کورتەڕانانێک بۆ کتێبی عیشق لەنێوان عەقڵ و ئاییندا

نووسینی: لەیلان هاوین
کتێبەکانی هاوسانی 2025-02-09 کۆمێنت 2 خولەک بۆ خوێندنەوە 330 جار بینراوە

بمانەوێت یان نا، عیشق و خۆشەویستی بەشێکی دانەبڕاوی ژیانی هەریەکێکمانە. هەیە عاشق بە ڕەگەزی بەرانبەرە و، هەیە عاشق بە خاک و وڵات و دایک و باوک و هاوڕێیە، هەیشمانە کە ئەوینی خودای لە دڵدا جێگر بووە. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا خۆشەویستیی نێوان هەردوو ڕەگەز زۆرترین مشتومڕی لەسەرە، مادامە حەقیقەتەکە وای لێ هاتووە و ئەم دیاردەیە هەیە، کەوایە پێویستیشە بابەتەکەمان لە لایەن کەسانێکەوە بۆ ڕوون بکرێتەوە کە هەم لە دیوی ئایینییەوە لێی بڕوانن و، هەم لە لایەنی مەنتیقییەوە.
کتێبی عیشق لەنێوان عەقڵ و ئاییندا توێژینەوەیەکە لە نووسینی مامۆستا قانع خورشید و، پێشەکییەکەی لە لایەن د. سەیید ئەحمەد پێنجوێنییەوە نووسراوە. ئەم کتێبە هەنگاوێکی نوێ بووە و زۆر مشتومڕی لەسەر هەبووە، کە چۆن دەکرێت مەلایەک و دیندارێک باس لە عیشق بکات! بۆ نا؟ هەر زۆریش ئاساییە و ڕێپێدراوە، مادامە شتەکە هەیە و پێویستی بە بەرچاوڕوونییە، بۆچی دیندار و لەخواترسێک نەیەت بۆمانی ڕوون بکاتەوە، لەبری ئەوەی بچین و سوود لە کەسانێک وەربگرین کە ڕا و بۆچوون و نەزەرییەکانی دژی ئایین و کەلتووری ئێمە بن؟ یانیش کەسانێک کە ئایینی ئیسلام دەخەنە بازنەیەکی داخراوەوە و گەلێک شتی لێ جودا دەکەنەوە، کە لە ئەسڵدا وا نییە!
ئەم کتێبە بەجوانی هەموو ئەو بابەتانە شی دەکاتەوە کە دەربارەی عیشقن لەنێوان عەقڵ و ئاییندا، تێڕوانینێکی پاک و واقیعبین بۆ بابەتەکە دەکات و عیشق و چییەتی و پێناسەکانی باس دەکات، هۆکارەکان و نیشانە و چارەسەرەکان دەخاتە ڕوو. ئەم کتێبە هەر وا سانا نەنووسراوە، بەڵکو هەر وەکو لە کتێبەکەیشدا دەردەکەوێت، ڕا و بۆچوونی چەندین زانای گەورەی ئیسلامی تێدا هەیە، چەندین نموونەی زەمانی پێغەمبەری ئازیزمان «د.خ» و سەحابەکانی لە کتێبەکەدا وجوودیان هەیە و، هەموو ئەو ئایەت و فەرموودانەی کە بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ باس لەو بابەتە دەکەن، تیایدا ڕوون کراونەتەوە.

کتێبی: عیشق لەنێوان عەقڵ ئاییندا
لە نووسینی: مامۆستا قانع خورشید
بابەتی کتێب: توێژینەوە
ژمارەی لاپەڕە: ٣١٦
چاپی پێنجەم «٢٠٢٣»

تاگەکان    
کتێبی هاوسانی بوونەوەری ئاسمانی ڕۆژاوا گێڕانەوە چیرۆک چەواشەکاریی_لۆژیکی یاری پارەی ئیلیکترۆنی عەبدولکەریم سرووش پۆرن نائومێدی نەتەوایەتی سۆفیگەری قودس گەنجان
کتێبەکانی هاوسانی
2025-02-09 کۆمێنت 2 خولەک بۆ خوێندنەوە 330 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2025 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی