دكتۆر ئه‌حمه‌د ره‌یسونی
له عه‌ره‌بییه‌وه: میران مه‌جید
زیاتر له نیو سه‌ده‌یه وڵاتی سعوودیه‌ی عه‌ره‌بی به هۆی توانای دارایی و نه‌وته زۆره‌كه‌ی و، پێگه دینییهكهیهوه، توانیویه‌تی پێگه‌یه‌كی ڕۆشنبیری و ده‌عه‌ویی سیاسی وا به ده‌ست بهێنێت كه هه‌موو شتێك له‌ناو خۆیدا قوت بدات. ئه‌م پێگه‌یه به دنیادا و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش به جیهانی ئیسلامی‌دا درێژ بووه‌ته‌وه. به‌و هۆیه‌وه ئه‌وه‌ی ناوم ناوه (ئیسلامی سعوودی) بڵاو بووه‌ته‌وه و، وای لێ هاتووه زۆرێك له دینداران و بانگخوازان و شوێنكه‌وته‌ی بزاوته ئیسلامییه‌كان كاریگه‌ر بن به‌م شێوه (ئیسلامییه) به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان.
ئیسلامی سعوودی كامه‌یه؟
هه‌ندێك به (وه‌هابییه‌ت) ناوی ده‌به‌ن و، له ڕاستیشدا وه‌هابییه، به‌ڵام وه‌هابییه‌تی ئیسلامی سعوودی ده‌ستكاریكراو و تایبه‌ت.
هه‌ندێكیش ناوی ده‌نێن (سه‌له‌فییه‌ت) و، ئه‌ویش سه‌له‌فییه‌تێكی شێوێنراو و ملكه‌چكراو.
هه‌ندێكیش به (حه‌نبه‌لی) داده‌نێن، به‌ڵام حهنبهلییهتێكی نه‌جدی وشك.
هه‌ندێكیش شوێنكه‌وتوانی به ڕواڵهتگهرای تازه (الظاهریة الجدد) ده‌یانناسێنن و، ئه‌وه‌ش وایه، به‌ڵام ڕواڵهتگهراییهكهیان شێوێنراو و به سعوودی كراوه.
هه‌ندێكیش ده‌یانده‌نه پال (ئیبن ته‌یمییه) و، به‌ڵام ئیبن ته‌یمییه - لای ئه‌وانه‌ی كه پێی ئاشنان– گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ند و زوڵملێكراوه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه.
به هه‌ندێ وه‌سفی تریش ناسێنراوه، وه‌كو توندڕه‌وی و زیاده‌ڕه‌وی و (فیقهی ده‌شته‌كی) و (فیقهی دواكه‌وتویی) و، له ڕاستیدا (ئیسلامی سعوودی) له هه‌موو ئه‌م وه‌سفانه‌دا پشكی هه‌یه، به‌ڵام له پێكهاته‌كه‌یدا شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له تێگه‌یشتن و دینداریدا. پێكهاته‌یه‌كه له نێوان ڕه‌قی لم و شێی ڕیاڵدا و، له ژێر سێبه‌ری ئه‌م دوو شمشێره دهستلهملانهدا ڕێكخراوه، به ئاماژه‌ی ئال سعوود و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی.
مادام ئه‌م (ئیسلامه سعوودیه) تێكه‌ڵه و متوربهكراوه، سه‌رچاوه و بنه‌ماكانی جۆراوجۆره، با واز له نه‌سه‌به‌كه‌ی بێنین و بیخه‌ینه كه‌ناره‌وه و، باسی هه‌ندێ له تایبه‌تمه‌ندی و ئه‌و جیاوازییانه ده‌كه‌ین كه پێی ناسراوه و به هۆیه‌وه جیا ده‌بێته‌وه. هه‌ر بۆ زانیاری، هه‌ندێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژانی شێخ محمد عبدالوهاب و شێخ محمد بن سعوود، هه‌ندێكیشیان له سێبه‌ری (ده‌وڵه‌تی سعوودیه‌ی سێهه‌م)دا پێكهاتووه، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك عبدالعزیز و منداڵ و وه‌چه‌كانی، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه.
من ئێستا له باره‌ی ئه‌وه‌وه نادوێم كه ده‌كرێت پێی بوترێت باشییه‌كان یان سووده‌كان... هتد. به‌ڵكو قسه‌ی من له باره‌ی هه‌ندێ له‌و جیاكارییه خراپ و، دیارده زاڵانهیه له باره‌ی ئه‌م (ئیسلامه سعوودییه‌وه).
1- توندی و زبری، ئه‌مه سیمای دیاره: جیاوازی نییه له فكردا بێت، له حوكمه‌كاندا یاخود له به‌كارهێنانی وشه‌كاندا... هه‌تا وای لێهاتووه (سه‌له‌فی) یاخود (وه‌هابی) له‌به‌ر چاوی زۆربه‌ی خه‌ڵكدا بووه به سیمبولی توندڕه‌وی و ڕه‌قی و زیاده‌ڕه‌وی. تەنانەت لە مامەڵەی ئاسایی نێوان سعوودییەکاندا، یەکێك گیر بێت و زیادەڕەوی لە شتێکدا بکات پێی دەوترێت (لاتحنبلها)، واتە: وەکو سەلەفییە خۆبەحەنبەلیزانەکان مەبە لە توندی و زیادەڕەویاندا.
2- مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مسولماناندا و حوكمدان به سه‌ریاندا له ڕێگه‌ی ته‌كفیر و ته‌بدیع و به گومڕازانینیانهوه، گه‌ل و مه‌زهه‌ب و پێكهاته و تاكیش له‌مه پارێزراو نییه... به‌ڵكو ئه‌مه گه‌وره زانایانیشی گرتووه‌ته‌وه -كۆن و نوێ- ئه‌وانیش له بهگومڕادانان و ته‌بدیع و هێرشه‌كانیان سه‌لامه‌ت نین و، كار گه‌یشتووه‌ته كافركردنیشیان.
3- پشتبه‌ستن به توندی و شمشێر، سعوودیه له‌و ده‌وڵه‌ته یه‌كه‌مانه ده‌ژمیردرێت كه له كوشتن و ئازاردان و گرتن و بێسهروشوێنكردندا له پێشه‌وه‌یه و، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به ته‌واوه‌تی شه‌رعییه‌تدان و ئاسانكاری و بازارگهرمكردنی له لایه‌ن شێخه‌كانی (ئیسلامی سعوودی) و فه‌توا حازربه‌ده‌ست و ئامادهكانیانهوه ده‌كرێن. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه ئه‌و شه‌ڕه زۆرانه‌ی كه سعوودیه تێوه‌ی گلاوه و كردوویه‌تی له ڕابردوو و ئێستایشدا، هه‌مویان ڕوویان له مسولمانان بووه!
4- هه‌ڵگیرسانی فیتنه و ناكۆكی له‌نێوان مسوڵماناندا: شێخه‌كانی (ئیسلامی سعوودی) حاڵ و خوویان وه‌هایه كه هێرش بكه‌ن و ناكۆكی هه‌ڵبگیرسێنن، دژ به مه‌زهه‌به فیقهی و كه‌لامی و سۆفی و بزووتنه‌وه بانگخوازییه‌كان و، دژ به تاكتاكی زانا و بیرمه‌نده مسوڵمانه‌كانیش. به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و توانا دارایی و لۆجستییهیش كه هه‌یانه، توانیویانه فیتنه و ناكۆكی و دوژمنایه‌تی – فیقهی و عه‌قائیدی – بخه‌نه زۆربه‌ی مزگه‌وت و ماڵ و خێزانی مسوڵمانانه‌وه.
5- ئه‌مانه خه‌واریجن له‌سه‌ر ئوممه‌ت و زاناكانی، مهدخهلیشن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و زاڵماندا. كاتێك شێخه‌كان (ئیسلامی سعوودی) به توندڕه‌وی وه‌سف ده‌كرێن، ئه‌م وه‌سفه به ڕه‌هایی نییه، به‌ڵكو تایبه‌ته به زۆربه‌ی مسوڵمانانه‌وه، له عاده‌ت و عیبادهت و مامه‌ڵه‌كانیانه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ والی و حاكمه‌كاندا، عاده‌ته‌ن له‌وپه‌ڕی ئاسانكاری و ڕوخسهتهێنانهوهدان بۆیان. له لای ئه‌وان حاكم هه‌رچی بكات و هه‌رچی بڵیت و، هه‌رچۆن خراپ بێت و لادان و ئینحیرافی هه‌بێت، ته‌ئویلی بۆ ده‌دۆزنه‌وه و عوزر و ڕوخسه‌تی بۆ ده‌هێننه‌وه زیاتر له‌وه‌ی كه خۆی ده‌یه‌ویت. به شیوه‌یه‌كی گشتی: ئه‌وانه هه‌م خه‌واریج و هه‌م مه‌دخه‌لین له یه‌ك كاتدا. ئه‌وانه خه‌واریجی توند و دوژمنی سه‌رسه‌ختن، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئوممه‌ت و زاناكانی و كه‌سه بهرێزهكانیدا و، مه‌دخه‌لی زهلیلیشن، له‌گه‌ڵ حاكم و زاڵم و ئه‌و والییانهدا كه سه‌رچاوه‌ی ناز و نیعمهتهكانیانن.
تێك‌شكان: شێواز و هۆكاره‌كانی
ئیسلامی سعوودی كه له نیوه‌ی سه‌ده‌ی پێشودا بڵاو بوه‌وه و ده‌ركه‌وت، دوای چه‌ند ساڵێك چووه قۆناغی ناجێگیری و پووكانه‌وه و داوهشانهوه، پاشان له‌م قۆناغه‌ی دوایدا به شێوه‌یه‌كی خێراتر به‌ره‌و ئاوابوون و تێك‌شكان چوو.
ڕواڵه‌تی ئه‌و له‌ناوچوونه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زانراو و دیاره، هه‌ندێكی لێ باسده‌كه‌م:
1- پشتێكردن و ڕه‌تكردنه‌وه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری سعوودی و، گهنجهكانیشیانهوه به تایبه‌تی، بۆ ئه‌م فكره داخراو و تونده له لایه‌كه‌وه و، ئاسانكاری و ڕێخۆشكه‌ری بۆ زوڵم و گه‌نده‌ڵیش له لایه‌كی تره‌وه. ڕۆشنبیر و گه‌نجانی ئه‌مڕۆ وایان لێ هاتووه له‌باره‌ی دینه‌كه‌ی خۆیانه‌وه ده‌كۆڵنه‌وه و، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نموونه وه‌هابییه به سعوودیكراوه به دوای دینداری خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی زۆر ئاشكرا و زانراوه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ناو وڵاتی سعوودیه‌دا ده‌ژین، یاخود په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سعوودییهكاندا هه‌یه و گوێیان بۆ ده‌گرن. ئێسته له سعوودیه‌دا مه‌زهه‌به فیقهی و سۆفی و فیكرییه‌كان له ژیانهوهدان، كه پێشتر قه‌ده‌غه و ئیباده كرابوون.
2- ئه‌وه‌ی به‌م دواییانه هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن و شایه‌تحاڵه‌كان باسیان لێوه كرد، له‌وه‌ی كه هه‌ندێ له ده‌زگا ڕۆشنبیرییه سعوودییه‌كان پێی هه‌ستابوون له سووتاندنی چه‌نده‌ها ته‌ن له‌و كتێبانه‌ی كه سعوودیه به‌رده‌وام چاپ و بڵاویان ده‌كاته‌وه به جیهاندا، وه‌كو دانراوه‌كانی ئیبن ته‌یمییه و، مه‌وسوعه‌ی (الدرر السنیة في الأجوبة النجدیة) و هاوشێوه‌كانیدا. كاربه‌ده‌سته سعوودییه‌كان تووشی كێشه و ئیحراجی بوون له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م و بابه‌ته‌كانی خۆیاندا.
3- ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه به‌م دواییانه باسی كرد، له وته‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵی ڕووسیا24، له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه به هه‌زاره‌ها وتاربێژ و پیشنوێژیان لاداوه، به هۆی توندڕهوییانهوه و ده‌وڵه‌تیش له هه‌وڵی گۆڕانكاری ڕیشه‌یی و گشتگیردایه له‌سه‌ر پڕۆگرامه‌كانی خوێندن، بۆ رزگاربوونی له توندڕه‌وی.
هه‌رچۆنێك ئه‌م لێدوان و ئیجرائاتانه بخوێنیته‌وه، ده‌لاله‌ت له مایه‌پوچی و ئیفلاسی گه‌وره ده‌كه‌ن.
هۆكاره‌كانی ئه‌م تێكشكانه، له‌وانه:
1- هه‌ڵوێستی سعوودیه به‌رانبه‌ر به به‌هاری عه‌ره‌بی: كاتێك به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و یه‌كلاكه‌ره‌وه دژی وه‌ستایه‌وه، له یه‌كه‌م ساته‌وه، سعوودیه بوو كه پشتی (بن عه‌لی) گرت هه‌تا كۆتا چركه، پاشان دوای دۆڕان و ڕاكردنی په‌نای دا و، هه‌ر سعوودیه بوو به شێوه‌یه‌كی شێتانه پشتی (حوسنی موباره‌ك)ی گرت، هه‌ر سعوودیه بوو كه پشتگیری و پاره‌ی سه‌رف ده‌كرد _له‌گه‌ڵ حاكمی ئه‌بوزه‌بی_ بۆ كوده‌تاكردن به‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو (محمد مورسی) له میصردا. هه‌ر سعوودیه‌ش بوو كه ڕاپه‌ڕینی گه‌لی یه‌مه‌نی له بار برد.
2- چوونه ناو شه‌ڕ و دوژمنایه‌تییه‌كی هه‌ڵته‌كێنه‌ر له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه ئیسلامییه سونییه‌كاندا، كه به ئیسلامی سیاسی ناویان ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش به هاوكاری له‌گه‌ڵ حاكمی ئه‌بوزه‌بیدا به‌ڕێوه ده‌چێت. كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی كه پۆلێنی ئاشكرا و نائاشكرای زۆرێك له كه‌سایه‌تی و بزاوت و كۆمه‌ڵه بانگخوازی و خێرییه ئیسلامییه‌كان بكرێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تیرۆریستن، به‌وانه‌شه‌وه كه له ده‌وڵه‌ته ( ده‌سته‌خوشك و هاوڕێ)كانی وه‌كو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و كوه‌یت و قه‌ته‌ر و توركیادا، هه‌ن و كارده‌كه‌ن.
3- داڕمانی متمانه‌ی زانستی و ئه‌خلاقی دامه‌زراوه دینی و زاناییهكان له وڵاتی سعوودیه، به ڕوانین له هه‌ڵوێسته دژ به یه‌كه‌كانیان و، ئه‌و گوێڕایه‌ڵییه ڕه‌هایه‌ی بۆ سیاسه‌تی ڕه‌سمی سعوودی هه‌یانه، دواترین هه‌ڵوێستی سه‌یریان له‌م ڕووه‌وه: باسی حه‌رام و حه‌ڵاڵی شۆفێری ئافره‌تانه، هه‌روه‌ها لێدوانه عهیبهاوهرهكهی، كه له‌لایه‌ن شێخ عبدالرحمن السدیس ئیمامی حه‌ره‌می مهكییهوه ده‌رچوو، كاتێك سعوودیه و ئه‌مریكای به‌وه دانا، كه جیهان پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن به‌ره‌و ڕێگه‌ی ئاسایش و ئاشتی و... مامۆستای زانایانی هند زانای گه‌وره (سید سلیمان الندوي) وه‌ڵامیكی توندی دایه‌وه و ناوی نا ( الموقف الصریح فیما قاله السدیس من المدیح القبیح).
4- توندبوونه‌وه‌ی كوشتوبڕ و زوڵم و توندڕه‌وی، ئه‌مه‌ش ته‌نها دژی ئه‌و كه‌سانه نییه كه بیركردنه‌وه‌ی جیاواز یاخود سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی بێسه‌روبه‌ر و نه‌زانراو له زۆرێك له حاڵه‌ته‌كاندا به‌ڕێوه ده‌چێت و، زۆر له‌و كه‌سانه‌ش كه سه‌ر به ده‌وڵه‌ت و پشتگیر و بناغه‌ی دڵسۆزیشی بوون ده‌ستگیر كراون یاخود بێ سه‌روشوێن كراون... تا گەیشته ئه‌وه‌ی (ئوستاز جه‌مال خاسقجي) له‌م دواییانه‌دا ڕایگه‌یاند هیچ كه‌سێك له ئێمه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ سعوودیه، له كاتیكدا خۆی به درێژایی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك یه‌كێك بوو له دیارترین داكۆكیكاره‌كان له ئال سعوود و سیاسه‌ته‌كانیان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆی ڕایكردووه، له‌به‌ر هیچ شتێك نا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه گرتنه‌كان هۆكارێكی ڕوون و بیانوویه‌كی زانراوی نییه.