کۆرۆنا، دوژمنێک نییه و به‌س، په‌یامی گه‌وره‌ی تری پێیه! - به‌شی یه‌که‌م
نووسینی: قانع خورشید
فیکر
2020-03-20
کۆمێنت
4293 جار بینراوە
دیسان ئۆقره‌م لێ بڕاوه، هه‌ست ده‌که‌م پێشتر قسه‌ی
زۆرم مابوو و كات و تاقه‌تی نووسینیانم نه‌بوو. بیر ده‌كه‌مه‌وه چی بنووسم؟ بۆ
كێی بنووسم؟ له خۆم ده‌پرسم: كه‌س هه‌یه تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی مابێت؟ چ كه‌سێك
سه‌عاتێك كاتی خۆی به من ده‌به‌خشێت و گوێ بۆ قسه‌كانم ده‌گرێت؟ چما هیچ شتێكی
تازه ماوه پیاو بیڵێت! خۆم له‌گه‌ل خۆمدا ده‌كه‌ومه ناكۆكییه‌وه، هێشتا وه‌ڵامی
خۆمم نه‌داوه‌ته‌وه، ده‌نگی خشه و هاژه‌یه‌ك ده‌بیستم، ده‌چمه لای په‌نجه‌ره‌كه‌وه،
په‌رده‌كه‌ی هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه و جامه‌كه‌ی ده‌كه‌مه‌وه، ده‌ڕوانم، باران ده‌بارێت
و شنهبایهكیشی له‌ته‌كدایه، سه‌یری كاتژمێر ده‌كه‌م، دووی نیوه‌شه‌و لایداوه...
ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر
پرسیاره‌كانی خۆم و گومانه‌كانم شه‌نوكه‌و ده‌كه‌م. بیرم نایه‌ت هیچ كات ڕه‌شبینیم
به‌لاوه باش بووبێت، به خۆم ده‌ڵێم: وه‌ها بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه خوێنه‌ری جدی نه‌ماوه،
ڕه‌شبینییه‌كی ته‌واوه. له خۆم بێتاقه‌ت ده‌بم، بۆچی وا ده‌زانم كه‌س شت
ناخوێنێته‌وه؟ له خۆم ده‌پرسم: ئه‌گه‌ر وه‌هایه، ئه‌م گشت كه‌سه باش و جدییه،
ئه‌م هه‌موو گه‌نجه خوێنگه‌رمه‌ی ده‌تناسن، له كوێوه ناسیویانی و بۆچی زۆریان
له ئه‌ندازه‌ی شیاوی خۆت زیاتر خۆشیانده‌وێیت؟ بۆ ئه‌وه‌ی قسه و دوودڵیی خۆم
ببڕم، ده‌چمه ماڵپه‌ڕی هاوسانی و كرته له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی خۆم ده‌كه‌م،
(نووسین له سه‌رده‌می كۆرۆنادا)، ده‌بینم له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا 618 جار بینراوه.
نه‌فسم ده‌ڵێت ئه‌و ژمارانه ڕاست نین، زۆربه‌یان تازه‌كردنه‌وه و دووباره
ڕوانینن. په‌رچی ده‌ده‌مه‌وه: با نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌یش ڕاست بێت، تۆ ئاماده
نیت قسه بۆ 300 كه‌س بكه‌یت؟ چه‌ند جاران له‌ته‌ك یه‌ك مرۆدا به سه‌عات قسه‌ی
جدیت كردووه؟ خۆ به‌ته‌ما نیت ته‌واوی دنیا گوێت لێ بگرن! ئه‌م دهمهدهمێیه
درێژه ده‌كێشێت، له ده‌ست خۆم ماندوو ده‌بم... بیر له قسه‌كانی ئه‌مڕۆی مامۆستا
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌و به‌و هه‌موو سه‌رقاڵی و كاره‌یه‌وه و به‌و
ته‌مه‌ن و ئهركانهیهوه، ئه‌مڕۆ بۆچی تهلهفوونی بۆ من كرد و له پاڵ پرسینی
هه‌واڵی خۆم و ماڵ و نزیكانمدا، داوای لێ كردم بنووسم؟ بۆچی گوتی ئه‌ركی ئێوه‌ی
نووسه‌ره له‌م دۆخه‌دا ئه‌وی پێتان ده‌كرێت بیڵێن و درێغی نه‌كه‌ن؟ تۆ بڵێیت خوا
نهیخستبێته دڵییه‌وه منی كولبیر وادار بكات، وردتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بووه‌ستم
و قووڵتر لێی بفكرم؟ ئه‌گه‌ر وا نییه، بۆ جه‌ختی له‌سه‌ر باوه‌ڕ و خوا و جه‌نگی
نێوان ئیمان و ئیلحاد كرده‌وه؟
ده‌نگه‌ده‌نگ هه‌راسانم
ده‌كات، ده‌چم به دوای ده‌نگه‌كه‌دا، ده‌بینم ده‌رگه‌ی بهیتوونهكهمان نه‌گیراوه
و بایه‌كی زۆری لێوه دێت، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا كاره‌با له‌پڕ ببڕێت، دێم و
مۆبایله‌كه‌م له‌ته‌ك خۆمدا ده‌به‌م، چون له‌م وڵاته‌دا وایه، به با و باران و
گه‌رما و سه‌رما كاره‌با ده‌بڕێت! ده‌رگه‌ی بهیتوونهكه داده‌خه‌م، له شووشه‌كه‌وه
سه‌یرێكی ده‌ره‌وه ده‌كه‌م، كه‌شێكی سامناكه، باكه زۆر بووه و بارانه‌كه كه‌م.
دێمه‌وه و جگه له فه‌رمایشته‌كانی
مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین، بیر له دهمهتهقێكهی خۆم و دكتۆر هێمن ده‌كه‌مه‌وه،
بیرم بۆ لای گفتوگۆكه‌م له‌گه‌ل ڕێناس و جوتیار و نامهگۆڕێنهوهكانم وهل یووسف
مه‌لا خه‌لیلا ده‌چێت، دواتر قسه‌كانی حسێن مه‌لا حه‌سه‌نم دێته‌وه به‌رچاو كه
له مسنجهرهوه پێش كه‌مێك گوتنی... هه‌موو باسه‌كان له‌باره‌ی ده‌ستی غه‌یبه‌وه
بوون. له‌پڕ هه‌م بێتاقه‌ت ده‌بم و هه‌م خه‌نینه سه‌رم تێ ده‌كات. نووسینی براده‌رێكم
ده‌كه‌وێته‌وه یاد. ئه‌و، كه بێ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی بزانێت، زه‌مانێك خۆی لێ
بووبووه پارێزه‌ری قورئان و ده‌یویست له ده‌ستی دینداره‌كان ڕزگاری بكات و حه‌دیسی
پێغه‌مبه‌ر و ته‌فسیری زانایانی پازده سه‌ده‌ی پێشووی لێوه بكات، نوێژی نه‌ده‌كرد
و به گشت عه‌قڵێك نیازی بوو شه‌ریعه‌ت بۆ مه‌لا و سۆفی و موسڵمانان به‌گشتی ڕوون
بكاته‌وه(!) ئه‌م سوكراتهی كورد كه ته‌نیا سامانی مه‌عریفیی، هه‌ندێ نامیلكه‌ی
ئیسلامییه‌كان و گوێگرتن له چه‌ند خوتبه و موحازه‌ره‌یه‌كی په‌رته‌وازه‌یه، یه‌ك
دوو ڕۆژێك پێش ئێستا خۆی سه‌غڵه‌ت كردبوو و هاواری لێ هه‌ستابوو كه "خوا چ
كاری به مرۆڤه‌وه هه‌یه؟ خوا حه‌قی چییه كێ ده‌مرێت و كێ نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و
چی ڕووده‌دات و چی ده‌گوزه‌رێت؟!" ئه‌و بڕوای به خوایه‌ك هه‌بوو، وه‌ك چۆن
كارگه‌یه‌ك، سه‌عاتێك دروست ده‌كات و بڕێك یاسای بۆ داده‌نێت و قورمیشی ده‌كات و
ئیتر پاڵی لێ ده‌داته‌وه و خۆی ناكاته ساحێبی... بڕوای به خوایه‌ك هه‌بوو ڕێك
ئاوه‌ها گێتی بخولقێنێت و له‌وه مه‌زنتر بێت خۆی له ژیانی مرۆڤ هه‌ڵقورتێنێت!
بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ئه‌م ئاده‌میزاده بچووك و ترسنۆكانه، چۆن ئیلحادی خۆیان
له‌ژێر په‌رده‌یه‌كی چڵكندا ده‌پۆشن و چتۆ بێباوه‌ڕییان له خه‌ڵك ده‌شارنه‌وه!
لایه‌كه‌وه به‌زه‌ییم به دڵی له‌رزیو و ده‌روونی شێواویاندا دێته‌وه و لایه‌كیشه‌وه
لێیان تووڕه و بێزار ده‌بم. به خۆم ده‌ڵێم، باشه خۆ قورئان كه ئه‌مانه بۆ
شاردنه‌وه‌ی بێباوهڕییهكهیان سه‌ره‌تا و پێش په‌یداكردنی جورئه‌ت، ده‌یكه‌نه
قه‌ڵغان و سپهری خۆیان، لێوانلێوه له باسی ئاگایی خوا به ورد و درشتی گه‌ردوون
و ده‌ستتێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی ژیانی مرۆڤ، ئیتر چۆن ڕوویان دێت دڵی خۆیان به
قورئان خۆش بكه‌ن؟ هه‌رچه‌ند سه‌ری خۆم ههڵدهكڵاشم، وه‌ڵامێكی قایلكهرانهم چنگ
ناكه‌وێت.
ده‌مه‌وێت شتێك له‌م
باره‌یه‌وه بڵێم و جارێكی تر تووشی سه‌رئێشه ده‌بمه‌وه، ئاخر نازانم چۆن و له
كوێوه بۆی بچم؟ ئه‌گه‌ر بمه‌وێت هه‌ر به تێگه‌یشتنه‌كه‌ی خۆی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه،
زه‌مانێكی ده‌وێت تا بتوانم پهیامهكهمی پێ بگه‌یه‌نم، ئه‌گه‌ر گهرهكیشم بێت
له ڕێی قورئانه‌وه بۆی بچم، ئه‌وه ناچار ده‌بم ده‌یان، به‌ڵكه سه‌دان ئایه‌تی
بۆ بێنمه‌وه... دڕدۆنگ ده‌بم، ماوه‌یه‌ك ده‌ست له نووسین هه‌ڵده‌گرم، سه‌ری خۆم
به هه‌ردوو ده‌ست ده‌گرم، قژم هه‌ڵده‌گڵۆفم، باوێشك ده‌ده‌م، ئه‌م ئاژاژگهم هه‌واڵی
ماندووێتیم ده‌داتێ، مجێزم ده‌چێته سه‌ر خه‌وێكی كپ و ئارام. گورجێ بیرم ده‌چێته‌وه
بۆ ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا، ده‌چمه سه‌ر سایتی Worldometers.info، سه‌رم ده‌سوڕمێت،
له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر و نیودا 179 كه‌سی تر تووشی ئه‌م په‌تایه بوونه! ئێستا
ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته 198181 كه‌س، 7965 كه‌سی كوشتووه، به چركه
قوربانییه‌كانی زیاد ده‌كه‌ن، دوور نییه تا من ئه‌م نووسینه ته‌واو ده‌كه‌م 5000
كه‌سی تر بۆ تووشبووان زیاد بن! هه‌ر كه ئه‌مانه ده‌ڵێم، خه‌وه‌كه‌م ده‌ڕوات،
دووباره په‌نجه‌كانم كرته كرت ده‌كه‌ن و مێشكم ده‌بزوێت.
هه‌ر به‌ڕاست خوا كاری
به گه‌ردوون و ژیانی مرۆڤه‌وه نییه؟ هه‌ر به نموونه‌ی سه‌عاته‌كه -كه سه‌دان
ساڵ هه‌ندێ فه‌یله‌سووف ده‌یهێننه‌وه- قایل ده‌بم و ته‌نیا یه‌ك پرسیار ده‌كه‌م:
ئه‌و سه‌عاته ئه‌گه‌ر سبه‌ی ئاوی تێ چوو، یا پاتریی نه‌ما، یا كه‌وته نێو قوڕه‌وه،
یاخود توند كه‌وته خواره‌وه و به‌سه‌ختی دای به زه‌ویدا و خراپ بوو، خۆی وای
كردووه و حه‌وسه‌ڵه‌ی به‌سه‌رچووه و خراپ بووه یا ویستی دروستكهرهكه و شێوه‌ی
دروستكردنه‌كه‌ی وایه به‌و شتانه خراپ بێت؟ یانی نه‌ده‌كرا وه‌های بسازێنێت به‌و
شتانه تێك نه‌چێت؟ نه‌ده‌كرا به جۆرێك دروستی بكات هیچ له‌و مه‌سه‌لانه كاریگه‌رییان
له‌سه‌ر ئیشكردنی نه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر ده‌كرا و نه‌یكردووه، یانی هه‌رچی له‌و شتانه
ڕووبدات و ئه‌و سه‌عاته خراپ ببێت، هه‌ر كاری دروستكهرهكهیهتی، ده‌ی وه‌های
دانێ خوایش گه‌ردوون و مرۆڤی ئافراندووه و هه‌نێ یاسای بۆ داناون، كه به لادان
لێیان، كاول و وێران و ماڵخراپ ده‌بن، ئه‌مه ڕێك ناكاته‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌و وای لێ
كردوون؟ خوا له قورئاندا به‌ڕوونی ده‌فه‌رموێت: (ظهر الفساد في البر والبحر بما
كسبت أیدي الناس)، هه‌موو خراپه و گهنینهكان به‌هۆی كاری خه‌ڵكه‌وه‌یه، وه‌لێ
ئه‌وه خۆیه‌تی وه‌های ئیراده كردووه به فڵان كاری ئاده‌میزاد، فڵانه كاره‌سات
بقه‌ومێت. كه‌واته له نزمترین حاڵی تێگه‌یشتندا، ئه‌و خه‌ڵكه ڕهشۆكه كه بۆ
هه‌موو شتی ژیانیان پشت به خوا ده‌به‌ستن، له‌م فه‌یله‌سووفه بلیمه‌ته باشتر له
ژیان و یاساكانی گه‌یشتوون و خوایان چاكتر ناسیوه. ئاخر ئه‌وان ده‌زانن پشتبه‌ستن
و دوعا و چاكهكارییش به‌شێكه له‌و یاسا گشتییانه‌ی سروشتیان له‌سه‌ر وه‌ستاوه!
هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵده‌مژم،
بیرێك له دنیا ده‌كه‌مه‌وه، پێش چوار مانگ، گوزه‌ران و خۆهه‌ڵنانی مرۆڤ چۆن بوو
و ئێستا دۆخ چلۆنه! به‌زه‌ییم به خۆم و ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا دێته‌وه، بزه‌یه‌كی
تاڵ ده‌كه‌وێته كه‌ناره‌كانی لێومه‌وه، كه‌مێك له نووسین ڕاده‌وه‌ستم، قۆڵ و
كۆڵنج و په‌نجه‌كانم ده‌ته‌قێنم، به دوای شتێك‌دا ده‌گه‌ڕێم بیخۆم و تامی ده‌ممی
پێ خۆش بكه‌م. له‌نێو جانتای لاپتۆپه‌كه‌مدا چكلێتێك ده‌رده‌هێنم و ده‌یخۆم، دێمه‌وه
و ده‌نووسم...
قورئانه‌كه‌ی پاڵم كه
پارساڵ دكتۆر ئاڤای هاوڕێی دكتۆر هێمن به دیاری بۆی ناردبووم، ده‌كه‌مه‌وه، ده‌چێته
سه‌ر سووره‌تی (الأنعام)، لاپه‌ڕه‌ی 131 و 132، ئایه‌ته‌كانی 28 تا 44، ده‌خوێنمه‌وه،
لووتم ده‌ته‌زێت و فرمێسك ده‌زێته چاوانم. ده‌مه‌وێت گشت ئایه‌ته‌كان لێره‌دا
بنووسمه‌وه، بیر ده‌كه‌مه‌وه زۆره و نابێت، ئایه‌تێك وه‌ك هه‌وره‌تریشقه ڕامدهچهڵهكێنێت:
(قَدْ نَعْلَمُ
إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ فَإِنَّهُمْ لاَ يُكَذِّبُونَكَ
وَلَكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ: باش ده‌زانین ئه‌وه‌ی
ده‌یڵێن، دڵته‌نگت ده‌كات، ده‌ی دڵنیا به ئه‌وان تۆ به درۆ ناخه‌نه‌وه، به‌ڵكه
سته‌مكاران نكۆڵی له نیشانه‌كانی خوا ده‌كه‌ن). ماوه‌یه‌ك له ئایه‌ته‌كان ڕاده‌مێنم.
ئایه‌ته‌كانی 40 بۆ 44 ڕێك باسی ئه‌م دۆخه ده‌كه‌ن و وه‌ڵامی پرسیاری زۆریان
تێدایه: (قُلْ أَرَأَيْتَكُم إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ أَوْ
أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّهِ تَدْعُونَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ، بَلْ
إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِنْ شَاء وَتَنسَوْنَ مَا
تُشْرِكُونَ، وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَى أُمَمٍ مِّن قَبْلِكَ فَأَخَذْنَاهُمْ
بِالْبَأْسَاء وَالضَّرَّاء لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ، فَلَوْلا إِذْ جَاءَهُمْ
بَأْسُنَا تَضَرَّعُواْ وَلَكِن قَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ
مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ، فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِ فَتَحْنَا
عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُواْ بِمَا أُوتُواْ
أَخَذْنَاهُم بَغْتَةً فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ: بێژه ئه‌گه‌ر سزای خواتان بێته
سه‌ر یا ڕۆژی قیامه‌تتان لێ ڕابێت، ئاخۆ جگه له خودا هانا بۆ كه‌سی تر ده‌به‌ن؟
ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن... به‌ڵكه هه‌ر هانا بۆ خودا ده‌به‌ن، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بیه‌وێت،
ئه‌وی هاواری له ده‌ست ده‌كه‌ن، له‌سه‌رتانی لا ده‌بات و ئه‌و شت و كه‌سانه‌یش له
بیر ده‌كه‌ن كه ئێستا ده‌یانكه‌نه هاوبه‌شی خوا. هه‌ر به‌ڕاست بۆ گه‌لانی پێش
تۆیش پێغه‌مبه‌رانمان هه‌ناردن، ئیتر تووشی سه‌ختی و ناخۆشیمان كردن تا بلاڵكێنهوه.
چ ده‌بوو كه به‌ڵامان گه‌یشته گیانیان، بپاڕانایهوه؟ وه‌لێ ئه‌وان دڵیان ڕه‌ق
بووبوو و شه‌یتان، ئه‌وی ده‌یانكرد بۆی ڕازاندبوونه‌وه، كاتێكیش ئه‌و یادخستنهوانهیان
له بیر چوو، ده‌رگه‌ی هه‌موو شتمان به‌سه‌ردا كردنه‌وه، ئیتر هه‌ر كه دڵیان به‌و
به‌خششانه خۆش بوو، گورجێ و له‌پڕێكدا گرتمانن و تووشمان كردن، ئه‌وانیش یه‌كسه‌ر
هیوابڕاو بوون).
دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م
چه‌ند ئایه‌ته و ئه‌و ئایهتانهیشی باسی سه‌ربازه بێ‌شومار و نهدیتراوهكانی
خوا ده‌كه‌ن: (وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ ۚ وَمَا هِيَ إِلَّا
ذِكْرَىٰ لِلْبَشَرِ) (المدثر: 31) و (ثُمَّ أَنزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَىٰ
رَسُولِهِ وَعَلَى الْمُؤْمِنِينَ وَأَنزَلَ جُنُودًا لَّمْ تَرَوْهَا) (التوبة:
26)، بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه خوا له هیچ زه‌مان و قۆناغێكی مێژوویی‌دا له‌مه
زیاتر خۆی نیشان نه‌داوه، ئاده‌میزادیش له هیچ سه‌رده‌مێكدا له ئێسته زیاتر غه‌ڕا
و هار و بێ‌بڕوا نه‌بووه. دهفكرم و له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێم خواوه‌ندی مه‌زن له
قورئاندا به‌ڕوونی ده‌فه‌رموێت ئه‌م شتانه‌ی به‌سه‌ر بنیادهمیاندا دێنم، ته‌نێ بۆ
وهبیرهێنانهوهیانه، كه‌چی ئه‌م پارێزه‌رانه‌ی خوا ده‌ڵێن: نا، ئه‌و ناكرێت
كاری به ئێمه‌وه بێت و ئاگای لێمان بێت! به خۆم ئێژم: باشه ئه‌وه چ خوایه‌كه
به‌نده‌كانی خۆی نه‌ناسێت و باش و خراپیان به‌ره‌ڵا بكات و لایان لێ نه‌كاته‌وه؟!
سه‌ری خۆم ده‌خورێنم، به خۆم ئێژم چما ده‌كرێت له‌ته‌ك خوایهكدا ڕاز و نیاز بكه‌یت
و بیپه‌رستیت، كه دڵنیا بیت نه قسه‌ت ده‌بیستێت و نه وه‌ڵامت ده‌داته‌وه؟!
دواتر مێشكی خۆم ده‌گوشم، تا جیاوازییه‌ك له‌نێوان ئه‌م ئیمانه و بێئیمانیدا
بدۆزمه‌وه، وه‌لێ هیچم ده‌ست ناكه‌وێت و به دۆشداماوییهوه ده‌مێنمه‌وه!
په‌یجۆری هه‌واڵه‌كان ده‌بم،
ده‌بینم گشت جیهان شڵه‌قاوه، ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره مرۆڤخۆره‌كان ڕێك پێچه‌وانه‌ی
بڕوا و ئایدیای خۆیان هه‌نگاو ده‌نێن، بودجه بۆ میله‌ت سه‌رف ده‌كه‌ن و واده‌ی
خزمه‌تگوزاریی خۆڕایی ده‌ده‌نه گه‌له‌كانیان، بێ ئه‌وه‌ی بزانن یا به زانین و
ناچارییه‌وه بێت، خه‌ریكن سیسته‌می وڵات له سه‌رمایه‌دارییه‌وه ده‌گۆڕن بۆ
سۆشیاڵیزم، ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازییه زه‌به‌لاحه‌كان هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستێت و
تۆقینی خۆیان له خه‌ساری ملیاران دۆلار ڕاده‌گه‌یه‌نن، مرۆڤه سپی و قژزه‌رد و
چاوكاڵه‌كان وه‌ك هه‌مه‌ج په‌لاماری بازاڕ ده‌ده‌ن و له كێوی و شارنهدیو خراپتر
شت دهتهپێننه بنی ماڵه‌وه و فه‌رهوودی دوكانه‌كان ده‌كه‌ن و بۆ ئێمه‌ی خۆشباوه‌ڕی
خۆبه‌كه‌مزانی ده‌سه‌لمێنن ئه‌وان زۆر له خه‌ڵكه ڕه‌ش و دووره شارستانهتییهكان
خراپتر و ندیوبدیترن!
بیرم ده‌كه‌وێته‌وه
بانگی به‌یانی هێنده‌ی نه‌ماوه و نوێژی سوننه‌تی عیشا و ویترهكهم نه‌كردووه،
هه‌ڵده‌ستم و سه‌رێك ده‌كێشمه ده‌ره‌وه و له نمه‌بارانی ڕه‌حمه‌تی خوا ده‌نۆڕم،
ده‌سنوێژ ده‌شۆم و نوێژه‌كانم ده‌كه‌م، له نوێژدا ده‌پاڕێمه‌وه خوا به‌ڵامان له‌سه‌ر
هه‌ڵبگرێت و له ده‌رد و په‌تا دوورمان بخاته‌وه: (رَّبَّنَا ٱكْشِفْ عَنَّا
ٱلْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ).
هه‌ر له نوێژه‌كه‌دا
بیرم بۆ ئه‌وه ده‌چێت قورئان له ئه‌وه‌ڵ تا ئه‌خیری، به‌ڕوونی و به‌ئاماژه باسی
دوعایه، له سووره‌تی فاتیحه و (اهدنا الصراط المستقیم)ه‌وه تا سووره‌تی ناس و
(قل أعوذ برب الناس، ملك الناس، إله الناس...)، هه‌مووی جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر
گرنگی و پێویستبوونی نزا. باوه‌ڕم پته‌وتر ده‌بێت كه پاڕانه‌وه و دوعاكردن، به‌شێكه
له سیسته‌م و یاسای گه‌ردوونی، چۆن فیزیایی و سروشتناسهكان، له فیزیای كوانته‌مدا
ده‌ڵێن: جووڵه‌ی باڵی په‌پووله‌یه‌ك له‌م په‌ڕی دنیا، كاریگه‌ری له ته‌واوی ڕه‌وتی
جیهان ده‌كات و ڕه‌نگه ببێته هۆی سۆنامییهك له‌و په‌ڕی دنیا، هه‌ر ئاوه‌هایش
دین ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه دوعایه‌كی پاك و لهدڵهوهدهرچوو كار ده‌كاته سه‌ر
هه‌ر هه‌موو یاساكانی تری گه‌ردوون، ئیتر به‌چێژتر دوعا ده‌كه‌م و گه‌رمتر دهلاڵێمهوه
و له خوا ده‌خوازم به‌نده‌كانی وشیار و بێ‌دار بكاته‌وه و به‌ڵا و پهتامان له‌سه‌ر
لابه‌رێت.
هه‌ست ده‌كه‌م سه‌رم
قورس بووه، ئازاری ناوشانم جاڕسم ده‌كات، گوێم له ده‌نگی بانگی به‌یانییه،
مجێزم لێیه شتی تر بنووسم، وه‌لێ توانستم نه‌ماوه، بیر ده‌كه‌مه‌وه لێره‌دا ده‌ست
هه‌ڵبگرم و سبه‌ی ئه‌گه‌ر خوا ویستی لێ بێت، بێمه‌وه و درێژه به باسه‌كه بده‌م.
په‌نجه ده‌نێمه دوكمه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی لاپتۆپه‌كه‌دا و...
پێش نێوه‌ڕۆ له خه‌و هه‌ڵده‌ستم،
ده‌بینم وه‌ك چۆن شه‌و پێشبینیم كردبوو، كاره‌بای گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان خراپ بووه، كه‌شوهه‌وا
هه‌وراوییه و ماڵ تاریكونیتكه، هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ناو مناڵهكاندا بم و كه‌م تا
زۆر به ده‌میانه‌وه بم. نانی نیوه‌ڕۆ ده‌خۆم، كفته‌ی ماستمان هه‌یه و بۆ یه‌كه‌م
جاره چێشتی وا ده‌خۆم. به سایه‌ی كۆرۆناوه ژیانی خێزانی خۆشتر بووه و ماڵ و
مانه‌وه تێیدا، چون هۆیه‌كی ماقووڵی هه‌یه، چێژێكی زۆری په‌یدا كردووه. كابان
بیر له داهێنان ده‌كاته‌وه و هونه‌ره له‌بیركراوه‌كانی ده‌خاته‌وه گه‌ڕ. بیرم
بۆ ئه‌وه ده‌چێت ئه‌گه‌ر هه‌ور و باران نه‌بووایه، وه‌كو دوێنێ له‌ناو حه‌وشه و
له‌به‌ر ڕۆشنایی خۆردا نانمان ده‌خوار و تاوێكی تر به دڵی خۆم له باخچه بچووكه‌كه‌ی
حه‌وشه‌م ده‌ڕوانی و مناڵه‌كانم بۆ پشتشێلان و سهرڕوانین ده‌خسته كار!
نوێژی نیوه‌ڕۆ به‌جێ
دێنم، دوو سێ جارێك دێمه سه‌ره‌وه تا نووسینه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م، وه‌لێ هێشتا
ماندوێتیی شه‌وم نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه و له ترسی نه‌مانی شهحنیشدا ناوێرم دووباره
لاپتۆپه‌كه‌م ڕۆشن بكه‌م. هه‌ندێ ورده‌شت ده‌خوێنمه‌وه، سه‌یری مه‌سنجه‌ر و واتس‌اپ
و تلیگرامهكهم ده‌كه‌م، خه‌روارێك نامه و به‌سته‌رم له دنیایه‌ك دۆسته‌وه بۆ
هاتووه، زۆربه‌یان نوكته و ده‌ربڕینی غهمن له قاڵبی گاڵته‌دا. ڤیدیۆی ئه‌و گه‌نجه
ئێرانییه‌ی ناوی سرووشی ڕه‌زاییه كه هاوڕێم هیوا مه‌حموود بۆی ناردووم، ڕامده‌گرێت،
ده‌مخاته‌وه یادی عه‌لیڕه‌زا ئیفتیخاری و تاوێك به‌دیار ده‌نگ و ئاوازییانهوه
داده‌نیشم و چێژ له‌و گشت جوانییه‌ی گه‌رووی زێڕینیان ده‌به‌م.
سۆراغی ئاماره‌كان ده‌گرم،
سه‌یر و باوهڕپێنهكراون، كۆرۆنا واز له خه‌ڵكی ناهێنێت. لای خۆمان ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی
هاتوچۆ پێنج ڕۆژی تر درێژ ده‌كرێته‌وه، به‌م هه‌واڵه له‌وه دڵنیا ده‌بم مووچه
تا شه‌ش ڕۆژی تریش دابه‌ش ناكرێت، مانگ له‌م حكوومه‌ته‌ی ئێمه‌دا 45 ڕۆژه، هه‌وڵ
ده‌ده‌م ڕۆژه‌كان بژمێرم و بیدۆزمه‌وه كه چه‌ند ڕۆژه مووچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه،
وا ده‌بێته 40 ڕۆژ. له مێشكی خۆمدا به‌راوردی ده‌سه‌ڵاتی خۆمان و وڵاتانی تر ده‌كه‌م،
ده‌زانم زۆر له پاشهوهین، وه‌لێ له‌وه‌یش دڵنیام كه هیچ كوێی دنیا شامی شه‌ریف
نییه و وڵاتانی تریش كه‌ی بگاته گیانیان هه‌ر وان و وه‌ها ده‌كه‌ن. گورجێ فیكرم
ده‌چێته لای ئه‌و هه‌واڵه تۆقێنه‌رانه‌ی له ئیتالیاوه دێن، وا بڵاوه و وایش
ده‌زانم ڕاسته، له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌وێ چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشه به‌ته‌مه‌نه‌كان
ناكه‌ن و كه‌سانی سه‌رووی 60 ساڵ داخلی قاوش ناكه‌ن، چون جێگه‌یان نه‌ماوه و
ستافی پزیشكییش بڕوایان وه‌هایه ده‌رمان بۆ ئه‌مانه و ئه‌مانیش بۆ كۆمه‌ڵگه
بێسوودن!