فیستیڤاڵی ڕه‌نگه‌كان، یان هولی فاگۆرا، یان "هۆلی"، فیستیڤاڵێكی میللی هیندۆسه‌كانه له به‌هاردا ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن و، له وڵاته‌كانی هیندستان، نیپاڵ، به‌نگلادش، سریلانكا و پاكستان‌دا هه‌یه. له هه‌ندێ شوێنیش‌دا پشووی خۆی هه‌یه و بگره له هه‌ندێ شوێندا دوو هه‌فته ئاهه‌نگه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌شدا ده‌كرێت كه جالیه‌ی هیندیی لێیه، له کیشوەرە جیاوازه‌كانی ئه‌فریقا و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا. ئه‌م فیستیڤاڵه زیاتر بۆ وه‌رزی چنینه‌وه و به پیتی زه‌وییه و خواحافیزییه له زستان و پێشوازییه له به‌هار، به‌ڵام ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كی ئایینی و ئه‌فسانه‌یی هه‌یه كه په‌یوه‌ندیداره به غیره‌ی خوایهكیانهوه كه ناوی كریشنا، یاخود شهیتانێكهوه كه له‌و نێوانه‌دا هه‌ندێ كوشت و بڕ ڕوویداوه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ بۆچوونی تری تایبه‌ت به سروشت. جاران له‌م بۆنه‌یه‌دا ڕه‌نگی جۆراوجۆر و سروشتی به‌كارده‌هێنرا، به‌ڵام له ئێستادا ڕه‌نگه‌كان له كه‌ره‌سته كیمیاوییه‌كان دروست ده‌كرێت كه هه‌ندێكیان زیان به‌خشه.
ئه‌م جه‌ژنه دوور و نزیك په‌یوه‌ندی نییه به گه‌لی كورد و فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری و بیروباوه‌ڕییه‌وه و ڕیشه‌یه‌كی ئایینیانه یان ئه‌فسانه‌ی هیندۆسه‌كانه. به‌ڵام بۆچی له كوردستاندا ده‌ویسترێت بره‌وی پێ بدرێت و بكرێته یه‌كێك له بۆنه دیار و به‌رچاوه‌كان كه به‌شێك له گه‌نج و لاوه‌كانی پێوه سه‌رقاڵ بكرێت؟ دیاره ئه‌وه زیاد له خوێندنه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵ ده‌گرێت، وه‌ك ئه‌گه‌ر له‌وانه:
1. سه‌رقاڵكردن و بێباككردنی به‌شێكی دیار له خه‌ڵكی له‌وه‌ی بیپه‌رژێته سه‌ر كێشه و گیروگرفته سه‌ره‌كییه‌كانی، به تایبه‌ت له ڕووی خراپئیداره‌دانی سیاسیی وڵاته‌وه. كه ئه‌م دیارده‌یه زۆرجار سیسته‌مه خراپ و خۆسه‌پێنه‌ره‌كان له ڕێگه‌ی بریكار و نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه بۆ شاردنه‌وه‌ی شكست یان سته‌مكاری و قۆرخكارییهكانیان په‌نای بۆ ده‌به‌ن، كاتی خۆی له دوای پرۆسه‌ی ئه‌نفال یه‌ك له ڕێ و شوێنه‌كانی به‌عس بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی سته‌مكارییه‌كانی، هێنانی راقیسه و بره‌ودان بوو به‌م دیاردانه تا خه‌ڵكی سه‌رقاڵ بكات. ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ هیندۆسه‌كان جه‌ژن و بیره‌وه‌ری بێت، بۆ ئێمه خوێندنه‌وه‌ی تری له‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ڵده‌گرێت.
2. بوونی فه‌راغێكی زۆری گه‌نجان و بێكاری و حه‌زی كپكراو، كه له‌م رێگه‌یه‌وه تهنفیسێكه و ڕەخساندنی ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وانه‌ی كاریان به‌م جۆره بۆنانه هه‌یه، چ وه‌ك خواستێكی ئاراسته‌كراو یاخود خواستی فه‌ردییانه‌ی جۆرێكی تایبه‌ت له گه‌نجان!
3. خواستێكی بازرگانی و پاره‌په‌یداكردن، چونكه ئه‌م جۆره بۆنانه ده‌رفه‌تێكی باشی بازرگانییه بۆ ئه‌وانه‌ی له پشته‌وه‌ی سازدانی ئه‌م بۆنانهوهن و دوور نییه كۆمپانیای تایبه‌تیشی بۆ دروست نه‌كرابێت!
4. بره‌ودان به رۆشنبیری و كه‌لتوور و جه‌ژنێكی هیندۆسه‌كان وه‌ك یه‌كێك له ئایینه بڵاوه‌كانی سه‌رده‌م، كه له‌م رێگه‌یه‌وه هه‌م ده‌ناسرێن و هه‌م دووریش نییه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م هه‌وادار یان شوێنكه‌وته‌یان بۆ په‌یدا ببێت، ئه‌مه ئه‌گه‌رچی كاریگه‌ری وه‌های نییه به‌ڵام لانی كه‌م جێی سه‌رنجه بۆ ئه‌وان، بڕواش ناكه‌م جالیه‌یه‌كی هیندۆسی هه‌بێت تا له پشته‌وەی ئه‌م دیارده‌یه بن!
5. ده‌رفه‌تێكه بۆ خۆشی ده‌ربڕین و ئاهه‌نگ گێڕان به هه‌موو ده‌لاله‌ت و واتاكانیهوه. به‌ڵام دیاره كه‌سانێك له پشتییه‌وه بۆ مه‌به‌ستی خۆیان جا چ بازرگانی بێت یان هه‌ر مه‌به‌ستێكی تر.
كێ فیستیڤاڵی ڕەنگه‌كان یان جه‌ژنی هوولیی پێ ناخۆشه؟
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ درا ئه‌م فیستیڤاڵه گرێدراوی كلتوور و دین و ڕۆشنبیری شوێنێكی تره كه لێره شوێنكه‌وته‌ی نییه، هاورده‌كردنی كلتووری تایبه‌تمه‌ندی گه‌ل و نه‌ته‌وه و ئاینه‌كانی تر ڕیكلامكردنێكی خۆڕاییه بۆ ئه‌وانی تر و كلتوور و رۆشنبیرییان، كه كه‌م گه‌ل و نه‌ته‌وه ئه‌م ڕیكلامه خۆڕاییه بۆ ئه‌وانی تر ده‌كه‌ن! ئه‌مه ئه‌گه‌ر خواست و ئه‌گه‌ره‌كانی تر له‌بیر بكه‌ین!
له لایه‌كی تره‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی بابه‌تی حه‌ڵاڵ و حه‌رام و بابه‌ته ئایینییه‌كان له لایان بایه‌خی هه‌یه، ئه‌م دیاردانه به هه‌ڕه‌شه ده‌بینن بۆ سه‌ر ئایین و ئه‌خلاق و به‌ها ئایینییه‌كانی كۆمه‌ڵگه، كه به‌شێكی دانه‌بڕاوی كۆی به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌شێك له‌وانه‌ی خه‌می پاراستنی مۆركی كوردایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه ئه‌م جۆره دیاردانه جێی نیگه‌رانییه لایان!
كێ ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی پێ خۆشه؟
بێگومان هه‌موو ئه‌وانه‌ی به مه‌به‌ست و مه‌رامێكی سیاسی و بازرگانی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و له پشته‌وه‌ی هاوردهكردنیدان، ئه‌م جۆره فیستیڤاڵ و بۆنانه‌یان پێ خۆشه! هه‌موو ئه‌وانه‌ش حه‌ڵاڵ و حه‌رام و به‌ها ئایینییه‌كان بایه‌خێكی نییه لایان، هانده‌ری زۆربوونی ئه‌م جۆره كه‌ش و بارودۆخه‌ن! حه‌تمه‌ن گه‌نج و لاوێكی زۆریش هه‌ن ئاگایان له پاڵنه‌ر و هانده‌ره‌كانی تر نییه و ته‌نها به‌سه‌ربردنی جه‌وێكی تایبه‌ت و دڵخۆشكه‌ریان مه‌به‌سته، خولیای ئه‌م جۆره كه‌ش و بارودۆخه‌ن! هه‌ندێ كه‌سیش هه‌ن ته‌نها وه‌ك دژایه‌تییه‌كی ته‌وژمی ئیسلامی و خواستی دیندارانه‌ی خه‌ڵك، ده‌یانه‌وێت پشتگیری ئه‌م جۆره فیستیڤاڵانه بكه‌ن و ڕه‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ن كه ڕه‌خنه له‌م جۆره كارانه ده‌گرن و، خۆیان ده‌كه‌نه داكۆكیكاری ئازادی و مافه‌كان، گه‌رچی دووریش نییه هه‌ندێكیان زیان و خراپییه‌كانی به‌باشی بزانن، ته‌نها له ڕووی عه‌ناد و سهركهشییهوه ده‌ستخۆشییان ئاراسته ده‌كه‌ن. بێگومان هه‌ندێكیش هه‌ن وه‌ك داكۆكیكردن له خواستی ئازادانه‌ی خه‌ڵك له‌م دیاردانه ده‌ڕوانن. من نامه‌وێ شیته‌ڵی ئه‌م جۆره بۆچوونانه بكه‌م، به‌ڵام حه‌زم كرد به‌خێرایی هه‌ندێكیان بخه‌مه‌ڕوو.
فیستیڤاڵی ڕه‌نگه‌كان، له نێوان ئازادی و ههڵوێستوهرگرتندا
ئێمه دوو ئاستمان هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بیروباوه‌ڕ و بۆنه و چالاكیانه‌ی له ژیاندا هه‌ن، هه‌ڵوێستێك كه قه‌زائی و وجودییه و، هه‌ڵوێستێك كه هه‌ڵقوڵاوی تێڕوانین و قه‌ناعه‌ت و بیروباوه‌ڕه. بۆ نموونه به لای منه‌وه مرۆڤ ئازاده خاوه‌نی چ قه‌ناعه‌ت و بیروباوه‌ڕێكه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕی و كوفریش بێت، به‌ڵام منێك كه قه‌ناعه‌ت و بیروباوه‌ڕم به ئیسلام هه‌یه وه‌ك كۆتا په‌یام، كوفرم پێ گه‌وره‌ترین تاوان و خراپه‌یه‌كه و هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌موان باوه‌ڕدار بن. باوه‌ڕم به‌وه‌یه هه‌موو خاوه‌ن دینێك ئازاد بێت له دینداری خۆیدا و دروشمه‌كانی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام قه‌ناعه‌تم پێی نییه وه‌ك ئایینێكی ڕاست و په‌یامێكی دروست، به‌ڵام ڕێگه له بوونی ناگرم كاتێك كه هه‌یه، مافه‌كانی ده‌پارێزم كاتێك منیش فه‌رمانڕه‌وا بم، به‌ڵام له ئاستی ته‌بشیر و بانگخوازی و فیكردا ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنم بۆئه‌وه‌ی بۆی بسه‌لمێنم كه ڕاستی و دروستییهكه له چیدایه و چۆن ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكات په‌یامی خودایی نییه. ده‌توانین ئه‌مه‌ش دابه‌زێنینه خواره‌وه بۆ كارێكی ناڕه‌وا و حه‌رام كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئاستی فه‌ردی و ته‌جاوزی ماف و سنووری خه‌ڵك ناكات به‌ڵام به زیان كۆتایی دێت.
هه‌ر دیارده‌یه‌كی خراپ دێته ئاراوه ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكه به‌وه‌نده‌ی له توانایدایه، كه لێره پیشاندانی زیان و خراپییهكانێتی، هه‌ڵوێستی خۆی بخاته ڕوو، هه‌موو ئه‌وانه‌شی له خه‌می ئایین و به‌ها و ئه‌خلاقی كۆمهڵگهكهیاندان، گرنگه به جوانترین شێوه ڕوونی بكه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ی ده‌كرێت هه‌م خوای گه‌وره پێی رازی نییه و هه‌م سه‌رچاوه‌ی زۆر گرفت و كێشه و سه‌رئێشه‌یه. ئه‌مه دابه‌زێنه سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ش هه‌ر دروسته، ئه‌م دیارده‌یه مرۆڤه‌كان تێكه‌ڵ به حه‌رام ده‌كات و دۆخێكی خراپ بۆ لاوه‌كان دێنێته ئاراوه كه به زیانیان كۆتایی دێت. بۆنه‌یه‌ك ده‌كات به كلتووری نه‌ته‌وه‌كه‌مان، كه نامۆیه پێی و تایبه‌تمه‌ندی گه‌ل و ئایین و كلتوورێكی تره، ئه‌مه جگه لەوەی کە په‌یامی سیاسییه‌كانیشه بۆ بێهۆشکردن و بهنجكردنی لاوان و هۆكاری كۆكردنه‌وه‌ی پاره و پووله بۆ به‌شێك له سه‌رمایه‌داره‌كان. هه‌موو ئه‌مانه و شتی تریش زیانی ئه‌م جۆره كارانه‌ن. دژایه‌تی ئه‌م كارانه‌ش ده‌بێت (بالحسنی) بكرێت نه‌ك بە جنێودان و بێدینكردنی ئه‌و لاوانه‌ی كه ده‌یه‌ها هۆكار پاڵنه‌ریانن بۆ تێكه‌ڵبوون به‌و دۆخه خراپانه، له‌وانه‌یه به‌شێكیشیان دڵته‌نگ بن دوای ئه‌نجامدانی و ویژدانیان ئازاریان بدات به‌و به‌شدارییه. باشترین كاریش دڵخۆشكردنی خه‌ڵكییه به به‌دیلی باش و به‌سوود، به ڕه‌خساندنی هه‌لی گونجاو بۆ كێشه و خواسته‌كانی خه‌ڵكی، به‌تایبه‌ت گه‌نجان. ژیانیش پڕیه‌تی له ململانێ، ئه‌میش یه‌كێكه له گۆڕه‌پانه‌كانی و ههركهسهیش به‌رپرسه له بژارده و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی و ئه‌وانه‌ی له سایه‌ی گوێڕایه‌ڵی ئه‌ودان.
سه‌رنج و قسه‌ی تر زۆرن له‌م باره‌یه‌وه بوترێت، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها وته‌یه‌ك ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م کە خه‌می دین و دینداری و ئه‌خلاقیاتی كۆمه‌ڵگه‌یانه، ڕێگه و پرۆژه‌كانی خێر و خزمه‌ت و دڵخۆشكردنی خه‌ڵك زۆر بكه‌ن، به‌تایبه‌ت گه‌نجان، چونكه ته‌نها وته و ئامۆژگارییهكانتان به‌س نین بۆ گێڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی له خراپه‌كاری، سه‌ریشم سوڕماوه له‌و دیندارانه‌ی له دژایه‌تی و كاردانه‌وه‌یان بۆ نه‌مه‌ت و شێوازی هه‌ندێ له دینداران، کە ده‌یانه‌وێت شه‌رعییه‌ت و ڕەوایهتی به‌م كارانه ببه‌خشن و به دیارده‌یه‌كی بێ كێشه ناوزه‌دی بكه‌ن. ده‌زانم ڕێگه و شێوازه‌كانی ئه‌وان چاره‌سه‌ر نین بۆ كێشه‌كان، به‌ڵام شێواز و هاندان و به‌رگرییه‌كانی ئێوەیش ئاسانكردن و ڕێگه‌خۆشكردنه بۆ دیارده‌یه‌كی نه‌شیاو و نادروست، هه‌ر بۆیه پێویسته هه‌ڵوێسته بكه‌ن له ئاستیدا و نه‌بنه به‌شدارێكی ناڕاسته‌وخۆ له‌و كارانه‌دا.