نووسینی: لقمان صمد برادۆستی
یه‌كێك له‌و كێشه و گرفته گه‌ورانه‌ی به‌رۆكی زۆرێك له دانیشتوانی جیهانی گرتووه بریتییه له هه‌ژاری و نه‌داری، چه‌ندان وڵات و ملیۆنان کەس له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتی و مه‌رگدان به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی خواردن و خواردنه‌وه‌ی رۆژانه‌وە و، ده‌یان كه‌س له برسان سه‌رده‌نێنه‌وه و ده‌مرن، بۆیه هه‌ژاری كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگاكان و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكارییش له زۆرێك له وڵاتاندا ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و پێویستی به چاره‌سه‌ری گونجاوه.
لێره‌دا ئێمه ده‌مانه‌وێت له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه سه‌یری هه‌ژاری بكه‌ین و ئه‌و چه‌مكه ڕاستبكه‌ینه‌وه كه زۆرێك له موسڵمانان به‌هه‌ڵه لێی تێگه‌یشتوون و، زۆربه‌ی كات هه‌ژاری وه‌ك خۆشویستن و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له خوا ده‌بینن و پێیان وایه هه‌ژاری و دووربوون له ماڵ و سامان هۆكارێكه بۆ نزیك بوونه‌وه له‌خوا و سه‌رفرازبوون له رۆژی دواییدا و، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م تێگه‌شتن و بۆچوونه‌شیان پشت به كۆمه‌ڵێك ئایه‌ت و فه‌رمووده ده‌به‌ستن كه باس له گه‌وره‌یی كه‌سی هه‌ژار و پله‌وپایه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و زه‌می ماڵ و سامان ودارایی ده‌كه‌ن.
پێویسته ئه‌م هه‌ڵه تێگه‌یشتنه ڕاستبكرێته‌وه و ڕوانگه‌ی درووستی ئیسلام بۆ ئه‌م بابه‌ته بخرێته ڕوو، بۆیه پێویسته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له نێوان كه‌سی هه‌ژار و خودی هه‌ژاریدا جیاوازی بكرێت، چونكه كه‌سی هه‌ژار هه‌م لای خوای گه‌وره و هه‌میش لای خه‌ڵك خۆشه‌ویست و به‌ڕێزه، به‌ڵام هه‌ژاری وه‌ك خودی خۆی كێشه و گرفت و قه‌یرانه. ده‌بێت ئه‌م دوو چه‌مكه جیابكه‌ینه‌وه و تێكه‌ڵیان نه‌كه‌ین، چونكه كه‌سی هه‌ژار له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه "ئه‌و كه‌سه‌یه كه دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو هێز و توانای خۆی ده‌خاته گه‌ڕ و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بژێویی خۆی ده‌دات له ڕێگه‌ی حه‌ڵاڵه‌وه، به‌ڵام كه‌م دێت به ده‌ستیه‌وه." ئه‌م كه‌سه هه‌ژاره خۆشه‌ویست و به‌ڕێزه و كۆی ئایه‌ت و فه‌رمووده صه‌حیحه‌كانیش كه ستایشی كه‌سانی هه‌ژار ده‌كه‌ن مه‌به‌ستیان ئه‌م جۆره كه‌سانه‌یه و ڕوو له‌وان ده‌كه‌ن، نه‌ك كه‌سانێك به ته‌مبه‌ڵییه‌وه داده‌نیشن و هه‌وڵ و كۆشش ناكه‌ن و ده‌ڵێن "هه‌ژار حه‌بیب و خۆشه‌ویستی خوایه".
ئیسلام و زانایانی ئیسلامیش وه‌ك كێشه‌و قه‌یران له هه‌ژاری ده‌ڕوانن. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قورئانی پیرۆز ئه‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه خوای گه‌وره عیباده‌ت و په‌رستشی خۆی په‌یوه‌ستكردووه به دابینكردنی ڕۆزی و خواردن و ئاساییش بۆ نه‌ته‌وه و گه‌لان، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: [فلیعبدوا رب هذا البیت * الّذي اطعمهم من جوع وءامنهم من خوف]، چونكه مرۆڤه‌كان كاتێك كه تووشی هه‌ژاری و قات و قڕی و ترس و شه‌ڕ بوون ناتوانن وه‌ك پێویست په‌رستش و درووشمه دینییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و په‌یڕه‌وییان لێ بكه‌ن، بۆیه پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ده‌یفه‌رموو: ((ئه‌گه‌ر هه‌ژاری پیاوێك بوایه ده‌مكوشت)). چونكه هه‌ژاری مه‌ترسیداره و زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگاكان و مرۆڤه‌كان كه پێویسته ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه.
له ئیسلامدا ماڵ و دارایی ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی راست و دروست و حه‌ڵاڵه‌وه بێت به چاوێكی زۆر گه‌وره سه‌یر ده‌كرێت و، نیعمه‌ت و به‌خششێكه له به‌خششه‌كانی خوای گه‌وره و خۆی فه‌رمان ده‌كات به مرۆڤه‌كان كه به‌دوای بژێوی و ڕۆزی و ژیانی باشتردا بگه‌ڕێن و خه‌ریكی بێكاری و ته‌مه‌ڵی نه‌بن و به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: [هو الذي جعل لكم الارض ذلولا فامشوا في مناكبها وكلوا من رزقه وإلیه النشور]. هیچ كاتیش ئایینی ئیسلام پشتگیریی هه‌ژاری ناكات و نایه‌وێت موسڵمانان ماڵ و دارایی به چاوێكی كه‌م و به‌خراپ بۆ قیامه‌تیان سه‌یر بكه‌ن، وه‌ك په‌یامبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ((نعم المال الصالح للرجل الصالح))، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ماڵ و سامان به‌ده‌ستی موسڵمان و كه‌سی باشه‌وه بێت، كه‌سانی تر و كۆمه‌ڵگا سوودی زیاتری لێده‌بینن. ئه‌و سامانه‌یشی كه له هه‌ندێ ئایه‌ت و فه‌رمووده‌دا به خراپ باسكراوه مه‌به‌ست پێی به‌ده‌ستخستنی ماڵ و سامانه له ڕێگه‌ی حه‌رام و نادرووسته‌وه، یاخوود به‌كارهێنانیه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی نادروست و نابه‌جێ.
په‌یامبه‌ر هه‌میشه په‌نای به‌خوا گرتووه له هه‌ژاری و نه‌داری و له نزاكانیدا فه‌رموویه‌تی: ((اللهم إنی أعوذ بك من الكفر والفقر))، لێره‌وه تێده‌گه‌ین كه په‌یامبه‌ر چه‌نده هه‌ستی به مه‌ترسی و خراپیی هه‌ژاری كردووه و له گه‌ڵ كوفر و بێباوه‌ڕیدا باسی كردووه و له نزاكانی تریشیدا داوای بێ‌نیازی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی له خوا كردووه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: ((اللهم إنی اسالك الهدی والتقی والعفاف والغنی)). ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیسلام هه‌وڵیداوه له ڕێگه‌ی راستكردنه‌وه و دانانی چه‌مكی درووسته‌وه بۆ لایه‌نی سامان و دارایی به موسڵمانه‌كان بڵێت: پێویسته تاكی موسڵمان هه‌میشه و به‌رده‌وام خۆی له ته‌مبه‌ڵی و هه‌ژاری و نه‌داری بپارێزێت و هه‌وڵی به‌ده‌ستخستنی ڕزق و رۆزییه‌كه‌ی بدات له رێگه‌ی دروست و شه‌رعیه‌وه و بتوانێت به‌هۆی داراییه‌كه‌یه‌وه خزمه‌تی خۆی و كه‌سانی تر و كۆمه‌ڵگاكه‌شی بكات.
ئه‌م پوخته‌یه‌ی كه باسمانكرد پێمان ده‌ڵێت كه‌وا ئایینی ئیسلام له نێوان هه‌ژاری و كه‌سی هه‌ژاردا جیاوازی ده‌كات، هه‌ژاری له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه كێشه و قه‌یرانه و پێویسته رێگه‌ی لێ‌بگیردرێت و چاره‌سه‌ری بۆ دابنرێت و هیچ كات ئیسلام هانی تاكه‌كه‌كانی نادات به رازی بوون به هه‌ژاری و به‌مانه‌وه له ئاستێكی نزمی ژیاندا، به‌ڵكو هانیان ده‌دات له‌سه‌ر تێكوشان و هه‌وڵدان و به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین سامان و دارایی له ڕێگه‌ی حه‌ڵاڵ و دروسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی خۆش و شایسته بۆ خۆیان و كه‌سانی تریش دابینبكه‌ن، به‌ڵام له ئیسلامدا خودی كه‌سی هه‌ژار- دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵ و توانای خۆیداوه- جێی ڕێز و ته‌قدیره و به‌چاوێكی گه‌وره‌وه سه‌یر ده‌كرێت و ده‌بێت له لایه‌ن حوكمه‌ت و كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه یارمه‌تی بدرێت و، بگه‌یه‌نرێته ئاستێكی وا كه بتوانێت له ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌دا بژیت و له هه‌ژاری و نه‌داری رزگاری ببێت.