مرۆڤه‌كان هاوشێوه‌ی كتێبه‌كانن و كتێبه‌كانیش هاوشێوه‌ی مرۆڤه‌كانن

ئەدەب 2016-01-04 کۆمێنت 3301 جار بینراوە
له‌ كتێبی (ئاو و ئاور)ی هێمن خورشید-ه‌وه‌ 

مرۆڤه‌كان هاوشێوه‌ی كتێبه‌كانن
هه‌ندێ‌ له‌ مرۆڤه‌كان به‌رگی زێڕین ده‌پۆشن، هه‌ندێ‌ به‌رگی ئه‌ستوور و جگێكیشیان به‌رگی ته‌نك.
هه‌ندێ‌ له‌ مرۆڤه‌كان به‌ كاغه‌زی زه‌ردی ناسك چاپده‌كرێن و هه‌ندێكیشیان به‌ كاغه‌زی سپیی گه‌وره‌.
هه‌ندێ‌ له‌ مرۆڤه‌كان وه‌رگێردڕاون، هه‌ندێكیان چاپی تازه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ و جگێكیشیان كۆپیی مرۆڤه‌كانی ترن.
هه‌ندێ‌ له‌ مرۆڤه‌كان  به‌ پیتی ڕه‌ش و سپی چاپده‌كرێن و جگێكیان لاپه‌ڕه‌كانیان ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌.
هه‌ندێ‌ له‌ مرۆڤه‌كان تیراژیان هه‌یه‌ و له‌ نێوچاوانی هه‌ندێكیان نووسراوه‌ مافی چاپی پارێزراوه‌.
هه‌ندێ‌ له‌ مرۆڤه‌كان نرخیان له‌سه‌ر به‌رگه‌كانیان دیاریكراوه‌، تیایاندایه‌ به‌ نرخی چه‌ند له‌سه‌د داشكاندن دێنه‌ فرۆش. جگێکیشیان دوای فرۆشتن هه‌رگیز وه‌رناگیرێنه‌وه‌.
هه‌ندێ‌ له‌ مرۆڤه‌كان ده‌بێت به‌رگیان تێبگیرێت، جگێكیان ده‌شێت بخرێنه‌ گیرفانه‌وه‌ و، هه‌ندێكی تریان جێگه‌یان نێو جانتای قوتابخانه‌یه‌. 
هه‌ندێ‌ له‌ مرۆڤه‌كان (شانۆنامه‌)ن و هه‌ندێكیان (زانیاریی گشتی)ن.
هه‌ندێ‌ له‌ مرۆڤه‌كان چه‌ند دێڕێكیان لێپه‌ڕیوه‌ و جگێكیشیان هه‌ڵه‌ی چاپیان زۆر تێدایه‌.
له‌ ڕووی هه‌ندێك له‌ مرۆڤه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت ڕاهێنان بنووسرێته‌وه‌ و له‌ هه‌ندێكی تریانه‌وه‌ ڕق و تاوان.
هه‌ندێ‌ له‌ مرۆڤه‌كان پێویسته‌ چه‌ند جارێك بیانخوێنیته‌وه‌ تا بتوانیت لێیان تێبگه‌یت، جگێكیشیان به‌بێ‌ خوێندنه‌وه‌ش ئاشكران.
هه‌ندێ‌ له‌ مرۆڤه‌كان تایبه‌تن به‌ لاوان و، جگێكیشیان به‌ ئه‌ختیاران، ئه‌وانه‌یان وا  تایبه‌تی گه‌نجه‌كانن، زۆر ساده‌ و مناڵانه‌ن.


كتێبه‌كان هاوشێوه‌ی مرۆڤه‌كانن
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان جلی ساده‌ ده‌پۆشن و هه‌ندێكیشیان جلوبه‌رگی ئاڵوواڵا.
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان چیرۆكمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه‌ تا خه‌ومان لێبكه‌وێت، هه‌ندێكیشیان چیرۆكمان بۆ ده‌ڵێن تا بێدارببینه‌وه‌.
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان ته‌نبه‌ڵن، جگێكیان هه‌ر زۆر ده‌خه‌ون، هه‌میشه‌ ئاژاژك ده‌ده‌ن.
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان یه‌كه‌م ده‌بن و خه‌ڵات وه‌رده‌گرن، بڕێكیان ڕه‌تده‌كرێنه‌وه‌ و هه‌ندێكیش تازه‌ ده‌بنه‌وه‌.
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان قۆپییه‌ ده‌كه‌ن، جگێكیشی تریشیان دزی.
هه‌ندێ‌ كتێب ڕێزی دایه‌ و بابه‌ی خۆیان ده‌گرن، هه‌ندێكی تریان ته‌نانه‌ت ناویشیان ناهێنن.
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان هه‌رچییه‌كیان هه‌یه‌ له‌ خه‌ڵكی تریان دزیوه‌، هه‌ندێكیشیان چییان هه‌س ده‌یبه‌خشن به‌ خه‌ڵكی.
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان هه‌رزانن و هه‌ندێكیشیان ته‌نانه‌ت ده‌رۆزه‌ ده‌كه‌ن.
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان زۆربڵێن، كه‌چی قسه‌یه‌كی ڕێكوپێكیان بۆ وتن پێنییه‌، جگێكی تریان بێده‌نگ و له‌سه‌رخۆن و كه‌چی یه‌ك دنیا قسه‌یان له‌ دڵدایه‌.
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان نه‌خۆشن، بڕێكیان تایان لێدێت و وڕێنه‌ ده‌كه‌ن.
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان پێویسته‌ ببردرێن بۆ نه‌خۆشخانه‌.
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان مناڵانه‌ن و به‌ ساده‌یی گوزارشته‌كانیان ده‌رده‌بڕن.
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان هه‌ر قسه‌ی زل ده‌كه‌ن و، ئامۆژگاری فرێده‌ده‌ن.
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان دووانه‌ و بگره‌ (چه‌ندانه‌)ن.
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان به‌رله‌وه‌ی له‌ دایك بن ده‌مرن، هه‌ندێكیشیان تا هه‌تایه‌ به‌ زیندوویی ده‌مێننه‌وه‌.
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان سپیپێستن، جگێكیان ڕه‌شپێستن و هه‌ندێكیشیان زه‌رد یا سور پێست.
هه‌ندێ‌ له‌ كتێبه‌كان به‌ ڕه‌نگی پێستی خۆیاندا ده‌نازن ‌و به‌ ڕه‌نگی ئه‌وانیتر گاڵته‌ ده‌كه‌ن.

rx coupon chessbin.com northwest pharmacy coupon code
deltasone blog.phmglobal.com levaquin 750mg
free discount prescription card factus.dk pfizer coupons for viagra
viagra coupons printable click viagra savings and coupons
sildenafil pfizer viagra bestellen online viagra rezeptfrei gunstig
viagra bestellen goedkoop viagra pillen kruidvat sildenafil 25 mg
drug discount coupons sporturfintl.com cialis coupons and discounts
cialis savings and coupons prescription savings cards prescription coupon
lilly cialis coupon prostudiousa.com cialis manufacturer coupon 2016
champix gravid go champix alkohol
augmentin et soleil read augmentin
buscopan vidal link buscopan medicament
dipyridamole stroke ourblog.bebrand.tv dipyridamole stroke
cialis coupons from manufacturer free discount prescription card coupon cialis
abortion pill side effects natural abortion pill how much does an abortion pill cost
clomid testosterone blog.bjorback.com clomid tapasztalatok
تاگەکان    
چەواشەکاریی_لۆژیکی کۆیلایەتی ئازادی جەنگی هۆشیاری گەڕان کرێکار مۆدێرنیتە بۆ ئەوانەی وەكو خۆمن تەوبە ڕۆژاوا قەدەر نەتەوایەتی كتێب شیعر سۆفیگەری
ئەدەب
2016-01-04 کۆمێنت 3301 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی