خضر يان قەدەر؟
وەرگێڕانی: میران مەجید
فیکر
2021-01-31
کۆمێنت
2222 جار بینراوە
ئایا ڕۆژێک دەربارەى (خضر)ى
گەورەمان سه‌لامی خودای لێ بێت، هه‌ڵوێسته‌ت كردووه؟ ئایا پێغه‌مبه‌ره، پیاوچاكه،
زانایه یان چییه؟
بەوە تووشى سه‌رسووڕمان نەبوویت كه خوای گه‌وره زانست و ڕه‌حمه‌تی له پێغه‌مبه‌رێكی نێردراوی خۆی
زیاتر پێ به‌خشیوه؟
ڕۆژێک پرسیوته بۆچی پێشەوامان مووسا (سه‌لامی
خوای لێ بێت) ئه‌وه‌نده مكوڕ بووه بچێته
ئه‌و شوێنه‌ی كه به گه‌وره‌مان (خضر) دەگات سەلامی خوای لێ بێت؟ (وَإِذْ قَالَ
مُوسَىٰ لِفَتَاهُ لَا أَبْرَحُ حَتَّىٰ أَبْلُغَ مَجْمَعَ الْبَحْرَيْنِ أَوْ
أَمْضِيَ حُقُبًا: یادیان بهێنه‌ره‌وه ئه‌و كاته‌ی مووسا به هاوه‌ڵی لاوی خۆی
وت: من كۆڵ ناده‌م و ده‌ڕۆم، ئه‌گه‌ر چه‌ندان ڕۆژیشم پێ بچێت تا ده‌گه‌مه ئه‌و
دوو شوێنه‌ی كه دوو ده‌ریاكه به یه‌ک ده‌گه‌ن، یان ده‌گه‌مه ئه‌نجام، یان ماوه‌یه‌كی
زۆر ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێم).
هه‌روه‌ها بۆچی له‌ناو گشت پێغه‌مبه‌راندا تەنیا
مووسا دیاری كراوه كه گه‌وره‌مان خضر، ئه‌و خضرهی كه زاناتر و به‌ڕه‌حمتره،
ببینێت؟
بەدڵنیاییه‌وه ئه‌م چیرۆكه جیاوازه له
چیرۆكه‌كانی تر و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، چیرۆكی مووسا و به‌نده ساڵحهكه وه‌كو
چیرۆكه‌كانی تر نییه، بۆچی؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه تایبه‌ته به
زانستێكه‌وه كه له‌و زانستانه نییه پشتی به هۆكار به‌ستووه و، له‌و جۆره
زانسته‌ی پێغه‌مبه‌رانیش نییه كه پشتی به وه‌حی به‌ستووه، به‌ڵكو له‌م چیرۆكه‌دا
ئێمه له‌رانبه‌ر زانستێكداین كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر ئاڵۆزی هه‌یه. زانستی
قه‌ده‌ری باڵا، زانستێک كه به به‌ربه‌ستی چڕ ده‌وره دراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌ربه‌سته
چڕه شوێنی به‌یه‌كگه‌یشتن و كات و ناوه‌كه‌یشی گرتۆته‌وه (عَبْدًا مِّنْ
عِبَادِنَا: به‌نده‌یه‌ک له به‌نده‌كانمان)، ئه‌م به‌یه‌كگه‌یشتنه تایبه‌ت بووه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیارێک ده‌داته‌وه كه له دروستكردنی ئاده‌مه‌وه تا
كۆتایی دنیا، سه‌ختترین پرسیارێكه كه به
خه‌یاڵی مرۆڤدا دێت.
پرسیار: بۆچی خوای گه‌وره خراپه، هه‌ژاری،
ناڕه‌حه‌تی، جه‌نگ و نه‌خۆشییه‌كانی دروست كردووه؟ بۆچی منداڵه‌كان ده‌مرن؟
قه‌ده‌ر چۆن كار ده‌كات؟
هه‌ندێک وای بۆ چوون که ئه‌و به‌نده ساڵحه تەنیا
قه‌ده‌رێکی گۆیا(القدر المتكلم) بووه به‌و ئومێده‌ی که ببێته ڕێنماییکهرمان (فَوَجَدَا
عَبْدًا مِّنْ عِبَادِنَا آتَيْنَاهُ رَحْمَةً مِّنْ عِندِنَا وَعَلَّمْنَاهُ مِن
لَّدُنَّا عِلْمًا: له‌وێ به به‌نده‌یه‌ک له به‌نده‌کانی ئێمه ئاشنا بوون که
له ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆمان به‌هره‌وه‌رمان کردبوو و زانست و زانیاریی تایبه‌تی
خۆمان پێ به‌خشیبوو).
گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندیى قه‌ده‌ری گۆیایش
ئه‌وه‌یه که به ڕه‌حم و زانایه، واته ڕه‌حمه‌ته‌که پێش زانسته‌که که‌وتووه،
پێغه‌مبه‌ری مرۆڤیش مووسا، فه‌رمووی: (هَلْ أَتَّبِعُک عَلَىٰ أَن تُعَلِّمَنِ
مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًا: ئایا مۆڵه‌تم ده‌ده‌یت شوێنت بکه‌وم تا له‌و زانسته‌ی که
له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه فێر کراویت، منیش فێر بکه‌یت؟) قه‌ده‌ری گۆیایش خضر،
وه‌ڵامی ده‌داته‌وه: (إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا : به‌ڕاستی هه‌رگیز
تۆ نا‌توانیت له‌گه‌ڵ مندا خۆڕاگر بیت)، (وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَىٰ مَا لَمْ تُحِطْ
بِهِ خُبْرًا: ئاخر چۆن ده‌توانیت له‌به‌رانبه‌ر
شتێکدا خۆت بگریت که هیچ زانیارییه‌کت له‌باره‌یه‌وه نییه؟)
تێگه‌یشتن له قهدهرەکانی په‌روه‌ردگار له‌سه‌رووى
تواناکانی عه‌قڵی مرۆڤه‌وه‌یه و، توانای به‌رگه‌گرتنی ئه‌و دژیهکانهت نییه که
ده‌یانبینیت.
مووسا بەته‌واوی کونجکۆڵیى مرۆڤانه‌وه وه‌ڵام
ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رمووێت: (سَتَجِدُنِي إِن شَاءَ اللَّهُ صَابِرًا وَلَا
أَعْصِي لَكَ أَمْرًا: ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت ده‌مبینیت خۆڕاگر ده‌بم و له
هیچ فه‌رمانێکت ده‌رناچم).
لێره‌وه گرنگترین گه‌شتێک که تێمانده‌گه‌یه‌نێت
قه‌ده‌ر چۆن کار ده‌کات، ده‌ست پێ ده‌کات.
سواری که‌شتییه‌کی هه‌ژاره‌کان ده‌بن و خضر که‌شتییه‌که
کون ده‌کات، بیر له‌و ناڕه‌حه‌تییه بکه‌ره‌وه که تووشی ئه‌و هه‌ژارانه‌ی ناو که‌شتییه
کونکراوه‌که بووه، ناڕه‌حه‌تی و ترس و تۆقین و ملکه‌چی وا له مووسای مرۆڤ ده‌کات
که بفه‌رمووێت: (أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا
إِمْرًا: باشه ئاخر ئه‌وه تۆ ئه‌م که‌شتییه کون ده‌که‌یت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رنشینه‌کانی
نوقم بکه‌یت؟ سوێند به خوا به‌ڕاستی کارێکی ناشایسته‌ی گه‌وره‌ت کرد!) دەبینین سه‌رزه‌نشتی
قه‌ده‌ر دەکات ته‌واو به‌و شێوه‌یه‌ی که ئێمه ده‌یکه‌ین، منداڵم ناده‌یتێ بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌ڵکی تانه‌م لێ بده‌ن؟ کاره‌که‌م لێ دەستێنیتەوە بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژارم بخه‌یت؟ ده‌سه‌ڵاتم
لێ وەردەگرى بۆ ئه‌وه‌ی بێهێزه‌کان زه‌فه‌رم پێ ببه‌ن؟ خوایه ئه‌م هه‌موو ساڵه
زیندان بۆ؟ ئایا ئێمه شایسته‌ی ئه‌م هه‌موو سوکایهتییهین؟
(أَلَمْ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ
مَعِيَ صَبْرًا: پێم نه‌وتیت هه‌رگیز تۆ نا‌توانیت له‌گه‌ڵ مندا خۆڕاگر بیت؟) پێم نه‌وتیت
تۆ له‌وه که‌متریت که له قه‌ده‌ره‌کان تێبگه‌یت؟ دوای ئه‌وه‌ی که مووسا په‌یمانێکی
تازه‌ی پێ دایه‌وه له‌سه‌ر ئارامگری، به‌ڕێ که‌وتنه‌وه.
ئه‌م دوو پیاوه ده‌که‌ونه ڕێ، ئه‌و خضرهی که
خودا به‌ر له زانست به ڕه‌حمه‌ت په‌سنی داوه، منداڵێک دەکوژێت و ده‌ڕوات، مووسا
ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی که وه‌حیی بۆ دێت؛ تووڕه‌ییه‌که‌ی زیاتر ده‌بێت و، به زمانێکی
توند سه‌رزه‌نشتی ده‌کات (أقَتَلْتَ نَفْسًا زَکيَّةً بِغَيْرِ نَفْسٍ لَّقَدْ
جِئْتَ شَيْئًا نُّكرًا: سه‌یره! ئه‌وه بۆچی که‌سێکی بێگوناهت کوشت بێ ئه‌وه‌ی
تاوانێکی وه‌های کردبێت که شایه‌نی کوشتن بێت؟ به‌ڕاستی کارێکی ناپه‌سه‌ند و ناڕه‌وات
ئه‌نجام دا). کاره خراپه‌که‌ی پێشوو بوو به کارێکی زۆر خراپ.
ئه‌م وته‌یه هیی پێغه‌مبه‌رێکه که وه‌حیی
بۆ دێت، به‌ڵام به‌ته‌واوه‌تیش وه‌کو ئێمه مرۆڤه، هه‌مان سه‌رسامبوونی ئێمه‌ی هه‌یه،
خضر جارێکی دی ئه‌وه‌ی بۆ پاته ده‌کاته‌وه که (أَلَمْ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن
تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا: پێم نه‌وتیت هه‌رگیز تۆ نا‌توانیت له‌گه‌ڵ مندا خۆڕاگر
بیت؟) پاش ئه‌وه‌ی مووسا بۆ کۆتا جار به‌ڵێنی پێ دا که بێده‌نگ بێت و هیچ نه‌پرسێت،
که‌وتنه‌وه ڕێ، ده‌چنه لادێیه‌که‌وه و خضر ده‌ست به دروستکردنی دیوارێک ده‌کات
که ببێته پارێزه‌ری گه‌نجینه‌ی منداڵه بێباوکه‌کان، لێره‌دا مووسا خۆی بۆ
ناگیرێت و به ڕوویدا ده‌ته‌قێته‌وه، ئه‌و که‌سه‌یش که خوای گه‌وره حیکمه‌تی ڕوونکردنه‌وه‌ی
قه‌ده‌ری پێ داوه، پێش مووسا حیکمه‌تی قه‌ده‌رمان پێ ده‌ڵێت: (قَالَ هَٰذَا
فِرَاقُ بَيْنِي وَبَيْنِكَ ۚ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأْوِيلِ مَا لَمْ تَسْتَطِع عَّلَيْهِ
صَبْرًا: لێره به‌دواوه کاتی جیابوونه‌وه‌ی من و تۆیه، من تاوێکی تر تۆ له حه‌قیقه‌ت
و سه‌رئه‌نجامی ئه‌و شتانه‌ی که نه‌تتوانی ئارامیان له‌سه‌ر بگریت، ئاگادار ده‌کەمه‌وه.)
لێره‌وه حیکمه‌تی خودا، ئه‌و حیکمه‌ته‌ی هه‌تا
ڕۆژی قیامه‌ت له به‌شێکی حاڵی نابین، خۆی نمایان ده‌کات. خراپه به‌شه‌کی(نسبي)یه
و، تیگه‌یشتنی مرۆڤانه‌ی ئێمەیش له خراپه که‌موکورته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌که
بەتهواوهتی نابینین.
قه‌ده‌ر سێ جۆره:
خراپه‌یه‌ک ده‌بینیت وا ده‌زانیت
خراپه‌یه، لێ دوایی خوای گه‌وره بۆت ڕوون ده‌کاته‌وه که خێره، ئه‌وه‌ی که سه‌رنشینه‌کانی
که‌شتییه‌که وایان زانی خراپه‌یه، ده‌رکه‌وت خێره بۆیان، ئه‌مه جۆری یه‌که‌میانه
و له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا زۆر جار ڕێمان لێی ده‌که‌وێت و، هه‌ر یه‌که‌مان ده‌یان
نموونه‌ی وه‌هامان لایه.
جۆری دووه‌میان:
وه‌کو کوشتنی منداڵه‌که
وایه، خراپه‌یه‌ک ده‌بینیت و ده‌ڵێیت خراپه‌یه، به‌ڵام له ناواخندا خێره، به‌ڵام
خوای گه‌وره به درێژایی ته‌مه‌نت ئه‌مه‌ت بۆ ئاشکرا ناکات، به درێژایی ژیانت وا
ده‌زانیت که خراپه‌یه، دایکی منداڵه‌که زانیی چی ڕووی داوه؟ خضر هیچی پێ وت؟
وه‌ڵام نه‌خێره، بێگومان دڵی هاتۆته جۆش و
چه‌ندین شه‌وی به خه‌فه‌تی ئه‌و منداڵهوهی که ساڵانێک به‌خێوی کردووه و، له‌پڕ
پیاوێک دێت و ده‌یکوژێت و ده‌ڕوا، به‌ڕێ کردووه، بێگومان نەیشیزانیوە که
منداڵی دووه‌می له قه‌ره‌بووی یه‌که‌مدا پێ به‌خشراوه و، منداڵی یه‌که‌میشی خراپ
ده‌رده‌چوو (فَخَشِينَا أَن يُرْهِقَهُمَا طُغْيَانًا وَکفْرًا: ترساین له‌وه‌ی که
بەسهرکهشی و بێدینی و خوانه‌ناسی ماندوویان بکات)، لێره‌دا به‌لای دایکه‌که‌وه
ئێمه له‌ناو خراپه‌یه‌کی ته‌واوداین و، نایشتوانێت هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کی بۆ بکات
و، تا ڕۆژی قیامه‌تیش توانای لێکدانه‌وه‌ی ڕاستیی ڕووداوه‌که‌ی نییه. ئه‌وه ئێمه‌ین
که خێرا ئه‌م ڕووداوه ده‌خوێنینه‌وه و به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ ده‌بین، تەنیا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که ده‌زانین خضر بۆچی وای کرد، به‌ڵام ئه‌و نه ده‌یزانی و نه ده‌یشزانێت.
جۆری سێهه‌می قه‌ده‌ر که
گرنگترینیانه:
ئه‌و خراپه‌یه‌یه که بەبێ
ئه‌وه‌ی پێی بزانیت خوای په‌روه‌ردگار به لوتفی شاراوه‌ی خۆی لێتی دوور ده‌خاته‌وه،
ئه‌و خێره‌ی که خوای گه‌وره بۆی ناردویت و پێت نه‌زانیوه و پێشی نازانیت، ئه‌و
دوو منداڵه هه‌تیوه‌ی پیاوه ساڵحه‌که ده‌یانزانی که ئه‌و دیواره له پاشه‌ڕۆژدا
ده‌ڕووخێت؟ نه‌خێر. ده‌یانزانی که خوای گه‌وره که‌سێکیان بۆ ده‌نێرێت دیواره‌که
چاک بکاته‌وه؟ نه‌خێر. لوتفی شاراوه‌ی خودایان بینی؟ وه‌ڵامی یه‌کلاکه‌ره‌وه نه‌خێره.
مووسا نهێنیی دروستکردنی ئه‌م دیواره‌ی ده‌زانی؟ نه‌خێر. با به یه‌که‌وه بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ لای وته‌ی یه‌که‌می خضر(قه‌ده‌ری گۆیا): (إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِيَ
صَبْرًا: به‌ڕاستی هه‌رگیز تۆ نا‌توانیت له‌گه‌ڵ مندا خۆڕاگر بیت.)
ئه‌ی مرۆڤ تۆ نا‌توانیت له قه‌ده‌ره‌کانی خودا
تێبگه‌یت، وێنه‌که له ئاوه‌زی تۆ گه‌وره‌تره، په‌نا ببه‌ره به‌ر لوتفی شاراوه‌ی
خودا بۆ ئه‌وه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی ئه‌و قهدهرانهت هه‌بێت که تێ‌یان ناگه‌یت،
متمانه‌ت به خودا هه‌بێت قه‌ده‌رت هه‌مووی ده‌بێت به خێر، له ناخی خۆتدا بڵێ:
من له نهێنیی قه‌ده‌ره‌کانی خودا تێناگه‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خۆمدا کۆکم و له‌گه‌ڵ
ئه‌و ڕاستییەیشدا ده‌ستله‌ملان بووم که ناتوانم تێیبگه‌م، به‌ڵێ هه‌ر وه‌کو ئه‌وانه‌ی
ڕۆچوون له زانست‌دا(الراسخون في العلم) گومانم نییه که هه‌مووی له خوداوه‌یه،
هه‌ر کات گه‌یشتیته ئه‌م قۆناغه، ده‌گه‌یته به‌رزترین قۆناغه‌کانی باوه‌ڕ و
دڵنیایی، ئه‌مه ئه‌و قۆناغه‌یه که مرۆڤ له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو قه‌ده‌ره‌کانی
خوادا خۆڕاگر ده‌بێت، جا وه‌کو خێر یان شه‌ڕ له‌لای ده‌ربکه‌وێت، له هه‌موو کاتێکدا
شوکرانه‌ی خوا ده‌کات، تەنیا له‌م کاتەیشدا ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌یگرێته‌وه
(يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ: ئه‌ی خاوه‌نی دڵ و ده‌روونی پڕ له
ئارامی)، هه‌تا ده‌فه‌رمووێت: (وَادْخُلِي جَنَّتِي: بچۆره بهههشتهکهمهوه)،
سه‌رنج بده لێرەدا بۆ نه‌فسی موتمه‌ئیننه باسی حسێب و ئه‌شکه‌نجه ناکات.
له په‌یجی (دکتۆر محەمەد
عه‌لی سەلابی)یەوە وەرگیراوە.