لە چی تەمەنێکەوە منداڵ فێر بکەین؟

وەرگێڕانی: یووسف بورهان
فیکر 2024-07-06 کۆمێنت 3 خولەک بۆ خوێندنەوە 548 جار بینراوە

بەگشتی زۆرێک لە دایبابان بە دوای کاتێکی گونجاودا دەگەڕێن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بخەنە فێرگە و، بەتامەزرۆییەوە دەیانەوێت بزانن لە چ تەمەنێکدا منداڵەکەیان فێری زمانی دووەم و هونەر و وەرزش و ... هتد، دەبێت. بەداخەوە زۆربەی دایباب چاوەڕوانییەکی ناعەقڵانییان بەرانبەر مناڵەکانیان هەیە، بۆ نموونە؛ پێش ئەوەی مناڵەکانیان بەتەواوی ئامادە بن، دەیانەوێت کەسێکی بەرپرسیار و بەڕەوشت و بەئەدەب بن. یاخود بەبێ ئەوەی دەنگەدەنگ بکەن، لەگەڵ منداڵانی تردا یاریی بکەن. هاوکارییان بکەن و، گفتوگۆی ئەوانی تر نەبڕن و، بێ مۆڵەت قسە نەکەن. بەبێ پرس دەست لە هیچ شتێک نەدەن. خێرا بڕۆن و خێرا قسە بکەن. پێش ئەوەی بچنە قوتابخانە، شارەزای زمانێکی تر ببن و بتوانن قسەی پێ بکەن. لە کۆتاییدا خێرا گەورە بن و، لە یەکەم دەرفەتدا هەموو خەونە شاراوەکانی دایک و باوکیان بەدی بهێنن! هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە بڕیار نییە مناڵ تەواوکەری دایک و باوک بێت، لە لایەکی تریشەوە بەدەستهێنانی ئەو هەموو کارامەییە کاتێکی زۆر و پێویستی دەوێت، بەڵام گەشەکردن پرۆسەیەکی خاو و هێواشە و، پێویستی بە کاتێکی زۆرە.

باشترە فشارەکان لەسەر منداڵ لاببەیت و کاتێکی پێویستی پێ بدەیت بۆ ئەوەی بتوانێت هێواش هێواش بە قۆناغەکانی گەشەکردندا بڕوات. پێویستە دایباب شارەزای قۆناغەکانی گەشەکردنی منداڵەکانیان ببن و، بزانن منداڵەکەیان لە چ کاتێکدا، بۆ چ جۆرە فێربوونێک ئامادەیە، چونکە پەروەردەکردنی منداڵ وەک هێڵێکی بەرهەمهێنانە، ئەگەر پارچەکانی لە شوێنی دیاریکراوی خۆیدا دانەنێیت، ئەوا بەرهەمێکی باشی نابێت. ڕاستە مناڵ فێری زۆر شت دەبێت، تەنانەت ڕەنگە فێری زمانی دووەمیش ببێت، بەڵام ئەم جۆرە فشارانە زیان بە داهاتووی دەگەیەنن، بۆیە پێویستە ڕێگە بە مناڵ بدەین بەپێی قۆناغەکانی گەشەی تەمەن و مێشکی، فێر ببێت.

خاتوو ماریا مۆنتیسۆری لەم بارەیەوە دەڵێت: «نابێت منداڵەکانمان بۆ قوتابخانە ئامادە بکەین، بەڵکو پێویستە بۆ ژیان ئامادەیان بکەین»، بە بڕوای وی؛ پێویستە منداڵ فێری کارامەییەکانی ژیان ببێت. بۆ نموونە: پێویستە بتوانێت جلەکانی قەد بکات و، هەڵیانواسێت و ڕێکیان بخات. دەسماڵ بۆ پاککردنەوەی دەم و لووتی بەکار بهێنێت. خواردن و خواردنەوە بۆ خۆی تێبکات. پێداویستییەکانی ڕێک بخات. پێڵاو لە پێ بکات و، قەیتانی پێڵاوەکانی ببەستێت.. جلەکانی لەبەر بکات. مێزی نانخواردنی پاک بکاتەوە. دەرگا بکاتەوە و دایبخات. قاپوقاچاخ بشوات... ئەمانە و چەندین کارامەیی تری ژیان کە پێویستە مناڵ لە تەمەنێکی کەمەوە فێریان ببێت.

پاش ئەوەی کە منداڵ فێری ئەم کارامەییانە بوو، ئینجا نۆرەی کارامەییەکانی تری وەک فێربوونی زمانی دووەم، مۆسیقا، ئەلفبێ، نووسین و ... هتد، دێت. بەڵام بەداخەوە زۆرێک لە دایبابانی ئەمڕۆ، لەبری ئەوەی دایباب بن، ڕۆڵی مامۆستا دەگێڕن و بەزۆر دەیانەوێت مناڵەکانیان فێری هەندێ شت بکەن، کە هێشتا کاتیان نەهاتووە و، جەسته و مێشک و ماسوولکە و تەمەن و قۆناغی گەشەی منداڵەکە ئامادە نییە بۆ وەها کارێلێک. بۆیە زۆر جار مناڵ کە گەورە دەبێت، هەڵدەگەڕێتەوە و حەزی بۆ فێربوون لاواز دەبێت. بۆیە پێویستە دایباب ئاگای لە ڕۆڵی خۆی بێت و لە خۆی نەگۆڕێت. فشاریش لە مناڵەکەی نەکات و، تەندروست لەگەڵ مناڵەکەیدا مامەڵە بکات.

تاگەکان    
پارەی ئیلیکترۆنی بوووژانەوە فەڵەستین فەلسەفەی ئەخلاق یادەوەری فەلەستین دەروون کۆرۆنا خوێندنەوە سیاسەت کۆمه‌ڵه‌ بەڵگه‌یه‌ک که‌ له‌ شوێنی خۆیاندا نین ئەیاد قنێبی ڕانانی کتێبب ڕەخنە فیلم
فیکر
2024-07-06 کۆمێنت 3 خولەک بۆ خوێندنەوە 548 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی