كامە نزیكی لە ئەوینداریدا ترسناكە؟!
نووسینی: قانع خورشید
ئەدەب
2021-03-21
کۆمێنت
3575 جار بینراوە
ئه‌و، کوڕێکی ژیر و به‌سۆزه، له چاوه‌کانیدا ته‌واوی
خه‌ون و خولیا و گڕی زووپێگهیشتن و حه‌زی ئه‌نجامدانی کار و پرۆژه‌ی گه‌وره به
ڕوونی ده‌بینرێن. به قسه‌ی خۆی، پێشتر ده‌یان جار به خه‌یاڵ به‌رانبه‌رم وه‌ستاوه
و سه‌یری کردووم و گوێی بۆ گرتووم، ئێستا هه‌ر به ڕاسته‌وه بۆ فێربوونی زمانێک
زوو زوو دێته لام و گوێم بۆ ده‌گرێت. یه‌کێک له پرۆژه ستراتیژییه‌کانی، نووسینی
شتێکه ده‌رباره‌ی من! ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت نیوچهدڵنیام له‌وه‌ی دوای چه‌ند ساڵێکی که‌م
نه‌ک له‌م خه‌یاڵه‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه، هه‌ر بیریشی نامێنێت، وه‌لێ من ئێستا
هه‌ر به پێکه‌نینه‌وه له‌ته‌کیدا ده‌دوێم و پێشبینییه‌که‌ی خۆمی بۆ نادرکێنم. ئه‌وی
بۆ من گرنگه، پێگه‌یشتن و گه‌وره‌بوونی خۆیه‌تی، گه‌ر بتوانم وای لێ بکه‌م زوو
پێبگات، له ده‌یان نووسینی وا بۆم گرنگتر و به‌چێژتره.
ئه‌و
پێشتر به‌رگه‌کانی تری (بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌کو خۆمن)ی خوێندبووه‌وه و
یه‌ک دوو جاریش له ده‌می خۆمه‌وه ئه‌وه‌ی بیستبوو که نێزیکی بۆ خۆشه‌ویستی
خراپه، زۆر باوه‌ڕی به‌وه نه‌بوو نێزیکی ئه‌وینکوژ بێت. دوێنێشه‌و نامه‌یه‌کی
نارد: «قانع خورشید: (زۆر نزیکیت ئه‌زموون نه‌کردووه، فره خراوه!) دوێکه تێگه‌یشتم!» داوای ڕوونکردنه‌وه‌م لێ کرد، ده‌یگوت، «ڕوونکردنه‌وه‌ی نه‌گه‌ره‌ک، جارێ باسی ئه‌وه‌مان
کرد دووری و نزیکی کاریگه‌رییان له‌سه‌ر گوڕ و تینی خۆشه‌ویستی هه‌یه، ئه‌وکات
ئێوه فه‌رمووتان خراپه، منیش وتم وا نییه... ئێستا ڕام گۆڕاوه.»
دوایی
خۆی باسی کرد، به وردبوونه‌وه‌ی له قسه‌کانی من و ڕامان له سستبوونی ئه‌وینی بۆ
که‌سێکی نێزیکی، په‌یی به‌م ڕاستییه بردووه. ئیتر ئاماژه‌م به فه‌رمووده‌ی «زر
غبا، تزدد حبا» کرد و پێم گوت: دووری و نێزیکی مانایه‌کی قووڵتریان هه‌یه! حه‌زی
ده‌کرد بزانێت چۆن، هیچ ڕوونکردنه‌وه‌م پێ نه‌دا. تۆزێ باسه‌که‌مان گۆڕی و له‌پڕ
گوتی: «ئیمساڵ زانیم باران چ ڕه‌حمه‌تێکه! گشت ساڵێ به بۆنه‌ی وه‌رزش و تۆپانه‌وه،
ئه‌موت خوایه باران نه‌بارێت!» به فرسه‌تم زانی تا دیوێکی تری دووری و نێزیکیی
بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه و ڕوویه‌کی تری بابه‌ته‌که‌ی نیشان بده‌م، گوتم: «ئه‌وه غێر
باران زۆر بووه، بۆیه خه‌ڵکی قه‌دریان زانیوه.» ڕاچڵه‌کی، گوتی: «سبحان الله،
خۆی شتێ که‌م بکات، یان نه‌مێنێت، ئه‌وسا قه‌دری ده‌زانرێت، وه‌لێ ئه‌مساڵ باران
ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ی پێچه‌وانه و بگره ته‌فروتوونا کرد!»
ڕاستییه‌که‌ی
بارانی ئه‌مساڵ ته‌نیا ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی ڕوونتر کرده‌وه و هیچ هاوکێشه‌یه‌کی نه‌گۆڕی.
یا به ده‌ربڕینێکی تر بێژم، باران هه‌ندێ گۆشه‌ی تری کاریگه‌ریی دووری و نێزیکیی
له‌سه‌ر ئه‌وین ڕووناک کرده‌وه و وای لێ کردین باشتر ڕابمێنین.
نێزیکیی
ماددی و جه‌سته‌یی بۆ خۆی شتێک له ئه‌وین ناگۆڕێت، به‌ڵکو ئه‌م نێزیکییه ده‌بێته
هۆی نێزیکییهکی تر، که ئه‌و مه‌ترسیداره، نێزیکیی مه‌عنه‌وی! ئه‌وین بۆ ئه‌وه‌ی
به گه‌رمی بمێنێته‌وه پێویستی به ڕازه، هه‌ر ده‌بێت ڕازێک له میاندا هه‌بێت،
تا ئاگری ئه‌ڤین نه‌بێته خۆڵه‌مێش، تا پشکۆی عیشق نهگۆڕێته خه‌ڵووزی سارد.
زۆر
جار که دوو که‌س مه‌ودایه‌کی ماددیی وه‌هایان له‌نێواندا نامێنێت، هه‌ستی پێ بکرێت،
ئه‌مه‌یش یان به‌وه‌یه هه‌ر به ڕاسته‌وه له ڕووی پله‌ی مه‌عنه‌وی و مه‌عریفییه‌وه
دێنه یه‌ک ئاست، یا وه‌همی ئه‌وه‌یان لا چێ ده‌بێت وه‌کو یه‌کن، له‌م حه‌له‌دا مه‌لی
ئه‌وین دانه‌یه‌کی نه‌خوراو له‌سه‌ر داوی دڵبه‌ری نابینێت تا به‌سه‌ریه‌وه
بنیشێته‌وه، ئیتر ده‌فڕێت و ده‌ڕوات!
تا
مه‌عشووق شتێکی تازه، سڕڕێکی نه‌گوتراو و ژیانه‌وه‌یه‌کی تری بۆ عاشق له هه‌گبه‌دا
مابێت و، عاشقیش ئه‌وه‌نده شوعووری هه‌بێت، هه‌ست به‌مه بکات، هه‌رگیز ترسی مردن
یا ژاکانی ئه‌وینداری ڕوو له دڵیان ناکات، با له‌ناو پێڵووی چاوی یه‌کتریشدا لانه
بکه‌ن. ئه‌و وه‌خته عیشق ده‌مرێت که یار له بڵندبوونه‌وه بکه‌وێت، یا دڵدار ده‌ستی
بگاته سێبه‌ری یار و وای به خه‌یاڵدا بێت ده‌ستی به حه‌قیقه‌تی گه‌یشتووه. ئه‌رخه‌یانبوون
له‌وه‌ی ئه‌مه هیی منه و چیدی ناڕوات، (ئه‌مه) -با گرانباترین ئه‌ڵماسیش بێت-
له به‌رچاو ده‌خات و ده‌یگۆڕێته شتێکی که‌مبه‌ها، که زیزبوونێک ده‌که‌وێته
نێوانه‌وه، ئه‌و دڵنیابوونه ده‌له‌رزێت و له جێی خۆیدا نامێنێت، ئیتر بۆیه دڵ
دووباره ده‌ست ده‌کاته‌وه ته‌په‌ته‌پ.
ئه‌گه‌ر
به هه‌ر نێزیکییهکی جه‌سته‌یی، ڕووناکاییه‌کی تازه بدره‌وشێته‌وه و به هه‌ر
دیدارێک، حیکمه‌تێکی نوێ ده‌رکه‌وێت، بۆ چرکه‌یه‌کیش دڵدار له دڵدان ناوه‌ستێت و
ئاگری ئه‌وین کڵپه‌ی کپ نابێته‌وه. ترسی له‌ده‌ستدان ئیکسیرێکی سه‌یره، خه‌یاڵی
دابڕان فوویه‌کی تونده بۆ پشکۆی ئه‌وینداری. ئێمه ئه‌مساڵ له دوو ڕووه‌وه له
باران بێزار نه‌بووین و هێنده‌ی تر شه‌یدای بووین:
یه‌که‌م،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژ به ڕۆژ که‌شی بۆ گه‌ش ده‌کردینه‌وه و ده‌شتی بۆ ئارایش ده‌داین،
هه‌موو ساتێ ئاستێکی نوێی له سه‌وزایی و ئاوی سازگار و گوڵی نازدار و جوانیی به‌هار
بۆ دهردهخستین. بۆ یه‌ک تاقیش دووبارهبوونمان لێ نه‌دیت.
دووه‌م،
بۆ ده‌یان ساڵه خه‌ڵکی ته‌واوی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و کوردانی خۆمان به‌تایبه‌ت،
بێ‌بارانی ده‌چه‌ژین و ماندووی ده‌ستی وشکهساڵیین، هیچ متمانهیهکیشمان نییه به‌م زووانه ساڵێکی
تری وا ته‌ڕ و پڕبارانمان بێته‌وه ڕێ، ئه‌م ترسی نه‌مانی باران و کۆتاساڵی هاتی و
خۆشییه وای لێ کردووین تێراو نه‌بین.
هه‌ر
وه‌ختێک ئه‌و هه‌سته‌ت لا دروست بوو فڵانه که‌س شتێکی گرنگی بۆت نه‌ماوه و
ئاوڕشێنی ڕووحی وشکهوهبووت ناکات و له جوانی و خۆشی و پاکی و مه‌زنایه‌تیدا
غافڵگرت ناکات و ئیتر توانستی ڕاچهڵهکاندنتی پێ نه‌ماوه، له‌و ساته‌وه
نا‌توانیت عاشقی بیت، با سه‌دان فهرسهخیشتان به‌ین بێت و ساڵی جارێک بیبینیت. مه‌ترسییه‌که
مه‌ودا مهعنهوییهکهیه نه‌ک زه‌مینی و ماددییه‌که.
که‌م
جار مه‌رگی عیشق، یه‌کڕاست و گورجه، وا ڕوو ده‌دات مه‌رگی ئه‌وینی که‌سێک له ماڵی دڵدا، به چه‌ند
قۆناغێکدا بڕوات، چه‌ند جارێک ده‌بوورێته‌وه و وا ده‌زانیت مردووه، هێدی هێدی
مردنیت لا چاوه‌ڕوانکراو و ئاسایی ده‌بێته‌وه و ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌مرێت، هه‌ستێکی
وه‌هات لا ناخولقێت، ژیانت بگۆڕێت.
ئه‌مه
به‌شێکی که‌م له مانای نێزیکی و دووری و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌وین بوو، پێده‌چێت
چه‌ندین جاری تریش هه‌ر لێره‌دا قسه‌ی له‌باره‌وه بکه‌م!
* ئەم بابەتە
دوو ساڵ پێش ئێستا نووسراوە و یەكێكە لە بابەتەكانی كتێبی چوارەمی بۆ
ئەوانەی وەكو خۆمن.