نووسینی: قانع خورشید
به‌شی سێیه‌م
ده‌مه‌وێت ئه‌وه بێژم، وه‌ختێك قورئان، كه ئه‌وه‌نده‌یش دووره له شیعر و خه‌یاڵی شاعیرانه، هێشتایش شتگه‌لێكی وای تێدایه، ئیتر بۆچی ڕێگه به هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكار نه‌ده‌ین هه‌ندێ جار خه‌یاڵی به‌ره‌ڵا بكات و گرته‌ی ئه‌فسووناویمان بۆ تێكه‌ڵ به مێژوو بكات؟ نابێت ئه‌وه بزانین كه هه‌موو دینێك له پاڵ واقیعه مێژووییه‌كه‌یه‌وه دنیایه‌ك ئوستوورهیشی هه‌ن؟ چما دین كاتێك توخمی ئوستووره‌ی لێ ده‌ركه‌یت به دینێتی ده‌مێنێته‌وه؟ بڕۆن و نووسین و توێژینه‌وه‌ی هه‌موو دینناسه دیندار و بێدینه‌كانیش بخوێننه‌وه، بزانه گشتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك نین كه دین بێ ئوستووره (أسطورة) نابێت و نه‌بووه! سینه‌ما ده‌توانێت ئوستووره‌ی دینمان بۆ به‌رجه‌سته بكات و له مێشكی خه‌ڵكیدا حه‌قیقه‌ته‌كانی ئه‌و دیو ئه‌و ئهستوورانهمان به هۆی ئوستوورهكانهوه بۆ بچه‌سپێنێت، ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێت بزانین ئوستووره و ئه‌فسانه دوو شتی جودان، ئه‌فسانه ئه‌و درۆ و دهلهسانهیه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به حه‌قیقه‌ته‌وه نییه، وه‌لێ ئوستووره ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه به زمانی ئاسایی و به واقیع ده‌رنابڕرێت و ناخرێته به‌ر هه‌ست، ناچار له قاڵبی خه‌یاڵدا جێ ده‌گرێت.
ئێمه تا ئه‌و كاته‌ی پشت ده‌كه‌ینه ئه‌و هه‌موو ڕاستییه به توێژینه‌وه سهلماوانه و تا ئه‌و ده‌مه‌ی به فه‌توای ڕه‌ق و وشك ڕێگه له هه‌موو جوانكاری و ناسكی و داهێنانێكی هونه‌ری ده‌گرین، هه‌ر ده‌بێت له دواوه‌ی دنیاوه بین و ڕێك به‌و چه‌شنه‌ی بۆ چاپی كتێب، چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك جێماین و سته‌ممان له قورئان و فه‌رموده و كتێبی زانایانیشمان كرد، چون كۆمه‌ڵێك زانای شاره‌زا له شه‌رعی خوادا (!) ده‌یانگوت چاپ و چاپخانه حه‌رامه، هه‌ر له‌به‌ر فه‌توای ئه‌وانه‌یش ده‌بێت چه‌ندین سه‌ده ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كانی قورئان و سیره و مێژووی ئیسلامیمان خه‌سار و زیانبار بكه‌ین و نه‌هێڵین بۆ هونه‌رێكی به‌رچاو بگۆڕێن و دنیای غه‌یره موسڵمانیش به‌هره‌یه‌كی لێ ببه‌ن و شتێك له‌و جوانییانه، به‌و چه‌شنه‌ی چاو و سهلیقهیانی لێ ڕاهاتووه، ببینن! بریا هه‌میشه له دواوه نه‌باین و ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك جاریش بووه پێش كاره‌سات و لێقه‌ومان به ئاگا بهاتباینهوه...
له چه‌ندین ساڵی ڕابوردوودا ناوه‌نده سینه‌مایی و هونه‌رییه‌كانی جیهان كه دیارترینیان هۆلیووده، ده‌ستیان داوه‌ته سازاندن و ده‌رهێنانی فیلمهیلی پاشخان دینی و تۆماركردنی به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران و شێواندنی كه‌سێتییان و گۆڕین و تێكدانی مێژووی ژیانیان، ده‌بینین تا باوه‌ڕدارانی لای خۆمان به زمانێكی لۆكاڵی دوو كتێب ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و سه‌روه‌ری ئه‌و زاتانه ده‌نووسن، ئه‌وان دوو سه‌د فیلم و زنجیره دراما و ئه‌نیمه‌یشن بۆ سوككردن و ناوزڕاندنیان ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه و له په‌نایدا چه‌ندین ملیار دۆلار قازانج ده‌ست ده‌خه‌ن! وا ده‌زانم هیچ كه‌سێكی ژیریش نكووڵی له‌وه ناكات كتێب بۆ بژارده ده‌نووسرێت و فیلم و هونه‌ر بۆ عام و خاس به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، ئیتر وه‌ك پێشتریش گوتم كاریگه‌ریی ئه‌میان ده هێنده‌ی ئه‌وی یه‌كه‌مه! ته‌نیا ده‌رباره‌ی مووسا سه‌لامی خوای لێ بێت نزیكه‌ی 100 به‌رهه‌می هونه‌ری دروست كراوه و ده‌رباره‌ی مه‌سیحیش زیاد له 200 فیلم ده‌رهێنراوه، ته‌نانه‌ت ده‌رباره‌ی ژیانی كه‌سێكی وه‌ك بوودایش 44 فیلم به‌هه‌مهێنراوه! كه‌چی -به گوته‌ی ده‌رهێنه‌ری ئێرانی، مه‌جید مه‌جیدی- تا ئێستا جگه له فیلمه‌كه‌ی ڕیساله‌ی مسته‌فا عه‌ققاد هیچێكی شایسته له‌باره‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌ده‌وه سه‌لام و ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، به‌رهه‌م نه‌هێنراوه! وای بۆ ده‌چم عهققادی ڕه‌حمه‌تی زۆر زیاتر له ئیبن هیشام و به‌یهه‌قی و موبارهكفووری و عه‌بدولعه‌زیز پاڕه‌زانی و سه‌دان سیرهنووسی تر، خێری له ناساندنی پێغه‌مبه‌ردا گه‌یشتبێتێ، ئاخر ئه‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر و خۆشه‌ویستیی هاوه‌ڵه‌كانی خسته نێو دڵ و خه‌یاڵی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری موسڵمانان و به‌شێكی زۆری دنیاوه. توانی به‌و ئیمكانییاته كه‌مه‌ی به‌رده‌ستی، بۆن و به‌رامه‌ی ژیاننامه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویسته موبارهكهمان له چوارده سه‌ده‌وه بۆ بگوازێته‌وه و هه‌سته‌كانمان گوڵاوی و بۆنخۆش بكات، ئاخر چاره‌كێكی ئه‌مه‌مان له هیچ نووسینێكدا ده‌ست ناكه‌وێت.
سه‌رم ده‌سوڕمێ و وه‌خته حیره‌ت بمخوات، كه تاكه‌ی موسڵمانان نایه‌نه‌وه هۆش و له گوێی گا نایه‌نه ده‌ره‌وه؟!
lesbian sex stories
go free online intimate sex stories
viagra coupon 2016
read discount coupon for viagra
coupon for cialis
crmsociety.com manufacturer coupons for prescription drugs
motilium pediatrico
site motilium comprimidos