هه‌ندێک که‌س به‌ڵگه به‌م ئایه‌ته پیرۆزه و هاوشێوه‌کانی
ده‌هێننه‌وه که گوایه مردوو گوێی له هیچ قسه‌یه‌ک نابێت، لێره‌دا مه‌به‌ستی من
ئه‌وه نییه که بیسه‌لمێنم مردوو ده‌بیستێت یان نا، ته‌نیا ده‌مه‌ویت بڵێم که
ئه‌م به‌ڵگه‌یه له شوێنی خۆیدا نییه له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه:
1.
ئایه‌ته‌که باسی گوێلێبوونی مردوو(سماع) ناکات، به‌ڵکو باسی پێبیستن(إسماع)ی
مردوو ده‌کات، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت (إنك لا تسمع الموتی: به‌ڕاستی تۆ نا‌توانیت
پێیان ببیستیت)، ئه‌م دوو واتایەیش زۆر جیاوازن.
2.
پێبیستنی ڕاستی -ئیتر بۆ مردوو بێت یان زیندوو- له توانای هیچ دروستکراوێکی خوادا
نییه، به‌ڵکو ئه‌وه شتێکه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاتی خوای په‌روه‌ردگاره‌وه، بۆیه
ئه‌گه‌ر بڵێیت: ( تۆ توانات نییه هیچ وته‌یه‌ک بئاخنیته گوێی زیندوو و مردووه‌وه)
ئه‌وه قسه‌یه‌کی ڕاست و دروستت کردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و زاته‌ی که وته‌کانی
تۆ به‌وانی دی ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا په‌روه‌دگاری باڵایه نه‌ک که‌سی دی.
3.
له کۆتایی ئایه‌ته‌که‌وه به ڕاشکاوتر ده‌فه‌رمووێت: (ولكن الله یسمع من یشا‌ء)، ئه‌مه‌یش
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئایه‌ته‌که مه‌به‌ستی پێبیستنه نه‌ک گوێلێبوون.
4.
کۆمه‌ڵێک ده‌قی قورئانی ترمان هه‌یه که جه‌خت له‌م واتایه ده‌که‌نه‌وه، له‌وانه
(إن الله یسمع من یشا‌ء وما أنت بمسمع من في القبور: به‌ڕاستی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، خوا
به هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت دهبیستێنێت -ڕاستی ده‌دات به گوێیدا- به‌ڵام تۆ
نا‌توانیت به مردووان ببیستێنیت).
5.
بیستن دوو واتای هه‌یه، یه‌که‌میان مانایه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه که بریتییه له بیستنی
ده‌نگ به ئامرازی بیستن که گوێیه، دووه‌م به مانای مه‌جازی دێت که بریتییه
له گوێڕایه‌ڵی و سوودوه‌رگرتن له قسه، وه‌کو چۆن به منداڵه‌که‌ت ده‌ڵێیت: قسه‌کانم
نابیستێت، تۆ مه‌به‌ستت ئه‌وه نییه که که‌ڕه قسه‌کانت ناژنهفێت، به‌ڵکو مه‌به‌ستت
ئه‌وه‌یه که گوێڕایه‌ڵت نییه و سوود له ئامۆژگارییه‌کانت وه‌رناگرێت.
قورئانی
پیرۆزیش له چه‌ندین ئایه‌تدا به ڕاشکاوی ئه‌م واتایه‌ی خستۆته ڕوو.
قورئان
جه‌ختی کردۆته‌وه که خوای گه‌وره په‌یامه‌که‌ی خۆی به کافرانی مه‌ککه ناگه‌یه‌نێت،
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (لو علم الله فیهم خیرا لأسمعهم ولو أسمعهم لتولوا وهم
معرضون: ئه‌گه‌ر خوا خێری تێدا به‌دی بکردنایه، ئه‌وه وای لێ ده‌کردن حه‌ق و ڕاستی
ببیستن، خۆ ئه‌گه‌ر خێریشیان پێ ببیستێت، ئه‌وه هه‌ر پشت له به‌رنامه‌ی خوا ده‌که‌ن
له کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه نه‌یارن) سورة الأنفال :23. هه‌روه‌ها له چه‌ند ئایه‌تێکی
تریشدا ده‌فه‌رمووێت که نابیستن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (ولا تكونوا كالذین
قالوا سمعنا وهم لا یسمعون: مه‌بن به‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانوت بیستمان و گوێڕایه‌ڵین،
له کاتێکدا ئه‌وان نابیستن) سورة الأنفال:21. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: ( فأعرض أكثرهم
فهم لا یسمعون: که‌چی زۆربه‌ی موشریکان پشتیان تێ کرد و نایبیستن) سورة فصلت: 4.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (أم تحسب أن أكثرهم یسمعون أو یعقلون إن هم كالأنعام بل هم أضل سبیلا: ئایا
وا ده‌زانیت ئه‌وان زۆربه‌ی ڕاستییه‌کان ده‌بیستن، یان بیر و هۆشیان ده‌خه‌نه کار؟
ئه‌وانه ماڵات نه‌بێت هیچی تر نین، به‌ڵکو له ماڵات گومڕاتریشن) سورة الفرقان: 44.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌زانین کافرانی مه‌ککه گوێیان له په‌یامی خودا بووه، خوای
گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (ویل لكل أفاك أثیم، یسمع ایات الله تتلی علیه ثم یصر مستكبرا
كأن لم یسمعها فبشره بعذاب ألیم: قوڕبه‌سه‌ری و هاوار بۆ درۆزن و بوختانچییان، هه‌یانه
گوێ ده‌گرێت بۆ ئایه‌ته‌کانی خوا كاتێک به‌سه‌ریدا ده‌خوێنرێته‌وه، که‌چی هه‌ر سوور
ده‌بێت له‌سه‌ر بێباوه‌ڕیی خۆی و خۆی به زل ده‌زانێت، هه‌ر وه‌ک نه‌یبیستبێت، جا
مژده‌ی سزا و ئازارێکی به‌ئێش بده به‌و که‌سانه.) سورة الجاثیة: 7-8.
له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌ویت که قورئان له هه‌ندێ
ئایه‌تدا بیستن بۆ کافران ده‌چه‌سپێنێت و، له هه‌ندیکی تریشدا ده‌فه‌رمووێت که
نابیستن!
که‌واته
چۆن ئه‌م گوێلێبوون و گوێلێنهبوونه به یه‌که‌وه کۆ بکه‌ینه‌وه؟! ئه‌مه له
لایه‌که‌وه، له لایه‌کی تریشه‌وه قورئان باسی ئه‌وه‌ی کردووه که پێغه‌مبه‌ر (دروودی
خوای لێ بێت) بەته‌نیا به ئیمانداران ده‌بیستێت و په‌یامه‌که‌ی به‌وان ده‌گه‌یه‌نێت.
خوای گه‌وره له سووره‌تی نه‌مل، له ئایه‌تی 81دا ده‌فه‌رمووێت: (إن تسمع إلا من
یؤمن بایاتنا فهم مسلمون)، هه‌روه‌ها هه‌مان ئایه‌ت له سووره‌تی ڕۆم، له ئایه‌تی53دا
دووباره ده‌کاته‌وه و، خوای گه‌وره باسی وته‌ی کافره‌کان و پهشیمانییهکانیانمان
بۆ ده‌کات له قیامه‌تدا و ده‌فه‌رمووێت: (وقالوا لو كنا نسمع أو نعقل ما كنا في
أصحاب السعیر: ئه‌گه‌ر ئێمه گوێمان بگرتایه و بیر و هۆشمان به‌کار بهێنایه، نه‌ده‌بووینه
نیشته‌جێی دۆزه‌خ.)سورة الملك: 10.
ئاشکرایه
بۆ ئه‌و که‌سه‌ی تۆزێ ئاوه‌زی بخاته کار که خوای گه‌وره مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه
ئه‌بوجه‌هل و ئیبنول موغه‌یره و ئه‌بوله‌هه‌ب که‌ڕ بوون و توانای بیستنیان نه‌بووه،
به‌ڵکو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که گوێرایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بیت) نه‌بوون
و، سوودیان له وته‌کانی وه‌رنه‌گرت.
له‌مه‌وه
که ڕوونمان کرده‌وه، ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و بیستنه‌ی خوا جێگری کردووه، جیاوازه
له‌و بیستنه‌ی که نه‌فیی کردووه، مه‌به‌ست به نه‌فیی بیستن له‌م ئایه‌ته‌دا که
ده‌فه‌رمووێت: (إنك لاتسمع الموتی)النمل: 80، بیستنی قبوڵکردن و به‌جێهێنانی فه‌رمانێکه
که سوود به خاوه‌نه‌که‌ی بگه‌یه‌نێت، کافر سوود له فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) وه‌رناگرێت، وه‌کو ئه‌و
مردووه‌ی که وه‌ڵامی ئه‌و که‌سه ناداته‌وه که بانگی ده‌کات و، وه‌کو ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یش
وه‌هایه که ته‌نیا ده‌نگ ده‌بیستێت و، له واتاکه‌ی ناگات.
شێخ
ئیبن ته‌یمییه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- کاتێک باسی ئه‌وه ده‌کات که مردوو ده‌بیستێت،
ده‌فه‌رمووێت: (مردوو هه‌رچه‌نده گوێی له قسه ببێت و له واتاکه‌یشی بگات،
ناتوانێت وه‌ڵامی بانگکهرهکهی بداته‌وه و، نایشتوانێت فه‌رمانه‌کان به‌جێ بگه‌یه‌نێت
و، له‌و شتانەیش دوور بکه‌وێته‌وه که لێی یاساغ ده‌کرێت، هه‌رچه‌نده گوێیشی له
قسه‌کان بێت و، واتاکەیشی تێبگات، هه‌ر وه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (ولو علم
الله فیهم خیرا لأسمعهم) سورة الأنفال: 23.
په‌راوێز:
الفتاوی الکبری لابن تیمیة (المتوفی: 728هـ)، دار الکتب
العلمیة، الطبعة الأولی: 1408هـ - 1987م: 3/62.
براتان:
د. عوسمان محه‌مه‌د غه‌ریب
26- ذو الحجة – 1442ک / 5/8/2021 ز.