نووسینی: دكتۆر موسته‌فا مه‌حموود
وه‌رگێڕانی: میران مه‌جید
پێشتر به‌رده‌وام خه‌ونم ئه‌وه بوو كه ئافره‌تێكی ڕۆشنبیری زانكۆ بخوازم، له یه‌كتر تێبگه‌ین و به‌شداری ناڕه‌حه‌تییه‌كانم بكات، هه‌روه‌ها هاوشانم بووه‌ستێ له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ژیاندا .
ئه‌م خه‌ونه‌م به‌دی هات، به داخه‌وه !
ئافره‌تێكی سه‌یرم له په‌نای خۆمدا دۆزییه‌وه، ئافره‌تێك چوار ساڵی له كۆلێژی ئادابدا به‌سه‌ر بردبوو بۆ ئه‌وه‌ی فێری یه‌ك هونه‌ر ببێت؛ ئه‌ویش هونه‌ری خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر پیاودا .
قسه‌ی له ڕه‌سمیات ده‌كرد و شیكپۆش بوو، یاری گۆڵفی ده‌كرد و پیانۆی ده‌ژه‌نی و كتێبی ده‌خوێنده‌وه و گوێی به هیچ شتێك نه‌ده‌دا له دنیادا ...
ئه‌گه‌ر لێت بپرسیایه بۆ كوێ ده‌ڕۆیت و كه‌ی ده‌گه‌ڕێیته‌وه، لێوی پان ده‌كرده‌وه و سه‌رزه‌نشتی ده‌كردم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من متمانه‌ی پێ ناكه‌م، ئه‌گه‌ر متمانه‌شم پێی بكردایه سه‌رزه‌نشتی ده‌كردم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی غیره‌ی لێ ناكه‌م و وه‌كو پێویست لێی ناپرسمه‌وه! ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیشم بۆ ده‌رببڕیایه و غیره‌یشم لێ بكردایه، پێی ده‌وتم: با ببین به هاوڕێ... باشترین هاوسه‌رگیری ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر بناغه‌ی هاوڕێیه‌تی بنیات نراوه. ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌تیشم له‌گه‌ڵدا بكردایه فێری گرنگی جنسی ده‌كردم، ئه‌گه‌ر خوویشم بدایه‌ته جنس ده‌یوت: ئۆو! تۆ كه‌سێكی دوور له شارستانییه‌تی و به‌ربه‌ریت .
ئێمه له صه‌عید بووین ، به‌رده‌وام بۆڵه‌ی ده‌هات هه‌تا بار‌مان كرد بۆ قاهیره، ئێسته‌یش هه‌ر ده‌بۆڵێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت گه‌شت بكات بۆ ئه‌مریكا .
ئه‌و به‌رده‌وام كه‌سێكی به‌دبه‌خته، به ڕاده‌یه‌ك چاوبرسییه كه گه‌یشتووه‌ته پله‌ی نه‌خۆشی تیایدا. داوای هه‌موو شتێك ده‌كات ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی (دبلۆمه) له به‌شی ئینگلیزی له كۆلێژی ئاداب، نیوه‌ی ڕۆژ وه‌كو پیاو كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سه‌ره‌تای هه‌موو مانگێك له پڕ ده‌گۆڕێت بۆ كچی ماڵ و چاوه‌ڕێی به‌خششه. ماڵمان فه‌وزایه، چێشتلێنه‌ر و خزمه‌تكاری تێدایه، سه‌ره‌ڕای دایكیشم كه وه‌كو خزمه‌تكار و نه‌نكی مناڵه‌كان ئیشی ده‌كرد. دایكم ئێسته پیر بووه و گه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نێك كه پێویسته پشو بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌ندێ جار كۆمه‌ڵێ دیمه‌ن ده‌بینم له دڵه‌وه بێتاقه‌ت ده‌بم. دایكم ده‌بینم دوو منداڵی له باوه‌شدایه و خانمیش له دوای هاتنه‌وه له كار له‌سه‌ر جێگه درێژ ده‌بێت و، ڕۆژنامه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی به ده‌سته‌وه‌یه .
له ڕاستیدا بۆم ده‌ركه‌وتووه كه ژنه‌كه‌م به‌دبه‌خته و ئازار ده‌چێژێت .
ئه‌و نازانێت چی له خۆی، ڕۆشنبیرییه‌كه‌ی یاخود له من بكات... هه‌روه‌ها مانای ڕۆشنبیرییش نازانێت. به‌ڵام گوناهی من چییه؟ چاره‌سه‌رم چییه؟
*
گوناهی تۆ گوناهی ملیۆنان ژن و پیاوه... گوناهی ئه‌م نه‌وه نه‌گبه‌ته‌یه كه به خێرایی ده‌گۆڕێت و تووشی ڕاچڵه‌كانی توند ده‌بێت له لایه‌ن شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌وه كاتێك به خێرایی و به بێ له‌سه‌رخۆیی به‌ره‌و پێش ده‌چێت ...
ئافره‌تی ئه‌مڕۆ له به‌رانبه‌ر هه‌ڵچوونی ڕۆشنبیری و ئازادییه‌كی كتوپڕدایه. ڕاچڵه‌كاو و حه‌زه‌كانی په‌رشوبڵاون، نازانێت چی ده‌وێت، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش له یه‌ك كاتدا چه‌ندان داواكاری هه‌یه: گه‌شت و گه‌ڕان به چوارده‌وری دنیادا، خۆشه‌ویستی، جنس، سه‌ركێشی... ته‌نها سه‌ركێشی و بیریكردنه‌وه له ڕابردوو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕابردووه و، هه‌لهه‌له لێدان بۆ شتی تازه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تازه‌یه و، داوای هه‌زار شت ده‌كات و له به‌رانبه‌ریشدا هیچ شتێك پێشكه‌ش ناكات .
هه‌ستكردنی به مافه‌كانی زۆر زیاتره له هه‌ستكردن به ئه‌ركه‌كانی. هه‌ستكردنی به ئازادییه‌كانی زۆر زیاتره له هه‌ستكردنی به به‌رپرسیارێتییه‌كانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت .
له ڕاستیدا بۆ یه‌كه‌مجاره له قه‌فه‌ز دێته ده‌ره‌وه، بۆیه ته‌نها بیر له باڵڕاوه‌شاندن و فڕین ده‌كاته‌وه به‌هه‌ر چوار لادا .
چاره‌سه‌ریش پێكدادانه، هیچ ده‌رچه‌یه‌ك نییه له‌نێوانتاندا بۆ ئه‌وه‌ی توشی پێكدادان نه‌بن. مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ژنه ڕۆشنبیره‌كه‌تدا بگۆڕه بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناڕۆشنبیرێكدا و به‌توندی و به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی فێر بكه كه: مانای ڕۆشنبیری بریتییه له به‌رپرسیارێتی.