پرسیار: له‌م زه‌مانه‌دا قسه‌گه‌لێكی زۆر ده‌رباره‌ی سیحر و ده‌ستوه‌شاندنی جنۆكه ده‌بیستین و، ده‌وترێت فڵانه كه‌س جنۆكه به‌سه‌ریدا زاڵ بووه و هه‌ڵیده‌سوڕێنێت و، چۆنی بوێت وه‌های پێ ده‌كات و، فڵان ئافره‌تیش هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به ویستی خۆی نییه. بۆچوونی به‌ڕێزتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته چییه؟
وه‌ڵام:
هه‌ندێك كه‌س ساحیره‌كانیان لێ بووه به خوا و، وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مانه گه‌ردوون هه‌ڵده‌سوڕێنن، ئه‌مه بیركردنه‌وه‌یه‌كی نادروسته و، هه‌شه بۆچوونی وه‌هایه كه جنۆكه‌كان زاڵن به‌سه‌ر مرۆڤدا، لێ من له قورئاندا شتێكی وه‌هام نه‌هاتۆته به‌ر چاو كه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جنۆكه مرۆڤ به‌كار ده‌هێنێت و سوار كۆڵی ده‌بێت و چۆنی بوێت ئاوا لێی ده‌خوڕێت وه‌كو هه‌ندێك كه‌س گومان ده‌به‌ن، گه‌ر شته‌كه وه‌ها بووایه، خوای گه‌وره مرۆڤی نه‌ده‌كرد به جێ‌نشین له‌سه‌ر زه‌ویدا، خوای گه‌وره مرۆڤی كرد به جێ‌نشین له‌سه‌ر زه‌ویدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جنۆكه‌كان پێش ئاده‌م شایه‌نی ئه‌وه نه‌بوون ببنه جێ‌نشین، بۆیه خودا ئاده‌می هێنا.
هه‌ندێك جار مرۆڤ له جنۆكه به‌هێزتره؛ گه‌وره‌مان سوله‌یمان به چوارده‌وره‌كه‌ی خۆی فه‌رموو: (قَالَ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَيُّكُمْ يَأْتِينِي بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِي مُسْلِمِينَ (٣٨) قَالَ عِفْرِيتٌ مِّنَ الْجِنِّ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ ۖ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ (٣٩) قَالَ الَّذِي عِندَهُ عِلْمٌ مِّنَ الْكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ۚ) [النمل: ٣٨ – ٤٠]. واته: (سوله‌یمان ڕوو به ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی وتی: ئه‌ی خه‌ڵكینه كامتان ده‌توانێت ته‌خته‌كه‌ی شاژنه به‌ڵقیسم بۆ بهێنێت پێش ئه‌وه‌ی بێن بۆ لام و ته‌سلیم ببن؟ دێوێك له په‌رییه‌كان وتی: من بۆت ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی ده‌وام ته‌واو ببێت و له جێی خۆت هه‌ستیت، به ڕاستی من بۆ ئه‌و كاره خۆم به به‌هێز و ئه‌مین ده‌زانم. به‌ڵام یه‌كێك له پیاوچاكان كه زانیاری له (نهێنییه‌كانی) كتێبی ته‌ورات هه‌بوو وتی: من بۆت ده‌هێنم به چاوتروكاندنێك).
ئه‌وه‌ی زانستی كتێبی هه‌بوو، یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی چوارده‌وری گه‌وره‌مان سوله‌یمان، واته مرۆڤ بوو، به‌ڵام زانستی له كن بوو، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ به هۆی زانسته‌وه له جنۆكه و دێ‌و و درنج به‌هێزتر ده‌بێت. بۆیه ئایدیای زاڵبوونی جن به‌سه‌ر مرۆڤدا له قورئان و سوننه‌تی دروستدا هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و، له زه‌مانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و هاوه‌ڵاندا ئاوها شتێك پێش نه‌هاتووه و، من پێشتریش له هه‌ندێك له فهتواكانمدا به‌رپه‌رچی ئه‌و كه‌سانه‌م داوه‌ته‌وه كه ده‌ڵین جن ده‌توانێت به‌سه‌ر مرۆڤدا زاڵ ببێت، ئه‌وانه‌شی كه ئه‌م ئایه‌ته ده‌كه‌ن به به‌ڵگه: (الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ۚ) [البقرة: ٢٧٥]. ئه‌مه هیچ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی تێدا نییه كه جنۆكه مرۆڤی ڕام كردبێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕووكه‌شی ده‌قه‌كه‌ش وه‌ربگرین، وشه‌ی (مس) به واتای زاڵبوون و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و چوونهناولاشه و گۆڕانكایكردن تێیدا نایه‌ت.
هه‌ندێكی تریش به‌م فه‌رمایشته‌ی په‌روه‌ردگار به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه: (وَاذْكُرْ عَبْدَنَا أَيُّوبَ إِذْ نَادَى رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الشَّيْطَانُ بِنُصْبٍ وَعَذَابٍ) [ص: ٤١]. لێره‌دا (مس) به مانای زاڵبوون و ڕامكردن نایه‌ت، په‌نا به خوا! به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه: شه‌یتان دژایه‌تی ده‌كرد له ڕێی وه‌سوه‌سه و په‌یام و وه‌همه‌وه به‌وه‌ی گوایه كه خودا لێی توڕه‌یه و وازی لێ هێناوه و، لێیت ده‌گه‌ڕێ تا له ناو نه‌خۆشی و ئازاردا بتلێیته‌وه و.....هتد، ئه‌مه واتای ئه‌و ناره‌حه‌تی و ئازاره‌یه كه ئایه‌ته‌كه مه‌به‌ستییه‌تی.
به بۆچوونی من: ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت شه‌یتان ئازاری خه‌ڵكێك یان خه‌ڵكانێك ده‌دات و، تووشی ئازار و نه‌خۆشیان ده‌كات جیاوازه له‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت: شه‌یتان یان جنۆكه به‌سه‌ر مرۆڤدا زاڵ ده‌بێت و هه‌ڵی ده‌سوڕێنێت و بۆخۆی ڕام ده‌كات، ئه‌م بانگه‌شه‌یه ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه و دژی چه‌ندین ڕاستی قورئانییه، له‌وانه:
خوا ڕێزی له مرۆڤ ناوه: (وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ) [الإسرا‌ء: ٧٠].
به‌جێنشینكردنی ئاده‌م و نه‌وه‌كانی له‌سه‌ر زه‌ویدا: (إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ۖ ) [البقرة: ٣٠].
ڕامكردنی گه‌ردوون به ئاسمان و زه‌وییه‌وه بۆ سودی مرۆڤ: (أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً ۗ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَابٍ مُنِيرٍ) [لقمان: ٢٠].
ئازادكردنی مرۆڤ له‌وه‌ی شه‌یتان به‌سه‌ریدا زاڵ ببێت، مه‌گه‌ر ته‌نها كه‌سانێك كه شوێنكه‌وته‌ی سهرلێشێواوییهكانی ئه‌و ببن: (إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ إِلَّا مَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْغَاوِينَ) [الحجر: ٤٢].
خوای گه‌وره له‌سه‌ر زمانی شه‌یتانه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا بۆمان باس ده‌كات: (وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ إِلَّا أَنْ دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِيۖ) [إبراهيم: ٢٢] . شه‌یتان بۆمان ڕوون ده‌كاته‌وه كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و سهرلێشواوانهدا بووه كه شوێنی كه‌وتوون و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میش ته‌نها ئه‌وه بووه كه وه‌سوه‌سه بخاته سنگیانه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌و فه‌رمایشته‌ی په‌روه‌ردگاره كه ده‌فه‌رمووێت: (دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِيۖ).
له ڕاستیدا له ده‌قه شه‌رعییه‌كانه‌وه له‌وه حاڵی بووین كه: ئه‌وه مرۆڤ بووه جنی ڕام كردووه و، یه‌ك ده‌قی شه‌رعی دروست و ڕاشكاومان نییه كه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جنۆكه مرۆڤی خستبێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه.
به‌ڵێ، لهقورئاندا خوێندوومانه‌ته‌وه كه جن بۆ سوله‌یمان ڕام بووه، كاتێك داوای ده‌سه‌ڵاتێكی له خودا كرد كه بۆكه‌سی تر له دوای خۆی ده‌ست نه‌دات، خودای گه‌وره‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه: (فَسَخَّرْنَا لَهُ الرِّيحَ تَجْرِي بِأَمْرِهِ رُخَاءً حَيْثُ أَصَابَ (٣٦) وَالشَّيَاطِينَ كُلَّ بَنَّاءٍ وَغَوَّاصٍ (٣٧) وَآخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِي الْأَصْفَادِ (٣٨) هَٰذَا عَطَاؤُنَا فَامْنُنْ أَوْ أَمْسِكْ بِغَيْرِ حِسَابٍ) [ص: ٣٦ – ٣٩].
له شوێنێكی تردا له باره‌ی سوله‌یمانه‌وه ده‌فه‌رمووێت: وَمِنَ الْجِنِّ مَنْ يَعْمَلُ بَيْنَ يَدَيْهِ بِإِذْنِ رَبِّهِ ۖ وَمَنْ يَزِغْ مِنْهُمْ عَنْ أَمْرِنَا نُذِقْهُ مِنْ عَذَابِ السَّعِيرِ (١٢) يَعْمَلُونَ لَهُ مَا يَشَاءُ مِنْ مَحَارِيبَ وَتَمَاثِيلَ وَجِفَانٍ كَالْجَوَابِ وَقُدُورٍ رَاسِيَاتٍ ۚ اعْمَلُوا آلَ دَاوُودَ شُكْرًا ۚ وَقَلِيلٌ مِنْ عِبَادِيَ الشَّكُورُ (١٣) فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ الْمَوْتَ مَا دَلَّهُمْ عَلَىٰ مَوْتِهِ إِلَّا دَابَّةُ الْأَرْضِ تَأْكُلُ مِنْسَأَتَهُ ۖ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ الْجِنُّ أَنْ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ الْغَيْبَ مَا لَبِثُوا فِي الْعَذَابِ الْمُهِينِﱠ [سبأ: ١٢ – ١٤].
بنواڕه: چۆن به‌رده‌وام خزمه‌تی سوله‌یمانیان كردووه تا ماوه‌یه‌كی زۆر، له كاتێكدا سوله‌یمان مردبوو و، ئه‌وانیش به مه‌رگه‌كه‌یان نه‌زانی بوو! ئه‌مه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه جنۆكه‌ش وه‌كو مرۆڤ غه‌یب نازانن و، ناتوانن سنوره‌كانی تێ بپه‌ڕێنن.
هه‌روه‌ها له چیرۆكی گه‌وره‌مان سوله‌یمان له‌گه‌ڵ شاژنی سه‌به‌ئدا كه له سوره‌تی نه‌ملدا خوای گه‌وره بۆمان باس ده‌كات، ئه‌وه‌مان زانی كه: بڕێك مرۆڤ – ئه‌وانه‌ی كه خودا هه‌ندێك توانا و ده‌ه‌سڵاتی تایبه‌تیان پێ ده‌به‌خشێت- له دێوه جنه‌كان به‌هێزترن.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی په‌روه‌ردگارمان له باره‌ی گه‌وره‌مان سوله‌یمان و شاژنی سه‌به‌ئه‌وه خوێنده‌وه كه ده‌فه‌رمووێت: (قَالَ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَيُّكُمْ يَأْتِينِي بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَنْ يَأْتُونِي مُسْلِمِينَ (٣٨) قَالَ عِفْرِيتٌ مِنَ الْجِنِّ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَنْ تَقُومَ مِنْ مَقَامِكَ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ (٣٩) قَالَ الَّذِي عِنْدَهُ عِلْمٌ مِنَ الْكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَنْ يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِنْدَهُ قَالَ هَذَا مِنْ فَضْلِ رَبِّي) النمل: [38– 40]. له راستیدا بینیمان كه چۆن دێوێكی جن نه‌یتوانی ته‌ختی شاژنی یه‌مه‌ن بهێنێت بۆ شام پێش ئه‌وه‌ی سوله‌یمان له ته‌ختی پاشاییه‌كه‌ی هه‌ڵبستێ ئه‌و ڕۆژه، له كاتێكدا ئه‌وه چه‌ند سه‌عاتێكی ده‌ویست. به‌ڵام له‌و دانیشتنه‌دا كه‌سی وه‌های تیدا بوو كه خاوه‌نی زانستی كتێب بوو، پێی وت: من له چاوتروكاندنێكدا بۆت ده‌هێنم، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره ده‌كات ده‌بێت هه‌ر مرۆڤ بێت، مادام ئه‌و كه‌سه‌ی تر جنۆكه بوو، هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌ش ناكرێت كه مه‌لائیكه‌ت بوو بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌ی سوله‌یمان له‌گه‌ڵ ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی چوارده‌وریدا بووه، كه ئه‌وانیش له جنۆكه و مرۆڤ پێكهاتبوون، مه‌لائیكه هیچ ناوی له گۆڕێ‌دا نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره مه‌لائیكه‌تی بۆ ڕام نه‌كردبوو، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَحُشِرَ لِسُلَيْمَانَ جُنُودُهُ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ وَالطَّيْرِ فَهُمْ يُوزَعُونَ) [النمل: ١٧]. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه مرۆڤ پێش جن ده‌كه‌وێت به هۆی زانسته‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه جن توانای خۆشاردنه‌وه و شێوه‌گۆرین و ئه‌و شتانه‌ی هه‌یه. له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا بینیومانه كه مرۆڤ به هۆی زانسته‌وه توانیویه‌تی هێزه سروشتییه‌كان له سودی خۆی به‌كار به‌رێت و، شتی سه‌رسوڕهێنه‌ری وه‌ها دابهێنێت كه له موعجیزه‌وه نزیكه و، نه‌شمان بیستووه كه جن شتی وای كردبێت.
هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش له ده‌قه‌كانی قورئانه‌وه تێگه‌یشتووین كه: مرۆڤ جنی رام كردووه و، هه‌روه‌ها له كتێبی ڕاستی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆشمانه‌وه بینیومانه كه خه‌ڵكی وا هه‌بووه جنۆكه‌ی بۆ سودی خۆهی به‌كار هێناوه. ته‌نانه‌ت ڕووداو و شتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی وه‌هامان بیستووه كه خه‌ڵكی به چاوی خۆیان دیویانن، ده‌گونجێ خه‌ڵكانێك باوه‌ڕیان پێ نه‌كه‌ن، به‌ڵام شایه‌ته‌كان ڕاست و باوه‌ڕپێكراون و به چاوی خۆیان ئه‌و شته سه‌یرانه‌یان بینیوه و، چه‌ندین جاریش له به‌رده‌میاندا دووباره بۆته‌وه.
ئێسته ده‌بیستین خه‌ڵكانێك هه‌ن كلینیكان داناوه بۆ ده‌ركردنی دێ‌و و درنج و جنۆكه له مرۆڤ، ئه‌مه‌ش نه له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و نه له‌گه‌ڵ نه‌قڵ و نه له‌گه‌ڵ پێشینانیشدا یه‌ك ناگرێته‌وه، ئیتر بۆچی ئێمه‌ی مسوڵمان ته‌سلیمی ئه‌م خه‌یاڵاتانه ببین كه جنۆكه ده‌ستمان به‌سه‌ردا ده‌گرێت و، ئێمه سیحرمان لێ كراوه؟!
هه‌ندێک كه‌س كه ڕێیان لێ ده‌گیرێت و له كارێكدا سه‌ركه‌وتوو نابن، خێرا هۆكاره‌كه‌ی ده‌ده‌نه پاڵ سیحر و چاوپیسی. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر نێوانی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا ته‌واو نه‌بێت و، نه‌توانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی بكات، ده‌ڵێت: كه‌سێك له‌م نێوانه‌دا سیحری كردووه، هه‌روه‌ها ژن كاتێك مێرده‌كه‌ی ژنی به‌سه‌ردا ده‌هێنێت ده‌ڵێت: سیحرم لێ كراوه. یان كاتێك كه‌سێك پرۆژه‌یه‌كی بازرگانی ده‌كات و زه‌ره‌ر ده‌هێنێت یان منداڵه‌كه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌رناچێت....هتد.
ئه‌و كه‌سانه بیریان ده‌چێته‌وه كه ئه‌و هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كه‌ی بووه‌ته هۆی ئه‌م ئه‌نجامانه، بهێننه‌وه پێش چاوی خۆیان و، ئه‌وه‌نده نه‌یده‌نه پاڵ سیحر و ده‌ستلێوه‌شاندن و حه‌سودی و چاوپیسی.
من ده‌ڵێم: ئه‌م شتانه خه‌یاڵاتن، ئه‌وه‌شی كه ده‌ڵێت خۆم به‌سه‌رمدا هاتووه درۆ ناكات، به‌ڵام تووشی خه‌یاڵپڵاوی و زیاده‌ڕه‌وی بووه له سیحر و كاریگهرییهكانیدا.
به‌ڵێ سیحر بوونی هه‌یه به‌ڵام كه‌مه و، من له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئه‌وانه‌دام كه پێیان وایه سیحر كاریگه‌ری نییه و، ده‌ڵێن: سیحر ته‌نها دروستكردنی خه‌یاڵه و، به‌ڵگه‌ش به‌م ئایه‌ته ده‌هێننه‌وه: (قَالَ أَلْقُوا فَلَمَّا أَلْقَوْا سَحَرُوا أَعْيُنَ النَّاسِ وَاسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَاءُوا بِسِحْرٍ عَظِيمٍ) [الأعراف: ١١٦]. هه‌روه‌ها حه‌زره‌تی مو‌سا ده‌فه‌رمووێت: (قَالَ بَلْ أَلْقُوا فَإِذَا حِبَالُهُمْ وَعِصِيُّهُمْ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ مِنْ سِحْرِهِمْ أَنَّهَا تَسْعَى) [طه: ٦٦]. ده‌ڵێن ساحیر گۆچان و حه‌بل ناگۆڕێت بۆ مار، به‌ڵكو ته‌نها خه‌یاڵێكه و بۆ ئێمه‌ی دروست ده‌كات. (واته ئه‌سڵی ماده‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت).
وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌درێته‌وه كه له قورئاندا هاتووه سیحر ده‌بێته هۆی جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد له یه‌كتر و، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش خوا فه‌رمان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات كه په‌نا بگرێت به خوا له ساحیره‌كان: (وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ) [الفلق: ٤]. به‌ڵام كێشه‌كه له فراوانكردنی چوارچێوه‌ی سیحر و ئه‌وه‌دایه كه هه‌ر ڕووداوێك كه ڕوو ده‌دات بیده‌یته پاڵ ئه‌وه، ئیتر كارێك ده‌كه‌ین كه هه‌ر شتێك سیحرێكی له پشته‌وه‌یه و، هه‌ركه‌س نه‌خۆشییه‌كی نه‌فسی ده‌ماری په‌رتبوونی كه‌سایه‌تی هه‌بوو ئیتر ئه‌وه جنۆكه ده‌ستی لێوهشانووه، وه‌كو ئه‌وه‌ی خوا جنۆكه‌ی به‌سه‌ر مرۆڤدا زاڵ كردبێت، نه‌خێر ئه‌مه‌هیچ راست نییه.
هه‌موو ئه‌وه‌ی له قورئاندا هاتووه ئه‌وه‌یه كه خودا ده‌فه‌رمووێت: (الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ۚ) [البقرة: ٢٧٥]. ئایا ئه‌مه له دنیادایه؟ یان له دواڕۆژدایه؟ ڕوونه كه له دواڕۆژدایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وایشی دابنێین كه له دنیادایه ئه‌وه (مس) ئه‌وه نییه كه مرۆڤ بۆ جنۆكه ڕام بووبێت و زاڵ بوو بێت به سه‌ریدا، ده‌كرێت شه‌یتان مه‌سی مرۆڤ بكات وه‌كو گه‌وره‌مان ئه‌یوب ده‌فه‌رمووێت: (أَنِّي مَسَّنِيَ الشَّيْطَانُ بِنُصْبٍ وَعَذَابٍ) [ص: ٤١]. وه‌سوه‌سه بۆ مرۆڤ دروست ده‌كات، هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره له زمانی شه‌یتانه‌وه ده‌فه‌رمووێت: (وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ إِلَّا أَنْ دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِيۖ) [إبراهيم: ٢٢] . ئه‌وه ده‌سبه‌سه‌ردا گرتنه، ئه‌و وه‌سوه‌سه‌یان بۆ دروست ده‌كات و ئه‌وانیش گوێی بۆ شل ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌وه‌ی سوار كۆڵیان ببێت و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرێت و، به ناوی مرۆڤه‌كه‌وه قسه بكات و، زمانی مرۆڤه‌كه به نوێنه‌ری ئه‌وه‌وه بگه‌ڕێت. زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له باره‌ی كاریگه‌ری جن و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌وترێت، له ڕاستیدا نه‌خۆشی نه‌فسییه یان په‌رتبوونی كه‌سایه‌تییه و، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ر كاریگه‌رییه‌كی جنۆكه‌ش له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌بێت ئه‌وه شتێكی دەگمەنه.