د.موسته‌فا مه‌حمود
و. ڕێناس ئه‌حمه‌د
له قورئاندا هاتووه كه تالووت له كاتی هێرشكردندا به سوپاكه‌ی ده‌ڵێت: (إِنَّ اللَّهَ مُبْتَلِیكُمْ بِنَهَرٍ فَمَنْ شَرِبَ مِنْهُ فَلَیْسَ مِنِّی وَمَنْ لَمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُ مِنِّی إِلَّا مَنِ اغْتَرَفَ غُرْفَةً بِيَدِهِ فَشَرِبُوا مِنْهُ إِلَّا قَلِیلًا مِنْهُمْ)، واته:( خودا به ئاوی ڕووبارێك تاقیتان ده‌كاته‌وه، جا ئه‌وه‌ی لێی بخواته‌وه، سه‌ربازی من نییه، هه‌ركه‌سێكیش لێی نه‌خواته‌وه، ئه‌وه سه‌ربازی منه، مه‌گه‌ر توینێتی زۆری بۆ هێنابێت و لوێچێك بخواته‌وه. هه‌موویان لێیان خوارده‌وه جگه له كه‌مینه‌یه‌كیان).
لێره‌دا سه‌ركه‌وتنی له مه‌یدانی جه‌نگدا به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر نه‌فسدا به‌ستووه‌ته‌وه. هه‌ركه‌سێك له‌و ئاوه بخواته‌وه، له شوێنكه‌وتووانی من نییه. سه‌ره‌ڕای تینوێتییش نابێت ئاو بخۆنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر تینوێتییش زۆری بۆ هێناون، ئه‌وه به ده‌ستتان ته‌نها گوێلێك بخۆنه‌وه.
ده‌ره‌نجامیش چی بوو؟
زۆربه‌یان له ئاوه‌كه‌یان خوارده‌وه، هه‌ندێكیان نه‌بێت.
ئه‌وانه‌ش كه‌مینه‌یه‌كن كه له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا درووشمیان: (به‌رگری له خوازراوه‌كانمان ده‌كه‌ین و، به‌رگه‌ی نه‌خوازراوه‌كانیش ده‌گرین)ه. دوو گوته، كه هه‌موو دونیایان تێدا كۆكراوه‌ته‌وه.
دونیا ئه‌و جۆگه‌ڵه‌یه‌یه كه به ژێرماندا ده‌ڕوات و، هه‌ر یه‌ك له ئێمه ئاوی لێ هه‌ڵده‌گۆزین، هه‌ندێكمان ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌ڵده‌گۆزین كه توینێتیمان بشكێت و، هه‌ندێكی تریشمان هه‌تا توانایان هه‌بێت هه‌ر هه‌ڵده‌گۆزن.
(فشربوا منه الا قلیلا منهم).
ئه‌و كه‌مینانه، ئه‌وانه‌ن كه خودا گه‌ردوونی چێكردووه تا هه‌ڵیانچنێت. له‌و زۆر و بۆره، ئه‌م كه‌مه جوێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌و بڕه كه‌مه جوێ ده‌كاته‌وه تا به به‌هه‌شتێكی به‌رینیان ئاشنا بكات كه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن. ئه‌و دوایشی له دونیادا چیلكه‌ی ئاگری شه‌هوه‌تن و، له قیامه‌ت داری نێو ئاگری دۆزه‌خن.
خودایه له‌وانه‌مان بگێڕی كه به‌رگری له خوازراوه‌كانمان ده‌كه‌ین و، به‌رگه‌ی نه‌خوازراوه‌كانیش ده‌گرین.