نووسینی: زانا لاهووری
به‌شی دووه‌م(كۆتایی)
ئه‌وه پێویست به به‌ڵگه هێنانه‌وه ناكات كه ئافره‌تان كه‌متر توخنی عه‌قڵ و مه‌عریفه و بیركردنه‌وه ده‌كه‌ون. له كوێدا شاعیرێكی پیاو ده‌بینین به باڵای عه‌قڵی ژنێكدا بخوێنێ، كه‌نگی ده‌كه‌وێته پێش چاومان كوڕێ عاشقی مه‌عریفه‌ی كچێ بێ؟! ئه‌و شیعرانه‌ی كه به سه‌ر ئافره‌تدا وتراون، زۆربه‌ی وه‌سفی ناسكی و نه‌رمی و جوانی ئافره‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی شاعیر له پێشیدا وه چۆك دێ، گۆنای ئاڵ و ده‌می وه‌ك خونچه و نه‌رم و نۆڵی و دڵته‌ڕی ئافره‌ته، نه‌ك ژماره‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كه خوێندویه‌ته‌وه!
له‌باری، نازه‌نینی، نه‌رم و نۆڵی، دڵته‌ڕی، شادی
له چاوی به‌د دوور بی ئه‌ی كچی جوانی مهابادی!
له جوانیدا، له پاكیدا، نیه هاوتات و نازانم
فریشته‌ی ئاسمانی یانه په‌روه‌رده‌ی په‌ریزادی؟
سه‌ری كوڵمت گه‌شه هه‌ر وه‌ك گوڵی كوێستانی كوردستان
له‌به‌ر به‌ژنت ده‌بێ سه‌ر دانوێنێ خه‌ڵفی شمشادی
(هێمن موكریانی)
ئێمه كه‌ی ده‌توانین ئافره‌تێكمان خۆش بوێ كه به‌رده‌وام وه‌كو پیاو قسه بكات و له هه‌موو كۆڕ و مێزگردێكدا خه‌ریكی ده‌ستبادان بێت! من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر هاتوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌تدا دانیشتیت و ته‌ماشای به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیتان كرد، له دوای به‌رنامه‌كه ژنه‌كه‌ت وتی (به ڕاستی من پێم وایه!) ئه‌وه بزانه تۆ ئه‌مه‌ی هه‌ته ژن نییه، به‌ڵكو مه‌خلوقێكی دیكه‌یه، ئاخر مه‌لایه‌ك چه‌ند لێخوڕینی سه‌یاره‌ی پێشبڕكێ(سیباق)ی لێ دێ، ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌و قسانه‌ی لێ دێ. هاوڕێیه‌كم ده‌یگوت من ئافره‌تێ ده‌كه‌م به خێزانم، كاتێك مشكێكی بینی، به قه‌ده‌ر باڵای خۆی له زه‌وی به‌رز بێته‌وه له ترساندا، نه‌وه‌ك ئافره‌تێ یه‌كسه‌ر مۆڕه‌ی لێ بكات. زۆر جار ڕێ ده‌كه‌وێ كه بابه‌تێ به ته‌واوی بیركردنه‌وه و تواناته‌وه ده‌نووسی و پیشانی ئافره‌تێكی ده‌ده‌ی، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ی پرسیارێ جوان، یان ڕه‌خنه‌یه‌كی لۆژكیت لێ بگرێ، به‌ڵام ده‌بینی یه‌ك دوو پرسیاری ساده و ئاساییت لێ ده‌كات، كه پێكه‌نینت پێ دێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌و پرسیارانه‌وه جوانن، ئه‌وان له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئه‌وینی پیاو به ده‌ست ده‌هێنن، كه‌وایه ئه‌بێ لێیان گه‌ڕێین وه‌ك خۆیان بن، ساكار بپرسن، ساده بیربكه‌نه‌وه، ئاخر به‌وه‌وه قه‌شه‌نگتر ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌و گوڵه ناسكانه‌ی كه به قه‌ڵه‌می ڕه‌نگاوڕه‌نگ و له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی ده‌فته‌ره‌كانیان ده‌ینه‌خشێنن، ئه‌و وته سادانه‌ی كه له كۆتایی ده‌فته‌ركانیانه‌وه ده‌ینووسن و به نه‌خشی جیاواز چواچێوه‌ی بۆ ده‌كێشن، له سیفه‌ته‌كانی ئافره‌تن و به‌و شێوه مێیه‌تی خۆیان نمایان ده‌كه‌ن.
كوا له‌مێژوودا ئافره‌تێكی سته‌مكار ده‌بینین ماڵی خه‌ڵكی كاول بكه‌ن، له كوێدا هه‌یه ئافره‌تێ بووبێته هۆی كۆمه‌ڵكوژی مرۆڤ، ئه‌وه ڕاسته هه‌ندێ جار ئافره‌ت هانده‌ره بۆ ئه‌م جۆره كارانه، به‌ڵام بیر له ده‌رئه‌نجام ناكه‌نه‌وه، بۆیه ده‌بنه هۆكار بۆ ئافراندنی كاره‌ساتێكی له‌م جۆره، ئاخر ئه‌وان ئه‌گه‌ر بزانن مرۆ به‌و شێوه ده‌بێته قوربانی، هه‌رگیز هانی پیاوێ ناده‌ن كه كارێكی له‌و چه‌شنه بكات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه (كلۆڤه‌ر)ی ماین(1) له ڕۆمانی (مه‌زرای ئاژه‌ڵاندا) كاتێك ده‌بێنێ شوڕه‌شه‌كه‌یان ئه‌نجامێكی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته هۆی له ناوبردنی هاوڕێ ئاژه‌ڵه‌كانیان به ده‌ستی چه‌ند به‌رازێكی سته‌ماكار، ده‌ڵێ ئێمه بۆ كوشتن شۆڕشمان نه‌كرد، به‌ڵكو بۆ ئارامی ویستمان شه‌ڕ دژی خاوه‌نی مه‌زراكه بكه‌ین، كه‌چی خۆیشی یه‌كێكه له به‌شداربووانی شۆڕش، ئاخر ئه‌و چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامێكی له‌و شێوه‌یه نه‌بوو.
عه‌قڵ و عاتیفه به ئاسانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆ نابنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و پیاوه‌ی كه سۆزی به‌سه‌ردا زاڵه، كه‌متر بیرده‌كاته‌وه و ئه‌و پیاوه‌شی كه زیاتر پشت به عه‌قڵ و تێڕامان ده‌به‌ستێ، كه‌متر سۆزی تێدا وه دی ده‌كرێ. ئه‌وه وه‌ك مه‌حاڵ وایه ئافره‌تێكی جوان ببینین كتێب بخوێنێته‌وه، ئه‌وانه‌یشی كه ده‌خوێننه‌وه، به زۆری ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه له جوانی ڕوخسار بێبه‌شن، ئاخر ئه‌وان به خوێندنه‌وه و په‌یداكردنی مه‌عریفه، ئه‌و نه‌قسه‌یان پر ده‌كه‌نه‌وه، ئیدی ئه‌مه‌ش نابێته به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئافره‌ت خۆشی له مه‌عریفه و خوێندنه‌وه دێ. دوور نییه خوێنه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی له مێشكدا چێ ببێ: كاتێك پیاو به هۆی حه‌زكردن له ساده‌یی ئافره‌ت و خۆ دزینه‌وه له ئاوه‌ز و به‌ده‌ستهێنانی كه‌مێك مه‌ستی ئافره‌تی خۆش ده‌وێ، كه‌وایه ئافره‌تیش بۆیه پیاوی خۆش ده‌وێ، حه‌زی له هزر و مه‌عریفه‌یه و ده‌كرێ بكرێته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئافرتیش ده‌كرێ ببێته كه‌سێكی مه‌عریفی، به‌ڵام ئێمه باسمان له‌وه كرد، كه تێده‌كۆشین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی نه‌قسه‌كانی یه‌كدی، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئافره‌ت پیاوی خۆش ده‌وێ، به‌ڵه‌گه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژن سروشتی له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌دا گونجاو نییه. ئه‌و كاته‌ی نیچه خه‌ریكه بیركردنه‌وه و فه‌لسه‌فه به‌ره‌و شێتبوونی ده‌بات، ده‌كه‌وێته داوی ئه‌وینی (لۆ سالۆمێ)وه، ئاخر باشترین په‌ناگه بوو بۆ نیچه تاكو له جه‌نجاڵی بیركردنه‌وه خۆی قوتار بكات، به‌ڵام عیشقه‌كه‌ی ئه‌نجامێكی تراژیدی و ئازاربه‌خشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه بۆ نیچه، چون دره‌نگانێك هه‌ستی به‌وه كرد كه لۆ سالۆمێ عاشقی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی نیچه بووه، نه‌وه‌ك خودی نیچه، به‌ڵام مێژوو ناوی نیچه‌ی وه‌ك فه‌یله‌سوفێكی گه‌وره هێشته‌وه و سالۆمێش ته‌نیا به‌هۆی نیچه‌وه ده‌كه‌وێته به‌ر باسان، ئه‌گه‌رنا خۆشه‌ویستی و هه‌وڵدانی وی بۆ فه‌لسه‌فه، ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو، ئاخر سروشتی بۆ ئه‌وه نه‌كرابوو (2).
ئه‌وه‌ی كه وترا، بیركردنه‌وه‌ی منه‌و ده‌كرێ بۆچوونی دیكه‌ش هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بزانرێ، ئه‌مانه ده‌كرێ حاڵه‌تی شازیان هه‌بێ و هۆكاری زیاتر هه‌بن بۆ دروستبوونی ئه‌وین، یاخود بۆی هه‌یه ئافره‌ت هه‌بێ زیاتر له پیاو بیربكاته‌وه و ته‌نانه‌ت زۆری بیركردنه‌وه‌شی به‌ره‌و شێتبوونی ببات، بۆ نموونه (ئیمیلی دیكنسن)(3) ئه‌وه‌نه‌ده پرسیاری وجودی به بیردا ده‌هات، تاكو تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌روونی كرد، به‌ڵام دووباره به داخه‌وه ئه‌و جۆره ئافره‌تانه كه‌متر ده‌بنه جێی سه‌رنجی پیاوان.
په‌راوێزه‌كان:
(1) ماین سیمبوڵی ئافره‌ته له‌و رٍۆمانه‌دا
(2) ئیریڤین یالۆم له ڕۆمانی (كاتێك نیچه گریا)دا زۆر به جوانی باسی ئه‌وینی نیچه و لۆ سالۆمێ ده‌كات.
(3) ژنه شاعیرێكی به‌ناوبانگی ئه‌مریكاییه و، كه‌سێكی گۆشه‌گیر بووه و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر لاواز بووه.
what makes people cheat
read why does husbands cheat
how to install cell phone spy software
click free android spy software
spy software for android phones
spy call spy free
ways to terminate an early pregnancy at home
link uterine dilation and curettage
pet prescription discount card
site free coupon for viagra
buscopan 10 mg
open buscopan plus