سوپاس و ستایشی بێ ئه‌ندازه بۆ خوای گه‌وره، كه دروستی كردین و خۆشیده‌وێین، ڕێگه‌یشی داوه خۆشمان بوێت. دروود و سه‌لام بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ری ئازیز، كه په‌یامی خۆشه‌ویستی گه‌یانده جیهان، له به‌رانبه‌ریشه‌وه، زۆربه‌ی نزیكانی، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی چووه‌وه لای دۆستی باڵا به ڕق وه‌ڵامی ئه‌وینه‌كه‌یان دایه‌وه، ئه‌مجا سه‌لام و ڕێز و حورمه‌تم بۆ هه‌ر هه‌موو ئێوه‌ی به‌ڕێز، به گه‌نجتانه‌وه تا ئه‌وانه‌تان كه وه‌كو خۆم خه‌ریكه پێ ده‌نێنه ناو پیرییه‌وه .
ئه‌م كتێبۆڵكه‌یه ده‌قی نووسراوه‌ی كۆڕێكمه، له كتێبخانه‌ی گشتی ڕزگاری (صمود)، كه (یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان) بۆیان گێڕام، پێشكه‌شم كرد. ئه‌و كات كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خوێنگه‌رمی ناحییه‌كه‌مان ئاماده بوون و به تاسه‌وه گوێیان له باسه‌كه ده‌گرت، ده‌مزانی كه ئه‌وان تامه‌زرۆی قسه‌ی من نین، تینووی ئاوی ئه‌وینن، ئه‌وه باسی ڤینه كه هه‌مووان ئه‌سیری داوی خۆی ده‌كات، نه‌ك قسه‌ی دووباره‌ی منی بچووك. سروشتی حیكایه‌تی ئه‌وینداری و داستانی سۆز ئاوه‌هایه، ته‌یری دڵی هه‌مووان له‌سه‌ر هێلانه‌ی گه‌رمی خۆی ده‌نیشێنێته‌وه، دانه‌ی سۆزی ڤینداری له هه‌ر كوچه و كۆڵان و قه‌دپاڵی هه‌ر شاخ و چۆڵیی هه‌ر بیابانێكدا وه‌شان بكه‌یت هه‌رچی باڵنده‌ی به‌تاسه‌ی چاوی گریاو و دڵی سووتاو و جه‌رگی بر‌ژاو هه‌یه داده‌بارنه سه‌ری !
بیرمه خۆیشم و ئه‌و گه‌نجه چاوگه‌شانه‌یشی له‌وێ بوون غه‌رقی نێو ئه‌م ده‌ریا مه‌نگه پڕ له گوێچكه ماسی و مروارییه بووبووین و مه‌ستی ئاوازی شیرینی سازی ئه‌وین بووین، له‌و ساته‌دا ده‌نگی پێی كورسی و جیڕه‌ی ده‌رگا و ته‌قه‌ی پێڵاوی وێنه‌گره‌كه ناخۆشترین ده‌نگانێك بوون كه زه‌ینی ده‌شێواندین و خه‌یاڵی شیرینی تێكده‌داین !
ئه‌وێ وه‌ختێ بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه ئه‌مه به نامیلكه‌یش بخه‌مه به‌ر ده‌ست و چاوی ئازیزان، ئه‌گه‌رچی ده‌زانم كاڵایه‌كی نالایقه و بۆ باڵای به‌رزی مه‌عریفه‌ی ئێوه كورت، وه‌لـێ دڵنیام، چون دڵتان پاكه و باسه‌كه‌یش ته‌ڕ و خۆش، به هه‌موو كه‌موكورتییه‌كانییه‌وه په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن و دوعایه‌ك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كه‌ن ...
به ژماره‌ی پیته‌كانی ئه‌م نووسینه ده‌ستخۆشی و خۆشه‌ویستییم بۆ ئازیزم (ئالان ئالانی)ی گوڵا هه‌یه، كه كۆڕه‌كه‌ی بۆ نووسیمه‌وه و هانیشیدام زوو بۆ چاپ ئاماده‌ی بكه‌م، منیش دڵم نه‌هات دڵی وه‌ك شووشه ناسك و شه‌فافی وی بشكێنم و به قسه‌ی نه‌كه‌م، ئیتر بۆیه چاوم له‌و كۆڵه كار و نووسینه‌ی تر خه‌واند كه زه‌مانێكه ماتڵی ته‌مبه‌ڵیی منن و ئاواتیانه چاویان به ڕوناكی هه‌ڵبێت، وازم له هه‌موو ئه‌وانه هێنا و ئه‌مه‌م ته‌واو كرد! الحمد لله عدد خلقه .
ئه‌وی مابێت و شایانی باسكردن بێت شوێن و كاتی نووسینه‌وه‌ی ئه‌م كتێبۆڵكه‌یه‌یه! به پێچه‌وانه‌ی كتێبه‌كانی ترمه‌وه ئه‌مه‌م له ماڵی خۆمان و له (صمود) نه‌نووسیوه، به‌ڵكو له هه‌ولێرم و لای نزیكترین ئازیزانم به دیار ئازیزێكه‌وه و له چاوه‌ڕوانی هاتنه دونیای جگه‌رگۆشه‌یه‌كی ئازیزمدا زه‌مینگیر بوومه و خه‌ریكی چاككردن و ته‌واوكردنی كاره‌كه‌مم !
جێی خۆیه‌تی تا سه‌ر ئێسقان مه‌منوونی خێزانی زێده فیداكارم و ماڵی باوانی به‌خشنده‌ی بم، چون ئه‌و له ماڵی وان چاوه‌ڕێی هاتنه دونیای (یوسف)ه و منیش جار جار سه‌رێكی لێده‌ده‌م و ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌م نووسینه .
هه‌روه‌ك له هه‌موو هاوڕێ و قوتابییه فره شیرین و هه‌نگوینییه‌كانم مه‌منوونم، كه بۆ حه‌فته‌یه‌ك ده‌چێت وه‌ك میوانێكی خۆسه‌پێن قبوڵیان كردووم و له زۆریی خۆشه‌ویستییاندا بۆم هه‌ندێ جار له ئیشم ده‌كه‌ن و ناهێڵن ته‌نیا بم تا كه‌مێك مژووڵی ده‌ستتێخستن و بژاری گه‌نمی وشه‌كانم بم !
ئێستا له ژوورێكی خانووه‌كه‌یاندا به دزیی زۆربه‌یانه‌وه كڕوشكه‌م كردووه و خۆم شاردووه‌ته‌وه و، به نووسینه‌وه‌ی ئه‌م دێڕانه، سه‌رقاڵی غه‌یبه‌تكردنیانم! ئه‌وان به پێی پیتی ئه‌بجه‌دی (ئاریان، ئارێز، ئه‌یاز، پشتیوان، خه‌لیل، سامان، شڤان، كازم، كۆچه‌ر، محمد، مه‌ولان، نه‌هرۆ)ن، به وزه‌ی نزیكییم له‌وانه‌وه زوو ده‌ستم چووه كاره‌كه‌م. دیسان حه‌مد بۆ خوای میهره‌بان كه ئه‌مانه‌ی به من ناساندووه و منی خستووه‌ته نێویانه‌وه. غێر لاپتۆپی خۆیشمم لا نه‌بوو، ئیتر هه‌ر جاره‌ی لاپتۆپی یه‌كێكیانم زه‌وت ده‌كرد و ئه‌وانیش له‌به‌ر شه‌رمی زۆر و كه‌ره‌می بێ‌سنووریان ده‌نگیان نه‌ده‌كرد، نزیكه‌ی هه‌موویم له‌سه‌ر لاپتۆپی سێیانیان نووسی: (سه‌یدا كازم، محمد عمر، نه‌هرۆ فوئاد)، ئێوه‌یش له من زیاتر دوعای خێر بۆ ئه‌وان بكه‌ن !
ئه‌م ڕۆژانه‌ی من لێره بووم، پێشتریش كه چوومه ئێران و دوو سێ ڕۆژێ بوومه باری سه‌رشان بۆ هاوڕێی زۆر خۆشه‌ویستم (عه‌لی قادری مه‌نش) و (په‌روانه) خانمی خێزانی، ڕۆژانێك بوون تژی له سۆز و فیداكاری و ئه‌وین، ئه‌وه‌ی به چاوم بینیم زۆر له‌م قسانه ڕاستگۆیانه‌تر و دڵگیرتر بوون كه من ده‌یاننووسمه‌وه. ئه‌و دنیایه‌ی له نێو نامیلكه‌كه‌دا باسم لێوه كردووه و تا ڕاده‌یه‌ك نموونه‌یی و خه‌یاڵی دێته به‌رچاو، من ئه‌م ڕۆژانه تێیدا ژیام !
ئه‌وینێكی لێره‌دا باسی لێوه كراوه گشتییه، دوور و نزیك باسی عیشقی كوڕ و كچ نییه، خۆشه‌ویستییه به ڕه‌هایی، ئه‌و هه‌سته‌ی پێچه‌وانه‌ی ڕق و بوغزه، ئه‌وی له هه‌ركوێ بڕوێت كینه‌دۆزی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی لـێ ده‌ڕوات. ئه‌وی مرۆڤ له ژه‌نگ پاك ده‌كاته‌وه و بۆ باوه‌شی ڕه‌حمی په‌روه‌رێنی ده‌یباته‌وه .
ئومێد ده‌كه‌م له خوای به‌خشنده‌ی خاوه‌ن سۆز، به لوتفی خۆی غه‌رقی نێو ده‌ریای ڤینمان بكات و بمانخاته به‌ر تكای دوا پێغه‌مبه‌ری ئازیزی .
ربنا تقبل منا إنك أنت السمیع العلیم ...
قانع خورشید – هه‌ولێر
17/ 3/ 1435 – 18/ 1/ 2014coupons viagra
read viagra coupons from pfizer
can i take adcirca and amoxicillin same time
canitake.net can i take adcirca and amoxicillin same time
cialis coupons from lilly
site free printable cialis coupons
drug coupon card
is-aber.net discount prescription drug card
ibuprofen teva 400 mg ?ra
ibuprofeno ibuprofen 800
niacin nedir
open niacinamide nedir
triatec
read triatec torrino