لە (ئاو و ئاور) ى هێمن خورشید-ەوە
ئێمه خه‌ڵكێكی په‌راوێزنشینین، دایكم هه‌میشه پێم ده‌ڵێت: " باوكیشت په‌راوێزنشین بوو، له په‌راوێزدا هاته دونیا، له په‌راوێزدا به كوله‌مه‌رگی ژیا و هه‌ر له په‌راوێزیشدا گیانی سپارد."
منیش له په‌راوێزدا له‌دایكبووم، لـێ نامه‌وێت له په‌راوێزدا بمرم.
براكه‌م له په‌راوێزی نه‌خۆشخانه‌دا گیانی ده‌رچوو. خوشكه‌كه‌م هه‌میشه نه‌خۆشه، هه‌میشه ده‌گریه‌ت، جاروباریش له په‌راوێزی گریاندا كه‌مۆكه‌یه‌ك پێده‌كه‌نێت.
دایكم ده‌ڵێت: "پێموابێت چاره‌نووسیشمان له په‌راوێزی لاپه‌ڕه‌ی قه‌ده‌ردا یادداشت كراوه."
هه‌موو شه‌وێك داكم ئه‌ستێره‌ی به‌ختی خۆمم، كه له‌په‌راوێزی ئاسماندا جاروبار سه‌ر وه‌ده‌ردینێ پێ نیشان ده‌دا، لـێ من ده‌ڵێم: " ئه‌مه ئه‌ستێره‌ی من نییه."
من له په‌راوێزدا له دایكبووم، له په‌راوێزدا یاریم ده‌كرد . هاوڕێ له‌گه‌ڵا سه‌گ و پشیله و مێشه‌كان له په‌راوێزی زبڵكوانه‌كاندا ده‌گه‌ڕام، تا له ناو خۆڵا و خاشاكدا له‌ته نانێك بدۆزمه‌وه و فووی لێكه‌م و برسێتیمی پێ بشكێنم.
من له په‌راوێزدا گه‌وره بووم و وه‌ختێكیش ویستم بچمه قوتابخانه، له‌وێ پێیان ڕاگه‌یاندین: "به‌داخه‌وه جێ نه‌ماوه."
دایكم ده‌ستی به گریان كرد، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه به‌زه‌یی پێداهاته‌وه، به كاتبه‌كه‌ی گوت: "ناوی ئه‌م منداڵه له په‌راوێزی ده‌فته‌ری ناوه‌كاندا بنووسه، تا بزانم دوایی چۆن ده‌بێت!"
من له‌په‌راوێزی ڕۆژدا، ده‌چمه قوتابخانه‌ی شه‌وانه بۆ خوێندن، له‌وێش له په‌راوێزی پۆلدا داده‌نیشم.
له په‌راوێزی قوتابخانه‌دا داده‌نیشم و له دووره‌وه ته‌ماشای یاریی هاوڕێكانم ده‌كه‌م، من ناتوانم بڕۆم له‌گه‌ڵیان یاریكه‌م، ئاخر جلم شڕوپڕه و هاوڕه‌نگی به‌رگی وان نییه.
من به ڕۆژدا، له په‌راوێزی شه‌قامه‌كانی نێو شاردا كارده‌كه‌م و هه‌ندێ شه‌ویش له په‌راوێزی شۆسته‌كاندا چاو لێكده‌نێم و ده‌خه‌وم.
من له پاییزدا كارده‌كه‌م، له زستاندا هه‌ر كارده‌كه‌م، له به‌هاردا هه‌ر كارده‌كه‌م، له هاویندا هه‌ر كارده‌كه‌م و له په‌راوێزی كاركرنیشدا ژیانم ده‌گوزه‌رێنم.
من له په‌راوێزی شاردا ده‌ژیم، له په‌راوێزی گۆی زه‌ویدا داده‌نیشم، له قوتابخانه فێركراوم كه زه‌وی وه‌كو تۆپ خڕه و به‌رده‌وام ده‌سووڕێته‌وه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر من له په‌راوێزی ئه‌م تۆپه‌دا داده‌نیشم، چۆن گله‌تێك پێم هه‌ڵناكه‌وێت و تووڕ هه‌ڵنادرێمه بۆشایی ئه‌و عاسمانه‌ی؟ هه‌ر به‌ڕاستی ژیان له په‌راوێزی زه‌ویدا زۆر دژواره.
په‌راوێز ڕۆخی كه‌وتنه، هه‌موو كاتێك له‌وانه‌یه مرۆڤ پێی هه‌ڵخلیسكێت و بكه‌وێته خواره‌وه.
ئه‌من په‌راوێزنشینم، كه‌چی هه‌تاكو ئێستاكه به ته‌واوی له مانای (په‌راوێز) ناگه‌م. ڕۆژێك له مامۆستا‌م پرسی: وشه‌ی په‌راوێز یانی چی؟"
وتی: "په‌راوێز ئه‌و به‌شه‌یه ده‌كه‌وێته كه‌ناری هه‌ر شتێكه‌وه، وه‌ك: قه‌راخی جلوبه‌رگ یان خواری لاپه‌ڕه‌ی كتێب، بۆ نموونه هه‌ندێك له كتێبه‌كان په‌راوێزیان هه‌یه و جگێ له وشه‌ی نێو كتێب له په‌راوێزدا ده‌نووسرێن، یاخود وه‌كو: قه‌راخی شار كه زبڵ و خاشاكی تێدا فڕێ ده‌درێت."
گوتم: "بۆ مه‌گه‌ر مرۆڤیش زبڵ و خاشاكه، كه هه‌ندێكیان له قه‌راخی شاره‌كاندا فڕێدراون؟!" مامۆستا سه‌ری داخست و هیچی نه‌گوت.
ئه‌من په‌راوێز نشینم، دایم ده‌چمه مزگه‌فتێ، له په‌راوێزی مزگه‌وتدا نوێژه‌كه‌ی خۆم داده‌به‌ستم، نزیكی جێپێڵاوه‌كان.
له په‌راوێزی كۆڕی قورئان خوێندنه‌وه داده‌نیشم، فێری قورئان خوێندنیش بووم.
قورئان كتێبێكی جوانه، په‌راوێزی تێدا نییه، هیچ وشه‌یه‌كی نێو قورئان له په‌راوێزدا نه‌نووسراوه.
من قورئانم زۆر خۆشده‌وێت، هه‌موو شتێك پێویسته وه‌كو قورئان بێت.
discount coupons for prescription drugs
site printable coupons free
discount drug coupons
link internet drug coupons
drug coupon
link prescription discount card
cialis coupons from lilly
codesamples.in free printable cialis coupons