(بەرچاوڕوونییەکی پێویست: ئەم بابەتە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی 2020دا نووسراوە.)
ڤیكتۆر ئیمێڵ فرانكل «1905-1997» كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی دنیای ده‌روونپزیشكی و زانستی ده‌مار و ده‌مارزانییه. یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی ماناده‌رمانی. ماناده‌رمانی، یانی ده‌رمان و چاره‌سه‌ركردن به مانا، كه قوتابخانه‌ی سێیه‌مه له قوتابخانه‌كانی ڤیێنا. دوو قوتابخانه‌ی یه‌كه‌م، قوتابخانه‌كانی فرۆید و ئادلهرن. یه‌كه‌میان ده‌ڵێت: نازانم ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌یكه‌یت چییه، به‌ڵام دڵنیام وه‌ڵامه‌كه‌ی سێكسه. دووه‌میشیان له جێی سێكس، زاڵبوون و خۆسه‌پاندن داده‌نێت و سێیه‌میشیان، مانا.[2]
به لای فرانكلهوه هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی هێنده گرنگه، گوتوویەتی: «پێشنیاز ده‌كه‌م به ته‌نیشت په‌یكه‌ری ئازادیییه‌وه، په‌یكه‌ر‌ێک بۆ به‌رپرسیارێتییش بنیات بنرێت.»[3]
ده‌شێت هێنده‌ی هه‌ناسه‌ی مرۆڤه‌كان مانا هه‌بن، به‌ڵام گه‌ر كه‌مێک له بێلایه‌نی دوور بكه‌ومه‌وه، وه‌ک كه‌سێک كه بڕوام به پۆلێنكارییه، وا ده‌زانم خودی هێندێک مانا له بڕێكی تر مانادارتر بن، وه‌كو كه‌سێكیش كه بڕوام به مێتافیزیكه، پێم وایه خودا مه‌زنترین مانایه بۆ مرۆڤ كه كار و كرده‌وه‌كانی خۆی پێوه گرێ بدات، وه‌كو قوتابییه‌كی بواری ته‌سه‌ووفیش، لام وایه كه‌سانێكی فره كه‌م بتوانن وردودرشتی ژیانیان به خوداوه ببه‌ستنه‌وه، گرۆیه‌كی تۆزێک له‌وان پتر ده‌توانن زۆرینه‌ی ژیانیان بۆ خودا بگه‌ڕێننه‌وه و، تا ئه‌میان زیاد بكات، ئه‌ویان كه‌م ده‌بێته‌وه.
جگه له خودا، چیی تر ماناداره؟ وه‌ڵامی ئه‌مه، نزیكه‌ی بۆ هه‌موو كه‌سێک، زۆر جار له كاتی ئازارچه‌شتندا ڕوون ده‌بێته‌وه.
وه‌ختێک له‌نێو زه‌ریایه‌ک كێشه‌دا نوقم ده‌بیت، ئه‌وه چییه وات لـێ ده‌كات ده‌ست و قاچه‌كانت بجووڵێنیت و دووباره سه‌رت له‌و نه‌هامه‌تییانه ده‌ربێنیت؟ ئه‌و شته چییه بۆ بینینی، یان ده‌ستخستنی، تێده‌كۆشیت؟ ئه‌و كه‌سه كێیه كه به‌هۆیه‌وه، ڕاناوه‌ستیت؟ گه‌ڕان به دوای ئه‌و مانایه‌دا، بۆ هه‌ندێک كه‌س گه‌شتێكی دوورودرێژه و بۆ هێندێكی تر پیاسه‌یه‌كی كورتخایه‌ن، ئه‌وی گرنگه، دۆزینه‌وه‌یه‌تی، له‌ویش گرنگتر ئه‌وه‌یه، به‌رانبه‌ری هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌یت.
گه‌ر كۆرۆنا نه‌بێت و بڕۆیته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له خه‌ڵک بپرسیت: «ئه‌و كه‌سانه كێن كه زۆرترین به‌زه‌ییت پێیاندا دێته‌وه و دڵت بۆیان ده‌سووتێت؟» له‌وانه‌یه زۆرێك بڵێن كه‌سانی هه‌ژار و نه‌دار، هه‌ندێك بێژن پیره‌ژنێك كه‌سی نه‌مابێته‌وه، بڕێك بڵێن... به‌ڵام گه‌ر له من بپرسیت، پێت ده‌ڵێم: «كه‌سێک كه هیچ ئازار و مه‌ینه‌تییه‌ک له ژیانیدا نه‌بینێته‌وه و دهركیشی پێ بكات، به دوای مانادا وێڵ بێت و نه‌یدۆزێته‌وه، سه‌ردانی هه‌ژارترینی وڵاتان بكات تا چنگێک له چهرمهسهرییهكانیان بخواته‌وه، به‌ڵام پێی قوت نه‌درێت، حه‌ز بكات كوتێک له ماڵوێرانییه‌كانیان بخرمێنێت، وه‌لـێ پێی ورد نه‌كرێت، له برینه‌كانی وانه‌وه كتێب بنووسێته‌وه و به نێوی زامی خۆوه بڵاویان بكاته‌وه، هه‌زاران هه‌زار كه‌س پێی سه‌رسام ببن، كه‌چی ناخی خۆی قه‌ت تامی ڕاستەقینه‌ی بڵندایی نه‌چێژێت.
كه‌سێک -بە حسابی خۆی- له لوتکەی چیایێكهوه له دایک بووبێت، چۆن ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن بناسێته‌وه؟
كه‌سێک، به‌سه‌ر شاخهكهیدا هه‌ڵبگه‌ڕێت و دابگه‌ڕێت و هه‌ڵبگه‌ڕێت و دابگه‌ڕێت و هه‌ڵبگه‌ڕێت و دابگه‌ڕێت... بیشزانێت ئه‌وه‌ی به دوایدا عه‌وداڵه، فڕینه، به‌ڵام باڵی نه‌بێت و ڕه‌گه‌كانی به ناخی زه‌ویدا قووڵ بووبێتنه‌وه.
كه‌سێک، له داخدا له لوتكه‌ی چیاكهیهوه خۆی فڕێ بداته خواره‌وه.
كه‌سێكی وه‌كو سادق هیدایه‌ت.»[4]
كتێبی گه‌ڕان به دوای مانادا، پێت ده‌ڵێت مانای ژیان له ته‌نیا خواردن و گه‌وره‌تربوون زیاتره، ته‌نانه‌ت له دۆزینه‌وه‌ی هاوژینێكیش ئه‌ولاتره، به‌ڵكه زۆر له‌وه‌یش پتره كه له چاوی خه‌ڵكه‌وه له كاره‌كانتدا ڕیزپه‌ر ده‌ربكه‌ویت. تێتده‌گه‌یه‌نێت هه‌ڵزنین به‌سه‌ر سه‌ختییه‌كان و گه‌یشتن به لوتكه‌كان، چ مانایه‌كیان نییه. وات لـێ ده‌كات ده‌رک به‌وه بكه‌یت، ئه‌و شوێنه‌ی پێی ده‌ڵێیت لوتكه، لەگه‌ل بنكه‌دا هیچ جوداوازییهكی نییه، له‌ویش گرنگتر ئه‌وه‌یه، دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێیت. ئاخر كه‌سی وا هه‌یه، كه ئه‌مانه‌ی بۆ ڕوون ده‌كه‌یته‌وه، پێت ده‌ڵێت: تخوا ئه‌و قسه‌یه مه‌كه ئه‌گه‌ر ڕاستیش بێت!
گه‌ڕان به دوای مانادا، له‌و جۆره كتێبانه‌یه كه نه سنووری شوێن ده‌ناسن و نه كه‌وشه‌نی كات.
هه‌ندێک كه‌س لە دوای خوێندنه‌وه‌ی، ده‌ڵێن: «به‌رگ بۆ به‌رگ خوێندمه‌وه، هیچی وای تێدا نه‌بوو، كتێبێكه ده‌رباره‌ی كرم و قۆزاخه و په‌پووله ده‌دوێت، بۆ چیرۆكی پێش نووستنی منداڵان خراپ نییه.»
هه‌ندێكیش له وه‌رگێڕه لاوه‌كییه‌كه‌ی زیاتر لێی تێده‌گه‌ن.
بڕێكیش نووسه‌ره‌كه‌ی تێده‌په‌ڕێنن.
به‌ڵام نازانم چه‌ند كه‌س هێنده‌ی قانع خورشید لێی ورد ده‌بنه‌وه.
ترینا پۆڵه‌س له‌وسه‌ری دنیاوه به شێوازێک ئه‌م كورته كتێبه‌ی نووسیوه، كه‌سێک له‌مسه‌ری جیهانه‌وه وا هه‌ست ده‌كات ڕووحی پێی ئاشنایه.
پاش نووسینی ئه‌م كتێبه، هیچ وشه‌یه‌كی تر له خامەی تریناوە له دایک نه‌بووه، ئه‌مه‌یش له‌وانه‌یه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، وای هه‌ست كردبێت ته‌واوی په‌یامی خۆی له‌م كتێبه‌دا پوخت كردبێته‌وه.
له‌وانه‌یه ئه‌م كتێبه، یه‌كێک بێت له گه‌وره‌ترین ماناكانی ژیانی خاتوو ترینا.
من نازانم هه‌موو ماناكانی پشتی نووسینی ئه‌م كتێبه، لای وی چین، ده‌شێت یه‌كێكیان باوكی بووبێت، نایشزانم گشت ماناكانی وه‌رگێڕانی له لای قانع خورشید چین، له‌وانه‌یه یه‌كێک له‌وانه دایكی بووبێت، نایشزانم ته‌واوی ماناكانی وهرگێَڕانی لای من چین، له‌وه‌چێ یه‌ک له ماناكان، كه‌سێک بێت كه دڵنیا بم به‌م زووانه نایخوێنێته‌وه.
گه‌ر ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌م كتێبه‌ت له شوێنێكدا هه‌ڵگرته‌وه و نیازی خوێندنه‌وه‌یت هێنا، تكایه تۆزێک ڕاوه‌سته و ته‌ماشایه‌كی ئه‌م كوتهشیعره بكه، ئه‌وجا به‌رده‌وام به:
ئه‌و چاوانه چه‌ند كوتوكوێرن
كه هیچ شتێكی تر
له دارستاندا به‌دی ناكه‌ن و
نایدۆزنه‌وه، جگه له: سه‌وزایی داره‌كان![5]
پەراوێزەکان
[1] ناونیشانی ئه‌م گوتاره له بابەتێکی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌نه‌وه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه: دڵشاد مه‌ریوانی شاعیرێک كه ڕیشی پڕ بوو له په‌پووله، سێوی هۆشیاری، ل: 21.
[2] بۆ نووسینی ئه‌م په‌ره‌گرافه سوود له كۆڕی «گه‌نج و ئامانج»ـی قانع خورشید وه‌رگیراوه: https://www.youtube.com/watch?v=7N0WzX_Tv8o
[3] https://ar.wikiquote.org/wiki/%D9%81%D9%8A%D9%83%D8%AA%D9%88%D8%B1_%D9%81%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%83%D9%84
[4] بۆ نووسینی ئه‌م په‌ره‌گرافه سوود له گوتاری «خۆكوژیی صادقی هیدایه‌ت» وه‌رگیراوه، کە موڕتەزا موتەهەری نووسیویەتی و دڵشاد برایم وه‌ریگێڕاوه: https://www.hawsani.org/view?n=19207
[5] ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی كه ته‌واو ئه‌بێ و ته‌واو نابێ، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، 1979، چاپخانه‌ی الحوادث، ل: 40.