه‌دا
زۆری پێ خۆشه خوێنه‌ر خۆی هه‌ڵیبێنێت
و بیدۆزێته‌وه.
من، هه‌ر
ئه‌وده‌می میرنامهم ده‌خوێنده‌وه،
دووان سیانێك له‌م قایمكارییانهی
نووسه‌ر سه‌رنجیان ڕاكێشام.
كرۆكی
ئه‌م بابه‌ته ئه‌و شتانه‌ن.
جاندۆست
له به‌شی دووه‌می ڕۆمانه‌كه‌ی و له
زمانی ته‌یمووری سه‌رخۆش و فاسقهوه
شتێكمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و وه‌ك كلێلێك
بۆ كردنه‌وه‌ی ڕازێكی كۆن ده‌یداته
ده‌ستمان.
ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه، خانی زۆر جار ئه‌م مهینۆشهی
لاواندووه‌ته‌وه و به‌زه‌یی پێدا
هاتووه، چه‌ند جارێكیش ده‌رباره‌ی
مه‌ی له‌م بهدمهستهی پرسیوه و
له‌وه كۆڵیوه‌ته‌وه بزانه مه‌ی
چی له مه‌یخۆر ده‌كات؟ ئه‌و له زاری
ته‌یمووره له باره‌ی خانییه‌وه
ده‌گێڕێته‌وه:
ئه‌و
پرسیارانه‌ی ده‌یكردن له سه‌ره‌تادا
تووشی سه‌رسووڕمانیان ده‌كردم، پاشان
دوای ئه‌وه‌ی زانیم چی ده‌نووسێت، زۆرم
پێ خۆش بوو، ئیدی هه‌رده‌م بیناردایه
به دوومدا، چه‌ند په‌رداخێك مهیم
هه‌ڵده‌قوڕاند ئینجا ده‌چوومه كن وی.
جارێكیان
سه‌یدا لێی پرسیم:
ته‌مۆ،
بێژه من، مه‌ی چیت لێ ده‌كات؟
وامزانی
مۆچیاری و ئامۆژگاریم ده‌كات، تاكو ئیدی
مه‌ی نه‌خۆمه‌وه، ئه‌وه‌ی نه‌مده‌خواست
بیبیستم...
بینیم
مكوڕه له‌سه‌ر پرسیاره‌كه‌ی، پهرسڤم
داوه:
-
سه‌یدا،
مه‌ی كلیلی زمانه.
-
ڕوونتر
بدوێ!
-
ئه‌وده‌می
ئه‌ز مه‌ی ده‌نۆشم، ده‌ركه له‌سه‌ر
ئاگری هه‌ناوم واڵا ده‌بێت.
هه‌موو
په‌رده‌كان هه‌ڵده‌درێنه‌وه و بێ
ترس ئه‌وی بیخوازم و نه‌توانم بیدركێنم،
ده‌یڵێم.
خۆ
ئه‌گه‌ر ڕازێكی شاراوه له دڵمدا
هه‌بێت و بخوازم بیدركێنم، ئه‌وا مه‌ی
چاره‌یه...
سه‌یدا،
به‌وه‌ی گوتم كه‌یفی هاته‌وه و گوتی:
له
ڕاستیدا ئه‌وی مه‌ی نهنۆشێت لێی ناگات،
له هیچ شتێك ناگات له خۆی نه‌بێت،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ویستم چه‌مكی
سه‌رخۆشیی پتر لێ بگه‌یه‌نم، نموونه‌یه‌كم
بۆ هێنایه‌وه و گوتم:
-
یه‌كێك
ناوی ده‌ریا ده‌بیستێت، له كه‌ناره‌كه‌ی
نزیك ده‌بێته‌وه و به چاوی خۆی
ده‌یبینێت، پاشان خۆی ده‌داته به‌ر
شه‌پۆله‌كانی و تامی ئاوه‌كه‌ی و بۆنی
ده‌كات، له دوماهیدا سه‌یدا، پێلهكان
ده‌یبه‌ن و له هۆش خۆی ده‌چێت.
مه‌یخۆری
و سهرخۆشییش ئاوایه ئه‌زبه‌نی!
-
ئه‌مه
نموونه‌یه‌كه له سۆفیگه‌رییه‌وه
وه‌رتانگرتووه.
-
نا
ئه‌زبه‌نی، نا.
به‌ڵكو
سۆفیگه‌ری له ئێمه‌ی وه‌رگرتووه.
ڕۆماننووس،
به‌م وێنا خه‌یاڵییه و له ڕێگه‌ی
ئه‌م سهرهاتهوه، پاكانه بۆ جه‌نابی
ئه‌حمه‌دی خانی ده‌كات، ده‌یه‌وێت
پێمان بڵێت ئه‌گه‌ر وه‌سفی ورد و به‌جێ
و ته‌واوی مه‌ی و مهینۆشیتان له مهم
و زین و غه‌زه‌له‌كانی خانی‌دا دیت،
گومانی خراپ مه‌كه‌ن و بیرتان بۆ ئه‌وه
نه‌چێت خانی خۆیشی مه‌یی نۆشیوه،
نه‌ڵێن "ئه‌گه‌ر
وا نییه، چلۆن به‌م زه‌رافه‌ت و
مووبهمووییه باسی ده‌كات و چتۆ ئاوه‌ها
لێی ده‌زانێت و شاره‌زایه‌تی."
ئه‌مه‌نده
و تا ئێره وا ده‌زانم بۆ هه‌موو خوێنه‌ران
ڕوونه و وا نازانم كه‌س هه‌بێت ئه‌م
ئاماژه‌یه‌ی جاندۆستی لا شاراوه بێت.
وه‌لێ
ئه‌وه‌ی شاراوه‌یه و بێ ئه‌وه‌ی
خوێنه‌ر هه‌ستی پێ بكات و بزانێت، له
نه‌ستیدا كار ده‌كات، پاكانه‌یه‌كی
تره و ئاوی لێڵی گۆمی گومان بۆ كه‌سێكی
تر پاك ده‌كاته‌وه!
نووسه‌ر
له پاڵ خانی‌دا خه‌ریكه پاكانه بۆ
خۆی ده‌كات، ئه‌و ده‌یه‌وێت بڵێت،
خوێنه‌ری ژیر و تێگه‌ییو، ئه‌گه‌ر له
به‌شه‌كانی تری ئه‌م ڕۆمانه‌دا شتێكی
نامۆ و كارێكی نه‌شیاوت دیت و ئه‌وه‌ت
به‌رچاو كه‌وت منی نووسه‌ر، جوان و
شاره‌زایانه وه‌سفی ده‌كه‌م، ختووره‌ی
خراو به دڵتدا نه‌یه‌ت و غایله‌ی
نابه‌جێ نه‌كه‌یت، چون منیش وه‌ك
حه‌زره‌تی خانی پرسیومه و كۆڵیومهتهوه
و له بابه‌ته‌كه گه‌یشتووم!
ئه‌وی
جاندۆست ده‌یه‌وێت له ڕێی ئه‌م
به‌شه‌وه خۆی لێ به‌ری بكات و ڕێی بۆ
خۆش ده‌كات، له دوو به‌شی پێش كۆتایی
و له باسی دهمامكدارهكهدا
ده‌رده‌كه‌وێت.
كه‌سێتیی
شاراوه و مهتهڵئاسای ئه‌م ڕۆمانه،
كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌بێته
خوتووكهی مێشك و وه‌ك دووكه‌ڵی ڕه‌ش
به‌ر زه‌ینی خوێنه‌ر ده‌گرێت، كابرایه‌كی
نه‌ناسراو و غه‌واره‌یه،
دهمولووتههڵپێچراوێكی ئهتوارسهیر،
كه جووڵه و بێده‌نگییه‌كه‌ی گوماناوی
و سامناكه و بته‌وێت یا نا، سه‌رنجت
بۆ خۆی ده‌كێشێت.
له
دوو به‌شی پێش كۆتایی ئه‌م ڕۆمانه‌دا،
ورد و درشتی ژیان و ڕه‌وشتی ئه‌م
ده‌مامكداره ده‌كه‌وێته ده‌ستی
خوێنه‌ر، ئه‌و له 19
لاپه‌ڕه‌دا
(ل251-269)،
به‌سه‌رهاتی ئه‌م ئاده‌میزاده توێك
ده‌گرێته‌وه و بۆ هه‌مووانی ڕۆ ده‌كات.
یاووز،
كاتێك منداڵ ده‌بێت، باوكی به
به‌رچاوییه‌وه سه‌ری دایكی له له‌شی
جیا ده‌كاته‌وه و به‌نیازه دواتر
ئه‌میش به‌و ده‌رده ببات، وه‌لێ ئه‌م
له ده‌ستی هه‌ڵدێت و ئه‌م دیمه‌نه
هه‌موو ده‌روونی تێكده‌دات.
دوای
ئه‌وه‌ی لای هه‌ندێ شه‌لاتی و كه‌سی
خراپ ده‌مێنێته‌وه، فێری كاری خراپ
ده‌بێت و چڵێس و ئاره‌زووپه‌رستان
ده‌یكه‌نه ده‌سته‌مۆی خۆیان.
سه‌ره‌تا
پێی قورس و ناخۆش ده‌بێت، وه‌لێ دواتر
ده‌بێته خووی و ئه‌گه‌ر كه‌سێك
نه‌یه‌ته گیانی، به زۆر خۆی ده‌خاته
به‌ر ده‌روێشان...
ئه‌ڵبه‌ت
هه‌ر ئه‌م حیزێتییهی سه‌ری له
پیاوكوشتنهوه ده‌رده‌كات و دواتر
ده‌بێته بكوژێكی لێزان و كوشتنی مرۆڤی
ئه‌وه‌نده لا ئاسان ده‌بێت "سه‌ری
زه‌لامێك و سه‌لكه پێوازێكی به لاوه
وه‌ك یه‌كیان لێ دێت".
من ناچمه
تانوپۆی باسه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت
بیڵێم ئه‌وه‌یه، جاندۆست زۆر ورد و
ده‌روونناسانه له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه
ده‌وه‌ستێت و له میانی گێڕانه‌وه‌كانی
یاووزدا، شیكاری ده‌كات و ده‌یخاته
به‌ر چاو.
خوێنه‌ر
به سروشتی مرۆڤبوونی، یه‌كسه‌ر بیری
بۆ ئه‌وه ده‌چێت ئه‌م نووسه‌ره،
ئه‌م هه‌موو ورده‌كاری و شاره‌زاییه‌ی
له كوێ بوو؟ چۆن ئاوه‌ها له‌م مه‌سه‌له‌یه
ده‌زانێت؟ دیاره كه گورجێ بیری كورتی
ئاده‌میزادانه‌ی بۆ كوێ ده‌چێت!
ئه‌وه‌یش
ڕوونه كه زۆرینه‌ی خوێنه‌ران كه‌سانی
ساده‌ن و زۆرینه‌ی كه‌سانی ساده‌یش
هه‌میشه بیریان بۆ نێزیكترین ڕێگه
ده‌چێت و كه‌متر خۆیان زه‌حمه‌ت ده‌ده‌ن
بیر له شتی هاوێر بكه‌نه‌وه.
زۆرینه
چاویان شتی به‌رده‌ست ده‌بینێت و چاو
نابڕنه دوورتر.
ئه‌مه
یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی نووسه‌ر و
ئه‌دیب و شاعیر كۆت و به‌ند ده‌كه‌ن،
فره له نووسه‌ران له ترسی ئه‌م بیر
و خه‌یاڵه چه‌وتانه‌ی خوێنه‌رانیاندا،
له زۆر بیر و خه‌یاڵی جوان و داهێنانكارانه‌ی
خۆیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه و
نایاننووسنهوه.
نه‌ك
هه‌ر ئه‌مه، سه‌دان خوێنه‌ر، شاعیر
هه‌ڵده‌پێچن كه بزان ئه‌م شته‌ت چۆن
زانی و ئه‌م شیعره‌ت بۆ كێ نووسیوه؟
مه‌به‌ستت له‌م په‌خشانه كێیه و
ڕووی ده‌مت له‌م په‌ره‌گرافه‌دا له
چ مرۆڤێكه؟!
ئیتر
نووسه‌ر یا ده‌بێت واز له زۆر خه‌یاڵی
بهێنێت، یا به ئاشكرا ڕوونكردنه‌وه
بدات، یان وه‌ك ئه‌مه‌ی جاندۆست
كردوویه‌تی، له پێچه‌وه كار له‌سه‌ر
نه‌ستی خوێنه‌ر بكات و له پاڵه‌وه
پێی بڵێت ئه‌م زانیارییانه‌م له فڵان
جێگه‌وه ده‌ست خستووه و ڕووی پێنووسم
له كه‌سێكی دیاریكراو نییه و مه‌عشووقم،
بتێكی خه‌یاڵكردی خۆمه و بوونی ده‌ره‌كیی
نییه.
جاندۆست،
له ڕێی گێڕانه‌وه‌ی پرسیار و وه‌ڵامی
خانی و ته‌یمووری فاسقهوه، ئه‌وه
به هه‌موومان ده‌ڵێت كه ئه‌ویش، له
ڕێگه‌ی پرسیار و گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه
و خوێندنه‌وه‌وه گه‌یشتووه به‌م
زانیارانه و په‌یی به حاڵ و ده‌روونی
كه‌سانی لووس و ژێرده‌سته بردووه.
ئه‌م
تێگهیاندنهیشی زۆر ئه‌دیبانه و
جوان، له‌نێو ڕۆمانه‌كه‌دا جێكردووه‌ته‌وه،
به جۆرێك هه‌ر وه‌ك به‌شێكی بێكێشه‌ی
داستانه‌كه دێته پێش چاو.
مه‌سه‌له‌ی
دووه‌م، هه‌ر له به‌شی دهمامكدارهكهدایه.
ئه‌میش
دیسان به كپی و لێزانانه كاری له‌سه‌ر
كراوه و جاندۆست، بێ هیچ قاڵه و
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی زه‌ق، بۆ خوێنه‌ری
به‌یان كردووه.
هه‌موو
خوێنه‌رێك كه ژیانی یاووز ده‌خوێنێته‌وه،
ده‌رك به‌وه ده‌كات ئه‌م كوڕه وه‌ها
به كاری خراپ ڕاهاتووه، هه‌ر كه‌س
ده‌بینێت و كه‌مێك سه‌رنجی ڕاده‌كێشێت،
حه‌ز ده‌كات بیخاته سه‌ر خۆی.
ئه‌و،
ئاڵۆشی خۆخستنه ژێر پیاوانی له حه‌زی
ئه‌وان بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئه‌م،
زیاتره.
هه‌ركات
له په‌نای پیاوێكه‌وه داده‌نیشێت
یا له ته‌نیشتیدا ڕاده‌كشێت، یه‌كسه‌ر
بیری بۆ ئه‌وه ده‌چێت به‌شكو ده‌ستی
بۆ بێنێت و ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر.
له‌به‌ر
ئه‌م هۆكارانه، خوێنه‌ر بزانێت یا نا،
په‌له‌یه‌تی بزانێت ئه‌م كوڕه
ده‌سته‌مۆكراوه چ كهینوبهینێكی ته‌ك
ئه‌حمه‌دی خانی‌دا هه‌یه.
خێرا
خێرا لاپه‌ڕه هه‌ڵده‌داته‌وه تا
بگاته ئه‌و شوێنه‌ی باسی شتێكی
نائه‌خلاقی له‌و به‌ینه‌دا ده‌كات،
هیچ نه‌بێت هه‌وڵی ئه‌م ده‌مامكداره
بۆ خۆڕاده‌ستكردنی به شێخی خانی و
خۆگرتن و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی وی، بیر
بۆ ئه‌وه ده‌چێت له‌به‌ر شتێكی ئاوه‌ها
یاووز ڕقی له خانی بێت...
وه‌لێ
ئه‌وه‌ی ئاوێكی سارد به سه‌ر گومانی
گه‌رم و خراپی خوێنه‌ردا ده‌كات
ئه‌وه‌یه، یه‌ك تاكه وشه‌یش له‌م
باره‌یه‌وه به زار و ته‌نانه‌ت
خه‌یاڵی یاووزیشدا نایه‌ت، به‌ڵێ، یه‌ك
تاقه وشه‌یش!
ئه‌ڵبه‌ت
ئه‌وه‌یش نییه سه‌ر و شكڵی خانی جوان
و به‌رچاوی نه‌بووبێتن، نا، یاووز
ده‌رباره‌ی خانی ده‌ڵێت:
تا
بڵێی پیاوێكی نه‌رم و نیان و ده‌لال،
قسه‌زان و ئارام و شكۆمه‌ند بوو، یه‌كسه‌ر
ده‌چوو به دڵه‌وه.
له
جێیه‌كی تردا ده‌ڵێت:
خانیم
زۆر چووبووه دڵه‌وه و زانیم پیاوێكه
نابێت بكوژرێت.
هێنده‌ی
به‌زه‌ییم به‌ودا هاته‌وه، به‌زه‌ییم
به كه‌سی تردا نه‌هاتووه‌ته‌وه.
مرۆڤێك
بوو كاریگه‌رییه‌كی قووڵی له ناخی
مندا جێهێشت.
ئه‌ز
ته‌نیا دوو سێ جار له دانیشتنی ئه‌ودا
ئاماده بووم.
وته‌كانی
خۆش و دانیشتن له‌گه‌ڵیدا خۆشتر -بوو-.
به
ڕوونی دیاره خانی بووه‌ته جێی سه‌رنج
و تێبینی و مایه‌ی ڕامانی یاووزی
ده‌مامكدار، وه‌لێ نه‌ك ئه‌و سه‌رنجه‌ی
بۆ پیاوانی تری هه‌بوو.
خانی
به جۆرێك مێشك و دڵی ئه‌م یاووزهی
ته‌نیوه و به چه‌شنێك فیكر و خه‌یاڵی
گرتووه‌ته‌وه، ڕێك وه‌ك كشانی سێبه‌ری
باڵی فریشته‌یه‌ك به‌سه‌ر كه‌سێكی
خهتاكاری ترساودا.
ئیتر
بۆیه ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵیدا نه‌گوزه‌رێت
باسی ئاڵۆش و پاشوێڵپیسییه.
نه‌ك
هه‌ر ئه‌مه، جوانیی مه‌عنه‌ویی خانی،
خوێنڕشتنیش لای یاووز ناشیرین ده‌كات،
خۆی ده‌ڵێت:
به
هۆی ئه‌و و نووری ڕوخسارییه‌وه له
كوشتن ڕهویمهوه وه‌ڕس بووم، ئیدی
وام لێ هات ده‌ستم نه‌ده‌چووه
پاسارییهكیش.
جاندۆست،
هێنده جوان پاكیی خانیی خستووه‌ته
به‌ر چاو و ئه‌وه‌نده هونه‌رمه‌ندانه
ئاماژه‌ی به‌م سپێتییهی داوه، ته‌نیا
ده‌كرێت ئافه‌رینی بۆ بنێردرێت.
ئه‌گه‌ر
بێت و له زمانی یاووزهوه بیگوتبا
خانی بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه و
وه‌ها نه‌بوو، یا بیگوتایه من بیرم بۆ
ئه‌و شتانه نه‌ده‌چوو له‌گه‌ل وی‌دا،
نه‌ك هه‌ر په‌یامه‌كه‌ی نه‌ده‌گه‌یاند،
به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌یشی ده‌سه‌لما،
چون بیركردنه‌وه له‌وه‌ی بیرت بۆ فڵان
شت ناچێت، پێچه‌وانه‌ی لافهكه
ده‌چه‌سپێنێت و هه‌ر ئه‌وه خۆی
بیربۆچوونه!
له‌م
جێگانه‌دا باسنه‌كردنی شتێكی وا زه‌ق،
حیكایه‌تی زۆری له پشته‌وه‌یه و
كپییهكی وه‌ها پڕه له قسه‌ی جوان.
وه‌ك
له بنه‌مایه‌كی فیقهی و عه‌قڵیدا
هاتووه:
"السكوت
في موضع الحاجة، بیان:
بێده‌نگی
له كات و شوێنی پێویستدا، ڕوونكردنه‌وه‌یه".
له
ته‌واوی گێڕانه‌وه‌كانی یاووزی
دهمامكداردا خراپیی چه‌ته، ڕێگر،
بازرگان، ده‌روێش و ته‌نانه‌ت مهلایانیشت
بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، له بهرخۆتهوه
ده‌ڵێیت ئه‌م كابرایه زۆر پیسه و
كه‌سی به باش نه‌هێشتووه‌ته‌وه،
له دڵیشه‌وه له ڕۆماننووس تووڕه
ده‌بیت، چون ئه‌م خستنه‌ڕووه دیدگای
ئه‌وه، نه‌ك هیی كاراكته‌ره
داماوه‌كه‌ی، وه‌لێ هه‌ر كه ده‌گه‌یته
باسی خانی، فێنكاییت به قالبدا دێت و
ده‌زانیت یاووز یا نووسه‌ر، كه‌سیان
هێنده ڕه‌شبین نین و هه‌ردوكیان ده‌زانن
كه‌سانی پاكیش ماون و دنیا به‌ته‌واوی
وێران نه‌بووه.
كه‌وایه
كه‌س نایه‌وێت مه‌لا و سۆفیی باش ناشیرین
بكات.
خانی،
مایه‌ی شانازی و هۆی پاكانهكردنه بۆ
ده‌یان و سه‌دان مه‌لا و زانا و سۆفی و
عاریف.
ئه‌و
نه‌ك به دوای گوناھ و تاواندا ناگه‌ڕێت
و داڵغه‌ی بۆ لادان ناچێت و به‌س، به‌ڵكو
غایله‌ی خراپ لای كه‌سی تریش ناخولقێنێت.
ئه‌مه
ترۆپكی دره‌وشانه‌وه‌ی كه‌سێتیی
ئه‌حمه‌دی خانییه له‌م ڕۆمانه‌دا و
ناكرێت به سانایی به لایدا تێپه‌ڕین.
به‌شی
پێش كۆتایی، كه تایبه‌ته به میر و
له زمانی میر عه‌بدولفه‌تاحی پسیانییهوه
نووسراوه، حه‌قیقه‌تێكی تاڵ و ناخۆشمان
پێ ده‌ڵێت.
له
سه‌ره‌تای ڕۆمانه‌كه‌وه باس باسی
میر و هه‌وڵی كوشتنی خانییه، میرزا
سه‌بریی پیس و ڕیاباز و ماستاوچیی ده‌ربار
و كینهیی و حه‌سوود، بۆ پاراستنی میر
و به‌رگری له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی،
هه‌موو هه‌وڵی ده‌خاته گه‌ڕ تا خانی
بكوژێت و ده‌رمانخواردی بكات، ئه‌مه
وا ده‌كات خوێنه‌ر په‌له‌ی بێت بگاته
ڕای میر له‌باره‌ی خانییه‌وه.
بله‌ز
چاو به دێڕاندا ده‌خشێنێت بۆ ئه‌وه‌ی
زوو خاڵی مه‌به‌ستی بۆ ڕۆشن ببێته‌وه
و هه‌ستی پڕ له ڕقی میری بۆ ده‌ربكه‌وێت،
كه‌چی كاتێك ده‌گاته میر، ئه‌وه‌ی
باسوخواسی نییه و به خه‌یاڵ و زوبانی
وی‌دا ناگوزه‌رێت، شێخی خانییه!
میری
دنیایی و كهیفپهرست، دێت و ده‌چێت
باسی (شیرین)ی
كه‌نیزه‌كی بلوورینی و شه‌هێنی
به‌هه‌ڵمه‌تی و شیهابی توندوتیژی ده‌كات
و به‌س.
ئه‌و
له‌نێو ئه‌م كچ و ئه‌سپ و بازهدا گیری
خواردووه و له كه‌یف و ڕابواردن و
دهستبازێ و ڕمبازێ و ڕاوكردن بترازێت،
هیچی تری به دڵ و خه‌یاڵدا نایه‌ت.
به
له‌ته وشه‌یه‌كیش باسی خانی ناكات.
ئه‌م
بێده‌نگی و ناونههێنانهی میر، یه‌كێكه
له‌م دوو ئه‌گه‌ره و هه‌ركامیان بێت،
هه‌ر نه‌نگی و شه‌رمه:
ئه‌گه‌ری
یه‌كه‌م ئه‌وه‌تا هه‌ر ئاگای له
مه‌رگی خانی نییه و بگره له كاتی
زیندوویهتییشدا زۆر ئاگای لێ نه‌بووه
و خۆی به قسه و نووسین و وتاره‌كانییه‌وه
سه‌رقاڵ نه‌كردووه و به هۆی ڕاو و
ڕابواردنه‌وه نه‌یپه‌رژاوه‌ته
سه‌ر شتی جیدی و له ژیانیدا په‌یی به
گه‌وره‌یی خانی نه‌بردووه و نه‌یزانیوه
مرۆڤێكی وا مه‌زن و عه‌قڵێكی وه‌ها
گه‌وره‌ی له نێزیكه.
ئه‌و
هێنده نوقمی كهیفكردنه، ده‌مه‌وئێوارێ
ده‌زانێت ڕه‌نگی بارانه‌كه ئاسایی
نییه و ئهودهمهیش په‌ی به‌وه
نابات ڕه‌نگه‌كه‌ی ڕه‌نگی مره‌كه‌به،
ئه‌و بیری بۆ قه‌تران ده‌چێت و ته‌نیا
ده‌زانێت لهونهكهی ڕه‌شه و ئه‌وی
مره‌كه‌ب بێت به خه‌یاڵیدا نایه‌ت،
ڕه‌نگه هه‌ر نه‌یزانیبێت مره‌كه‌ب
چییه!
به‌نده،
له ماستهرنامهكهمدا كه ده‌رباره‌ی
(دیدگا
كه‌لامی و عیرفانییه‌كانی خانی)یه،
به درێژی ڕای خۆمم ده‌باره‌ی دیدگای
خانی بۆ میر عه‌بدولفه‌تاح خستووه‌ته
ڕوو، له چه‌ند دێڕێكی ئه‌وێدا
نووسیوهمه:
خانی
له پاژی پێنجه‌م و شه‌شه‌می چیرۆكی
مهم و زیندا، هێرش ده‌كاته سه‌ر میری
بایه‌زید و ئاماژه به چه‌ند ڕه‌وشتی
ناحه‌ز و عه‌یبی گه‌وره‌ی ئه‌و ده‌دات.
ئه‌و،
به ئاماژه و ته‌وسه‌وه، میر به
بێهونه‌ر، بێبه‌زه‌یی و دڵڕه‌ق پێناسه
ده‌كات كه نه قه‌دری قسه‌ی جوان و
نه‌سته‌ق ده‌زانێت، نه ئاگای له
هه‌تیو و هه‌ژاره‌كانه، له تورك و
ڕۆم ده‌ترسێت و نیشتمانی خۆی پێشكه‌شی
خه‌ڵكی بیانی كردووه.
هه‌ر
به‌و زمانی ته‌وسه‌وه ده‌ڵێت، میر و
ڕێبهرێكمان هه‌یه نه عاقڵه، نه
به‌خشنده و نه به‌به‌زه‌یی، هه‌ر
ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی بێبڕهویی
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ئه‌گه‌ر میر و
پادشای ئێمه وه‌ها نه‌ده‌بوو، حاڵ و
وه‌زعی ئێمه‌یش ئه‌مه نه‌بوو.
هه‌ر
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌م به
شیعری (میری
مه‌جلیس)ه‌كه‌ی
خانی داوه و زۆر به خێراییش باسی ئه‌م
ڕوانینه‌ی جاندۆستم له میرنامه‌دا
كردووه.
خانی
له‌و شیعره‌دا به ڕوونی گله‌یی له
بێئاگایی میر ده‌كات و ده‌ڵێت:
میر،
شیاوی به‌خششی خوایی و حیكمه‌ت نییه
و په‌روه‌رده‌ی مامۆستا هیچ سوودێكی
پێ ناگه‌یه‌نێت.
ئه‌و،
كوێره و جوانیی دڵبه‌ر نابینێت، ڕژد و
پیسكه‌یه و هیچ به سه‌ربازانی نادات،
ده‌ستێكی له‌رزۆكه و شمشێری بڕه‌ر
به ده‌ردی ناخوات، هه‌روه‌ك مهتنخوێن
نییه و گه‌وهه‌ری عیرفان له سه‌ده‌فی
شیعره‌كانی مندا نادۆزێته‌وه و به
كه‌ڵكی نایه‌ت!
میرێ
مه‌جلیس نهكهنت موطربێ گۆیا چ بكه‌ت؟
غونچه
خهنــدان نه‌بتن بولبولێ شه‌یدا چ
بكه‌ت؟
نهینكا
حوســنێ بتــان لازمـه صـاحب نهظـهرهك
كهســێ
بینـا كو نه‌بت، دلبـــهرێ زیبـــا چ
بكه‌ت؟
بێ
كه‌ره‌م ناچته تیپا عهدووان مه‌ردێ
شـهجیع
تیغـێ
ئـاهیخــته بــێ دهســـتێ تـهوانـــا
چ بكه‌ت؟
طالبـێ
علـم و كهمـــالـێ نـهبتن قـابلـــــێ
فـــهیض
حكمـــهت
و تـهربییــهتـا عـالمــــێ دانــا
چ بكه‌ت؟
طهبعێ
خانی صهدهفا گه‌وهه‌رێ عیرفانه
وه‌لێ
مهتنخوانهك
كو نه‌بت صاحبێ مه‌عنا چ بكه‌ت؟
هه‌رچیی
ڕقی میرزا سهبرییشه، بۆ حه‌سوودیی
خۆی و ئیره‌ییبردن به خانی ده‌گه‌ڕێته‌وه
و ئه‌م هه‌سته قێزه‌ونه‌ی خۆی، به
په‌رده‌ی دڵسۆزی بۆ میر پۆشیوه.
ئه‌گه‌ر
ئه‌و به‌شه بخوێنیته‌وه كه میرزا
سه‌بری ده‌یگێڕێته‌وه و له ژیانی
ماستاوچییانی ده‌رباریی زه‌مانی خۆیشمان
ڕامێنین، ئه‌م ڕاستییه‌مان به ڕوونی
بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
زۆر
جار ئه‌وه‌ی داروده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات
به ناوی سه‌رۆك و به‌رپرسانه‌وه
ده‌یكه‌ن، بێ پرسی وانه و بۆ مه‌یل و
مه‌به‌ستی خۆیانه.
وه‌لێ
ئه‌مه نابێته پاساو بۆ ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتدارانه، چون ئه‌گه‌ر ئه‌مان
شه‌ریف و پاك بن، ده‌بێت زوو چاو به
ده‌روبه‌ری خۆیاندا بگێڕن و ڕێگه
نه‌ده‌ن كه‌سانی وا خوێڕی و هه‌لپه‌رست
ده‌وریان بته‌نن.
ئه‌گه‌ری
دووه‌م ئه‌وه‌یه، میر هێنده خوێنمژ
و مرۆكوژه كه فه‌رمانی كوشتن و
خوێنڕشتنی هیچ كه‌سێك زه‌ینی قاڵ ناكات
و كه‌شوهه‌وای هه‌وه‌سبازانه و
سه‌یران و ڕاوی لێ ناشێوێنێت.
ئه‌گه‌ر
وا بێت، میر له سزای ویژدان -كه
به لای دۆستۆیڤسكییه‌وه زۆر گرنگه
و دنیایه‌ك كاری له‌سه‌ر كردووه-
خاڵییه
و ویژدانێكی نه‌ماوه تا ئازاری بدات و
خه‌و و خۆشیی لێ بتارێنێت.
ئه‌و
كه داوای كردووه خانیی بۆ بكوژن و
كرێگرته‌ی به‌م ئه‌ركه ڕاسپاردووه،
هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌یه بازه‌كه‌ی
(شیهاب)
هه‌ڵده‌دات
و گاكۆتر و كه‌روێشكی پێ ڕاو ده‌كات و
له چێژ زیاتر هه‌ست به هیچ ناكات.
جاندۆست
هه‌ركام له‌م دوو خه‌یاڵه‌ی له مێشكدا
بووبێت، یا هه‌ر به‌قه‌ستی وا جێی
هێشتبێت تا بیری خوێنه‌ر بۆ هه‌ردوكی
بڕوات، هه‌ر شیاوی ده‌ستخۆشی و ستایشه
و زۆر هونه‌رمه‌ندانه ئامانجه‌كه‌ی
پێكاوه.
تۆ
له‌م كاتانه‌دا زیاتر دڵت به حاڵی خانی
ده‌سووتێت و ده‌زانیت چه‌نده پاك و
بێگوناھ و به‌په‌رۆش بووه وا ویستوویه‌تی
میرێكی وا حۆل و نامرۆڤ بێنێته‌وه سه‌ر
ڕێگه‌ی ڕاست و وریای بكاته‌وه.
تا
ڕۆژگاری ئه‌مڕۆیش هه‌ر كه‌سێكی ئه‌م
گه‌لی كورده غه‌مێكی وه‌ك غهمهكهی
خانی هه‌بێت، هه‌ر له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتدارانی
وه‌ها گه‌مژه و بێباكدا ڕوواوڕوو
ده‌بێته‌وه و هه‌مان ساردی و بێئاگایی
و هه‌وه‌سبازی له میرانه‌وه ده‌بینێت،
خوا شهڕیانمان له كۆڵ كاته‌وه!