ئه‌نتۆن چیخۆف
وه‌رگیڕانی: زانیار علی
چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا (یولیا فاسیلیفنا)ی به‌خێوکه‌ری منداڵه‌کانمم(1) بانگهێشتی ژووره‌که‌م کرد، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی پاره‌که‌ی پێ بده‌م .
- پێم وت: دانیشه یولیا، با حه‌ق و حیسابێ بکه‌ین، تۆ پاره‌ت پێویسته، به‌ڵام شه‌رمنیت به ڕاده‌یه‌كه كه ڕێگه به خۆت ناده‌ی داوای پاره‌كه بكه‌ی.. باشه.. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتین که له هه‌ر مانگێكدا سی ڕۆبڵت پێبده‌م.
- چل ڕۆبڵ.
- نه‌خێر.. سی، ئه‌مه لای من تۆمار کراوه، هه‌میشه بۆ به‌خێوکه‌ره‌کان سی ڕۆبڵ ئه‌ده‌م، باشه.. تۆ 2 مانگ بۆ ئێمه كارت کرد.
- دوو مانگ و پێنج ڕۆژ.
- ڕێک دوو مانگ! ئه‌مه‌یشم هه‌ر تۆمار کردووه، که‌واته تۆ شایه‌نی شه‌ست ڕۆبڵی، به‌ڵام نۆ ڕۆژی یه‌کشه‌مانی لێ ئه‌بڕین، چونکه تۆ له ڕۆژانی یه‌کشه‌م ده‌رست به (کولیا) نه‌ده‌وته‌وه، ته‌نها له‌گه‌ڵیان ده‌گه‌ڕای. هه‌روه‌ها سێ ڕۆژی جه‌ژنیش ده‌بڕین .
یولیا فاسیلیفنا ڕووی گرژ بوو، ده‌ستی له جله‌کانی گیر کرد و هیچی نه‌وت، منیش به‌ردوام بووم:
- سێ ڕۆژی جه‌ژنی لێ ئه‌بڕین، که ده‌كاته دوازده ڕۆبڵ و، کولیاش چوار ڕۆژ نه‌خۆش بوو و نه‌یخوێند، ته‌نها وانه‌ت به (فاریا) ئه‌وته‌وه و، سێ ڕۆژیش دانه‌کانت ژانی ئه‌کرد و خێزانم ڕێگه‌ی پێ دای که ده‌رس نه‌ڵێیته‌وه له دوای نانخواردن. که‌واته؛ دوازده ڕۆژ كۆی حه‌وت ڕۆژ كه ده‌كاته نۆزده رۆژ، له پاره‌كه ئه‌بڕین. ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێته‌وه چل و یه‌ك ڕۆبڵه، ته‌واوه؟
چاوی چه‌پی یولیا فاسیلینا سوور هه‌ڵگه‌ڕا و دای له پرمه‌ی گریان، چه‌ناگه‌ی که‌وته له‌رزین، وه‌لێ هیچی نه‌وت.
- له سه‌ری ساڵدا کوپێک و قاپێکت شکاند، بۆ ئه‌وه‌ش دوو رۆبڵ ئه‌بڕین، ئه‌گه‌رچی کوپه‌که له‌وه گرانبه‌هاتر بوو، چون بۆم مابووه‌وه، به‌ڵام خوا بتبه‌خشێ! ئه‌بێ قه‌ره‌بووی بکه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها به‌هۆی كهمتهرخهمیتهوه کولیا چۆته سه‌ر دارێک و کراسه‌که‌ی دڕاندووه، ده دانه‌ی لێ ئه‌بڕین، دووباوه به هۆی كهمتهرخهمیتهوه شاگرده‌که پێڵاوه‌کانی له فاریا دزیبوو، ئه‌رکی تۆیه ئاگات له هه‌موو شتێ بێ، چونکه پاره وه‌رئه‌گری، له‌به‌رئه‌وه پێنج ڕۆبڵی تری لێ ئه‌بڕین. له 10ی کانوونی دووه‌میش ده ڕۆبڵت لێم سه‌ند .
یولیا چرپاندی:
- نه‌مبردووه .
- به‌ڵام ئه‌مه لای من تۆمار کراوه .
- باشه، با وابێ .
به‌رده‌وام بووم:
- له چل و یه‌ك ڕۆبڵ 27ی دیكه‌ی لێ ئه‌بڕین، ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێته‌وه چوارده ڕۆبڵه.
هه‌ردوو چاوی پڕ بوو له گریان، دڵۆپه ئاره‌ق كه‌وته سه‌ر لووته جوانه دریژه‌که‌ی، ئای له‌و کچه داماوه. به ده‌نگێکی له‌رزۆک وتی:
- جارێکیان سێ ڕۆبڵم له جه‌نابتان وه‌رگرت، جگه له‌وه هیچی ترم نه‌بردووه.
- به‌ڕاست؟ سه‌یرکه ئه‌وه‌شم تۆمار نه‌کردووه، له‌و چوارده ڕۆبڵه سێ ڕۆبڵی تریش ئه‌بڕین، ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێته‌وه ته‌نها یازده ڕۆبڵه. ئه‌مه پارهکانته ئه‌زیزه‌که‌م، سێ.. سێ.. سێ.. یه‌ک.. یه‌ک.. فه‌رموو.
ده‌سته له‌رزۆکه‌کانی بۆ پاره‌که درێژ کرد و خستییه گیرفانییه‌وه، به ده‌نگێکی نزم وتی:
- سوپاس .
منیش له شوینه‌که‌ی خۆم ڕاپه‌ڕیم و ده‌ستم کرده هاتوچۆ له‌ناو ژووره‌که، به تووڕییه‌وه پرسیم سوپاس بۆ چی؟
- بۆ پاره‌که .
- دزیم لێ کردی، تاڵانم کردی، پاره‌م لێ بردی، ئیتر له‌سه‌ر چی سوپاسگوزارم ئه‌بی؟
- له شوێنه‌کانی تر هیچیان پێ نه‌ئه‌دام .
- پێتیان نه‌ئه‌دا؟ ئه‌مه سه‌یر نییه! گاڵته‌م له‌گه‌ڵ کردی، ده‌رسێکی دڕندانه‌م پێ وتیتهوه، پاره‌که‌ت ئه‌ده‌مێ، هه‌شتا ڕۆبڵهکه هه‌ر هه‌مووی، فه‌رموو ئه‌مه‌تا له جزدانه‌که‌دا بۆتم ئاماده کردووه، به‌ڵام ئه‌کرێ تۆ تا ئه‌و ڕادده‌یه بێ ده‌سه‌ڵات بی؟ بۆچی ناڕه‌زایی ده‌رنابڕی؟ بۆ بێده‌نگ ئه‌بی؟ ئه‌کرێ له‌م دنیایه کهڵبهکانت تیژ نه‌بن؟(2) ئه‌کرێ به‌و ڕادده‌یه گه‌مژه بی؟
به زۆر بزه‌یه‌کی کرد، منیش ئه‌وه‌م له ڕوومه‌تیا خوینده‌وه که: ئه‌کرێ!
گرنگیی ئه‌م ده‌رسه تووندهم پێ وته‌وه و هه‌شتا ڕۆبڵهکهم پێدا، به شه‌رمه‌وه ده‌سخۆشی لێ کردم و ڕۆشت. منیش له دوای ئه‌وه‌وه بیرم كرده‌وه: له‌م دنیایه‌دا چه‌ند ئاسانه به‌هێز بیت!
په‌راوێزه‌كان:
(1) له وڵاته‌کانی دی به هۆی سه‌رقاڵی دایک و باوکانه‌وه که‌سیک به کرێ ئه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانیان به خێو بکا، زۆر جار ئه‌م کاره‌ش ئافره‌تێک ئه‌نجامی ئه‌دا. وه‌رگێڕ
(2) به‌و واتایه‌ی ئه‌کرێ هێنده بێ ده‌نگ بی و دانه‌کانت تیژ نه‌بێ ؟ وه‌رگێڕmen having affairs
go why do women cheat on their husbands
propecia 1mg
open valacyclovir pill
free discount prescription card
read pfizer coupons for viagra
can i take adcirca and amoxicillin same time
canitake.net can i take adcirca and amoxicillin same time
cialis generic dosage
diabetes and sexual dysfunction
cordarone loading
click cordarone marevan
buscopan 10 mg
read buscopan plus